@x4nm_7373: مەترسیدارترین شت ئەوەیە مرۆڤ ببێتە کۆیلەی ئارەزووەکانی خۆی و ڕێگای حەق لێ تەڵخ ببێت.» ﴿أَفَرَأَيْتَ مَنِ اتَّخَذَ إِلٰهَهُ هَوَاهُ﴾ (ئایا بڕوانیتە ئەو کەسەی کە هەواو ئارەزووی خۆی کردووە بە خوای خۆی؟) خۆزگە بەرپەرچی حەزە کاتییەکانمان دەدایەوە بەرپێی بەهەشت و ڕەزامەندی پەروەردگار. تەمەن کورتترە لەوەی بیدۆڕێنین لەپێناو حەز و ئارەزووە کاتییەکانی دونیادا.. کەسێک کە دوای ئارەزووی دڵی بکەوێت، ڕێگای سەرفرازی لەدەست دەدات. پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرموێت: «لَا يُؤْمِنُ أَحَدُكُمْ حَتَّى يَكُونَ هَوَاهُ تَبَعًا لِمَا جِئْتُ بِهِ» (هیچ کامێک لە ئێوە ئیمانی تەواو ناکات تاوەکو ئارەزووی شوێن کەوتەی ئەوە نەبێت کە من هێناومە). خوایە دڵمان بە دینەکەت و بەڕێگای ڕاست ببەستیتەوە.. 🤲🏻🌿 نەفسێک کە شوێن ئارەزووەکانی بکەوێت، ڕێگای حەقی لێ ون دەبێت. گەورەترین سەرکەوتن ئەوەیە کۆنتڕۆڵی نەفسی خۆت بکەیت، نه خۆت بکەیتە کۆیلەی ئارەزووەکانت! ﴿وَأَمَّا مَنْ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِ وَنَهَى النَّفْسَ عَنِ الْهَوَىٰ ۞ فَإِنَّ الْجَنَّةَ هِيَ الْمَأْوَىٰ﴾ (وە بەڵام ئەوەی لە وەستان لەبەرامبەر پەروەردگاریدا بترسێت و نەفسی لە ئارەزوو بپێچێتەوە، ئەوا بێگومان بەهەشت شوێنی حەوانەوەیەتی). 🤍 ئەو کەسەی ئارەزووەکانی بەڕێوەی دەبەن، هەمیشە وندا بێت لە ڕاستییەکاندا.. ﴿وَلا تَتَّبِعِ الهَوى فَيُضِلَّكَ عَن سَبيلِ اللَّهِ﴾ (شوێنی ئارەزوو مەکەوێت تا لە ڕێگای خوا ونت نەکات). یارب دڵمان دووربخەرەوە لە ڕێگای هەوا و ئارەزوو.. 📌 #کۆپی_لینکم_بۆبکەن_زۆر_سپاستان_دەکەم🥰 #foryoupage #foryou #زیکرێک_بکە_بۆ_قیامەتت #مردن_بەسە_ئامۆژگاریت_بکات
༺ غَـرِيـبُ الـدُّنْـيَـا ༻⌛
Region: IQ
Friday 25 September 2026 20:15:37 GMT
Music
Download
Comments
نوری إسلام🥷☝️ :
خوشکم🤍🫂
2026-09-25 20:25:12
2
Samr _muhamad :
جزاك الله خيرا
2026-09-26 00:11:42
2
بەندەی الله☝🏿🖤 :
بارک اللە فیک خوشکەکەم😍
2026-09-26 17:10:16
0
kaewan :
2026-09-26 14:39:45
1
ســــەروەت :
😢😢😢
2026-09-25 20:24:38
1
samer :
[Red heart][Red heart]
2026-09-26 02:37:41
2
To see more videos from user @x4nm_7373, please go to the Tikwm
homepage.