هەرگیز تەوبە کردن و پەشیمان بوونەوە لە گوناهو تاوانەکان دوامەخە مەڵێ ئێستا گەنجم و با بەتەمەندا بچم و پیربم ئینجا تەوبە دەکەم، مەڵێ با مانگی ڕەمەزان بێت ئینجا تەوبە دەکەم، مەڵێ بەیانی دەیکەم، چونکە هیچ یەکێکمان نازانین لەچی چرکە ساتێکدا دڵمان دەوەستێت و لە لێدان دەکەوێت و ڕوحمان لە جەستەمان جیادەبێتەوە و دەمرین. کە مردین هەرگیز مۆلەتی گەڕانەوە و تەوبەکردنمان نابێت و تەوبە ئەوکات قەبوول نابێت.
جا برای بەڕێز، خوشکی ئازیز تا زووە هەر ئێستا با هەموومان لە گوناهو تاوانەکانمان پەشیمان ببینەوە و تەوبەیەکی ڕاستی و یەکجارەکی بکەین.
یاڕەبی خودای گەورە لە هەموو گوناهو تاوانەکانمان خۆشبە و زۆر پەشیمانین داوای لێخۆشبوون و لێبووردنت لێدەکەین، هیچ کەسێک نیە لە گوناهو تاوانەکانمان خۆش بێت زاتی پاکت نەبێت، لێت دەپارێینەوە بەناوەکانی (الغفور - التواب - الرحيم) ت کە لێمان خۆشبیت و تەوبەمان لێ قەبول بکەیت و ڕەحممان پێبکەیت.
أستغفر الله وأتوب.
من كل ذنب وخطايا أستغفر الله العظيم الذي لاإله إلا هو الحي القيوم وأتوب إليه.
لا إله إلا أنت سبحانك إني كنت من الظالمين.