@rwanga01: دەزگای روانگە رێورەسمی بنیاتنان و رادەستکردنی (قوتابخانەی بنەڕەتیی روانگە)ی لە قەزای رانیە ئەنجامدا
بە ئامادەبوونی نووسینگەی رێزدار (نێچیرڤان بارزانی)، وەزیری پەروەردە و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و بەرپرسانی حزبی و حكومی سنورەکە، دەزگای روانگە رێوڕەسمی بنیاتنان و رادەستکردنی قوتابخانەی بنەڕەتیی روانگەی لە رانیە ئەنجامدا.
قوتابخانەکە لەسەر ئەرکی کەسیی رێزدار (نێچیرڤان بارزانی) و لەلایەن دەزگای روانگە، بە گوژمەی ١,٧٤١,٢٧٥,٣٠٠ دینار و لە ماوەی ٥٤٧ رۆژدا تەواو کراوە، لەسەر رووبەری ٧,٠٠٠ م² کە پێکهاتووە لە ١٨ پۆلی خوێندن، سێ تاقیگەی کیمیا و فیزیا و زیندەزانی، کتێبخانەیەکی مۆدێرن، هۆڵی بۆنە گشتییەكان و چالاکییەکان، ژووری مامۆستایان و کارگێڕی، ژووری فریاگوزاری پزیشکی و کافتریا. ئەمە جگەلە یاریگای وەرزشی و رووبەری سەوزایی فراوان.
جێگەی ئاماژەیە قوتابخانەکە بە سیستەمی وزەی پاکی خۆر کاردەکات و هۆکارەکانی سەلامەتی لە باڵەخانەکەدا لە ئاستێکی باڵادا رەچاوکراوە و سیستەمی دووبارە بەکارهێنانەوەی ئاوی بارانی بۆ دانراوە.
ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین - رانیە
٢٠٢٦/٩/٢٧#edrisnechirvanbarzani #fby #rwanga #nechirvanbarzani
Kurdistan
Region: IQ
Sunday 27 September 2026 15:22:44 GMT
Music
Download
Comments
Kurdistan :
😍
2026-09-27 16:24:59
0
Hama :
❤️❤️❤️
2026-09-27 15:31:05
0
meer.edris :
❤️❤️❤️
2026-09-27 15:27:27
0
Kurdistan :
❤️
2026-09-27 16:25:03
0
To see more videos from user @rwanga01, please go to the Tikwm
homepage.