(به خوا وانیه مامۆستای له دڵا شیرین)
من برا بچووکی ماڵم و ئه وانی تر له خۆم گه وره ترن ، بیرمه له مناڵی یه کێک له خاڵۆکانم به ده م سوعبه ته وه به خوشک و براکانمی ئه وت ئه گه ر یه کێک له ئێوه دامه زرا من سمێڵی خۆم ئه تراشم ماڵه وه مان زۆر دڵگرانبوون ، سوپاس بۆ خوا هه ر دوای دامه زرانی یه کێک له خوشکه کانم به ده م سوعبه ته وه قسه که ی کرده وه ناو ده س خاڵۆم و له و کاته خاڵۆم ئه یویست بچێته ژێر زه وی و نه مێنێ له شه رما ، سوپاس بۆخوا ئیسته له کۆی ( ٦ ) خوشک و برا ٤ دامه زراوه ، که س له خوێندن سارده وه مه که ن ، ئه وه یشی ئه لێ خۆزگا نه مخوێندایه به شکو زوتر فێر سه نعاتێ بومایه ، کاڵ فام له گه ڵ ڕێزم خودی ئه و وشه یه ( خۆزگا ) قسه یه کی خراپه و باش نیه چونکه ئه وه ی ڕویدا ئه بوایه ڕویدایه هه روه ک و چۆن من ئه بوایه ئه م کۆمێنته بکه م بۆ جه نابی به ڕێزتان ، خوای گەورە خۆی فه رموویه تی قسه ی من نیه ( ڕقتان له شتێک نه بێ که باشتره بۆ ئێوه ، وه شتێکتان خۆش نه وێ که خراپ و ئاشوومه بۆ ئێوه ) بۆیه خوای گه وره خۆی زاناتره و هه موو ئاواته کانت بده ده س خۆی ، ئێره به هه شت نیه تا هه مووشتێکت هه بێ ئێره تا قیکردنه وه یه کی کاتیه بۆیه بزانه چی ئه لێن و چی نالێن و ئاممان ناشوکر مه بن ،
الله اعلم ( گه ردنم ئازاکه ن زۆرمیش نووسی )