@dlzar999: [إِنَّا فَتَحْنَا لَكَ فَتْحًا مُبِينًا (1)] بێگومان ئێمە سەرکەوتنمان پێدایت بە سەرکەوتنێکی ئاشکرا. عەبدوڵای کوڕی مەسعود دەڵێت: خەڵک سەرکەوتنی مەککە بەو سەرکەوتنە دادەنێن بەڵام ئێمە ئاشتەوایی حودەیبیە بەو سەرکەوتنە دەزانین چونکە لەوێوە سەرکەوتن دەستی پێکرد [لِيَغْفِرَ لَكَ اللَّهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِكَ وَمَا تَأَخَّرَ وَيُتِمَّ نِعْمَتَهُ عَلَيْكَ وَيَهْدِيَكَ صِرَاطًا مُسْتَقِيمًا (2)] تا ️اللّٰه لە هەڵەکانی پێشووت و لەو هەڵانەیش کە لەمەودواش توشت دەبێت چاوپۆشی بکات و خێرو چاکەی خۆییت بۆ تەواو بکات و ڕێگای ڕاستت پیشان بدات. لە فەرمودەدا هاتوە کە موغەیرە دەڵێ: پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ئەوەندە بەشەو نوێژەوە خەریک دەبو تا هەردوو پێیەکانی ئاوسا بو جا عەرزی کرا کە: ئەی خوا لە گوناحی پێش وپاشت خۆش نەبوه؟ فەرموی: {أفلا أكون عبدا شكورا /البخاري/ دەی ئیتر نابێ منیش بەندەیەکی سوپاسگوزاربم؟} [وَيَنْصُرَكَ اللَّهُ نَصْرًا عَزِيزًا (3)] جا تا اللّٰه یارمەتیت بدات بە یارمەتیدانێکی وا کە ببیت بە خاوەن دەسەڵات و سەرت بخات بە سەرکەوتنێکی گەورەو شەرافەتمەندانە. [هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ السَّكِينَةَ فِي قُلُوبِ الْمُؤْمِنِينَ لِيَزْدَادُوا إِيمَانًا مَعَ إِيمَانِهِمْ وَلِلَّهِ جُنُودُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا (4)] اللّٰه ئەو زاتەیە کە ئارامی خستە ناو دڵی باوەڕدارانەوە تا لەگەڵ ئەو باوەڕەی کە هەیانە باوەڕیان زیاتر و بەهێزتر بکات. وە سەربازەکانی ئاسمانان و زەوی موڵکی ️اللّٰه یە، و️ە اللّٰه زانا و کاربەجێیە و هەمو بڕیارەکانی پڕ خێرو چاکەیە بۆ خەڵک. [لِيُدْخِلَ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَيُكَفِّرَ عَنْهُمْ سَيِّئَاتِهِمْ وَكَانَ ذَلِكَ عِنْدَ اللَّهِ فَوْزًا عَظِيمًا (5)] وە تا ئەو سەرکەوتنە بکات بەهۆی ئەوەی کە پیاوانی باوەڕدارو ئافرەتانی باوەڕدار بخاتە ناو باخچەگەلێکەوە کە بەناویدا چەندین جۆگا تێ دەپەڕێت، کە بۆ هەمیشە تێیدان و خراپەکانیان بۆ دادەپۆشێت و هیچ خراپەیەکیان ئاشکرا ناکات و ئابڕویان نابات کە ئەوە لەلایەن ️اللّٰه جل جلاله بۆ ئەوان سەرکەوتن و خۆشبەختیەکی گەورەیە. [وَيُعَذِّبَ الْمُنَافِقِينَ وَالْمُنَافِقَاتِ وَالْمُشْرِكِينَ وَالْمُشْرِكَاتِ الظَّانِّينَ بِاللَّهِ ظَنَّ السَّوْءِ عَلَيْهِمْ دَائِرَةُ السَّوْءِ وَغَضِبَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ وَلَعَنَهُمْ وَأَعَدَّ لَهُمْ جَهَنَّمَ وَسَاءَتْ مَصِيرًا (6)] جا تا بەو سەرکەوتنە ئاشکرایە پیاوانی دووڕوو و ئافرەتانی دووڕوو و پیاوانی هاوەڵ دانەر و ئافرەتانی هاوەڵ دانەر سزا بدات، ئەوانەی کە گومان دەبەن بە (️ اللّٰه ) بە گومانێکی خراپ و وادەزانن کە محمد️ ﷺ هەرگیز سەرناکەوێت و ئەو موژدە و دڵخۆشیانەی دەیکات ڕاست دەرناچێت، بێگومان خراپیان بەسەر هاتوە و ڕۆژگاری خراپ هەر بەسەر ئەواندا دەسوڕێتەوە و ️اللّٰه ڕقی هەستاوە لێیان و نەفرینی کردون و دۆزەخی ئامادە کردوە بۆیان، ئەوسا چارەنوسێکی ڕەش و خراپیان هەیە.
[وَلِلَّهِ جُنُودُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَكَانَ اللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًا (7)] خۆ سەربازانی ئاسمانان و زەوی هەر موڵکی خودان و خودایش دەسەڵاتدارو کار بەجێیە. [إِنَّا أَرْسَلْنَاكَ شَاهِدًا وَمُبَشِّرًا وَنَذِيرًا (8)] بێگومان ئێمە تۆمان ناردوە کە لە ڕۆژی قیامەتدا شایەت بیت لەسەر ئوممەتەکەت و لە دنیادا موژدەی بەهەشت بدەیت بە چاکەکارانیان و خراپەکارانیان بەسزای دۆزەخ بترسێنی [لِتُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَتُعَزِّرُوهُ وَتُوَقِّرُوهُ وَتُسَبِّحُوهُ بُكْرَةً وَأَصِيلًا (9)] تا باوەڕ بکەن بە بوون و دەسەڵات و یەکتای ️اللّٰه و ڕاستی پێغەمبەرەکەی️ ﷺ و یارمەتی بدەن و ڕێزی بۆ دابنێن و یادی ️اللّٰه بکەن بە (سبحان ️اللّٰه) بەیانیان و ئێواران.#عبدالله_الخلف #سورة_الفتح
🖤
Region: IQ
Friday 25 September 2026 18:02:31 GMT
Music
Download
Comments
Skyhigh :
من القارئ؟
2026-09-25 18:54:52
0
Meer Muhamed :
[Twin hearts][Twin hearts]
2026-09-26 04:48:04
1
Haqq-Truth-ڕاستی :
❤️❤️❤️
2026-09-25 20:55:04
0
Danyar Rzgar :
🥰🥰🥰
2026-09-26 03:23:12
0
Muhamad :
🥰🥰🥰
2026-09-26 18:09:09
0
Jabar :
❤️❤️❤️
2026-09-26 06:27:40
0
od52.0 :
لا إله لا الله وحده لا شريك له، له الملك، وله الحمد، وهو على كل شيء قدير
2026-09-26 03:09:48
0
od52.0 :
كَلِمَتانِ خَفِيفَتانِ علَى اللِّسانِ، ثَقِيلَتانِ في المِيزانِ، حَبِيبَتانِ إلى الرَحْمَنِ: سُبْحَان اللَهِ وَبِحَمْدِهِ، سُبْحَان اللَهِ الْعَظِيمِ
2026-09-26 03:09:51
0
To see more videos from user @dlzar999, please go to the Tikwm
homepage.