@clloseeeeed1: دەمێکە هیچ ئاگاداریت لێم نیە، و شاید تۆ هەرگیز نەتزانیبێت لەو ماوەیەدا چەند شت لە دڵمدا گۆڕا. زۆر جار ویستم قسەت لەگەڵ بکەم، ویستم بپرسم بۆچی ئەوەندە بە ئاسانی دوور بوویتەوە، بۆچی ئەوەندە بە ئاسانی هەموو ئەو شتانەی لە نێوانمان بوو پشتگوێت خست و وەک ئەوەی هیچ نەبووبێت ڕۆیشتیت. من لە تۆ داوای شتێکی زۆر گەورەم نەکردبوو، تەنها دەمویست هەست بکەم کە بوونم بۆت گرنگە. دەمویست ئەگەر ڕۆژێکیش نەمانتوانی قسە بکەین، هەر بزانم لە بیرت نەچووم. بەڵام تۆ بە پێچەوانەوە، ئەوەندە بێدەنگ بوویت کە من ناچار بووم هەموو شتێک لە خۆم بپرسم؛ ئایا هەموو ئەو قسە و هەستەی نێوانمان بۆ تۆ هیچ مانایەکی نەبوو؟ ڕاستییەکەی ئەوەیە، بێ وەفاییت زیاتر لە دووربوونەوەکەت ئازاری دام. چونکە دووربوونەوە هەندێک جار بەهۆی بارودۆخەوەیە، بەڵام بێ وەفایی هەستێکە کە وا دەکات مرۆڤ لە خۆی بپرسێت: «من بۆچی ئەوەندە دڵم بە کەسێک بەستبوو کە ئەوەندە بە ئاسانی دەتوانێت من لەبیر بکات؟» من هێشتا زۆر شت لەبیرمە. قسەکانت، شێوازی قسەکردنت، ئەو کاتانەی وا هەستم پێدەکرد کە گرنگم بۆت. بەڵام لەگەڵ هەموو ئەو بیرەوەرییانەش، ئێستا گلەیەکی گەورە لە دڵمدایە. گلەی لەوەی کە من بە دڵێکی پاک مامەڵەم لەگەڵت کرد، بەڵام تۆ بە هەمان شێوەت لەگەڵ من نەکرد…#🖤🥀 #foryoupage #f

‘
‘
Open In TikTok:
Region: IQ
Saturday 26 September 2026 00:13:29 GMT
396
24
0
2

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @clloseeeeed1, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About