@heemnnnn: هەندێک گۆرانی هەن وات لێدەکەن هەست بکەی هەموو ئەو کەسانەی ڕۆیشتن و ئیتر ناگەڕێنەوە، لە چاوەڕوانییەکی بێهیوادا لەبەردەم چاوت زیندوو ببنەوە. ‎‎ چاوەڕوانی کوشندەترین جۆری مردنە کە مرۆڤ بە پێیەکانی خۆی پێیدا تێپەڕ دەبێت. کاتێک لە شوێنێکدا دەوەستیت کە نە دەتوانی بگەڕێیتەوە بۆ ڕابردوو، نە هێزی ئەوەت هەیە هەنگاو بنێیت بەرەو داهاتوو. تەنها لە خۆت دەپرسی: کوا؟ لەکوێی؟ چۆن توانیت هەموو شتێک جێبهێڵیت و بڕۆیت؟مۆسیقاکە دەست پێدەکات و تۆش لەگەڵیدا نوقمی ناو بیرەوەرییەکان دەبیت. بریا تەنها گۆرانییەک بوایە، بەڵام ڕاستی ڕووداوەکان هێندە تاڵن، کە دەنگی چاووشی تەنها دەبێتە ئاوێنەیەک بۆ نیشاندانی ئەو تەنیاییە قووڵەی کە لە ناخماندا شاردوومانەتەوە. مرۆڤ لێرەوە تێدەگات کە غەریبی، دوورکەوتنەوە نییە لە نیشتمان، بەڵکو نەبوونی ئەو کەسەیە کە پێشتر هەموو نیشتمانت بوو. #fyp #heemnnnn #farsi #mohsenchavoshi

حَسْرَت
حَسْرَت
Open In TikTok:
Region: IQ
Saturday 26 September 2026 19:52:07 GMT
6143
681
3
210

Music

Download

Comments

itzz_aniim
݁ :
first inja bzhi 😍
2026-09-26 19:55:10
1
omar1.z13
چاوُشـٰـُ͢ـُٰـی🎵 ♥️🎼 :
bzhi zor juana,❤
2026-09-26 19:59:24
2
m.104s
𓍼 :
2026-09-26 21:17:08
0
To see more videos from user @heemnnnn, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About