پێغه مبه رى ئازیزمان صلى الله علیه وسلم ده فه رموێ: {لا حسد إلا في اثنتين رجل آتاه الله مالا فسلطه على هلكته في الحق ورجل آتاه الله حكمة فهو يقضي بها ويعلمها/ متفق عليه / حه ساده ت هه ر له دوو شتدا دروسته : الف ـ پیاوێك خودا ماڵی پێدابێت و زاڵى بكات به سه ریا كه له رێگاى راستدا له ناوى بدات. ب ـ پیاوێك كه خودا دانایی پێ بدات ئه ویش حوكمى پێ بكات و خه ڵكیش فێربكات} وه له باره ى به خشین به نهێنیه وه ده فه رموێ: {سبعة يظلهم الله في ظله يوم لا ظل إلا ظله الإمام العادل وشاب نشأ في عبادة ربه ورجل قلبه معلق في المساجد ورجلان تحابا في الله اجتمعا عليه وتفرقا عليه ورجل طلبته امرأة ذات منصب وجمال فقال إني أخاف الله ورجل تصدق أخفى حتى لا تعلم شماله ما تنفق يمينه ورجل ذكر الله خاليا ففاضت عيناه/ متفق عليه / حه وت تاقم هه ن كه خوا ده یانخاته ژێر سێبه رى خۆى ئه و كاته ى كه هیچ سێبه رێك نیه بێجگه له سێبه رى ئه و، یه كه م ـ پێشه واى دادپه روه ر، دووهه م ـ گه نجێك كه هه ر به گه نجى له عیباده تى په روه ردگاریدا په روه رده بو بێت، سێهه م ـ پیاوێك هه میشه دڵی لاى مزگه وت بێت كاتێ كه ده رده چێت له مزگه وتدا ئاواتى گه ڕانه وه ى بێت بۆ لاى، چواره م ـ دوو پیاو كه له به ر خاترى خوا یه كتریان خۆش بوێت كه یه كگرتنیان هه ر له به ر خوا بێت و جیا بونه وه شیان هه ر له به ر ئه و بێت، پێنجه م ـ پیاوێك كه ئافره تێكى خاوه ن شكۆ و جوان بانگى بكات بۆ ئیشی خراپ ئه و بڵێت من له خوا ده ترسم و شتى وا ناكه م، شه شه م ـ پیاوێك كه چاكه یه ك بكات ئه وه نده به نهێنی بیكات، كه ده ستى چه پی نه زانێت ده ستی راستی چی به خشیوه ، حه وته م ـ پیاوێك كه به ته نها یادى خوا بكات و فرمێسك به هه ردوو چاویدا بێته خواره وه } عه بدوڵاى كوڕی عه باس له باره ى ئه م ئایه ته وه ده ڵێ: (خوا چاكه ى سونه تى شاراوه ى به هه فتا به رامبه رى چاكه ى سونه تى ئاشكرا داناوه و چاكه ى فه رزى ئاشكرایشی به بیست و پێنج به رامبه رى چاكه ى فه رزى شاراوه حیساب كردوه ). دیسان ئه م ئایه ته چاكه كردنى به گشتى باسكردوه واته چاكه له گه ڵ هه ر گیانله به رێك دا بكرێت هه ر چاكه و له لاى خودا پاداشتی هه یه له ده به رامبه ره وه هه تا هه زار و چوارسه د به رامبه ر و زیاتر له وه یش وه ك له پێشه وه باسمان كردوه موسڵمان بێت یان نه ، مرۆڤ بێت یان حه یوان.
2026-09-24 17:50:24
0
shazadburhan :
❤️❤️❤️
2026-09-24 19:37:44
0
camellia_993 :
💓💓💓
2026-09-24 23:45:47
0
To see more videos from user @dlzar999, please go to the Tikwm
homepage.