@xawnaakanmm: بەڵێ هێشتا کاتی خەوومم ڕێک نەخستۆتەوە، هێشتا شەوانم ڕێک نەخستۆتەوە، هێشتا شەوانم وەک جاران درێژن، هێشتا کاتێک هەموو کەس دەچنە خەو، من دەمێنمەوە و بیرەوەرییەکانت یەک بە یەک دێنەوە بەرچاوم، هێشتا ناتوانم وەک پێشتر بە ئارامی سەرم دابنێم و چاوم دابخەم، چونکە هەر کاتێک چاوم دادەخەم، وێنەی تۆ دێتەوە پێشم و دڵم دەست دەکات بە ئازارکێشان، دوای تۆ نە کەسێک هەیە پەیوەندیم پێوە بکات، نە کەسێک هەیە بپرسێت چۆنی، نە کەسێک هەیە تێبگات ئەم دڵە بێ تۆ چەندە ماندووە، هەموو شەوێک چاوەڕێی ئەو پەیامە دەکەم کە ڕەنگە هەرگیز نەیەت، چاوەڕێی ئەو دەنگەم کە ماوەیەکە نەمدیویە، چاوەڕێی ئەو کەسەم کە ڕۆژێک هەموو ژیانم بوو، بەڵام ئێستا تەنانەت نازانم لە کوێی ئەم جیهانەیە و چۆن بەسەر ئەم شەوانەدا تێدەپەڕێت، وا دیارە نرخ و بەهای تۆم نەزانیوە، وا دیارە نەمتوانیوە بەو شێوەیەی پێویستە خۆشم بوێیت، بەڵام خودا شاهیدە هیچ شتێک لەو خۆشەویستییە کەم نەکردووە کە لە دڵمدا بۆت هەبوو، بەڵکو هەر ڕۆژێک زیاتر لە پێشوو دڵم بۆت تەنگ دەبێت، هەر شەوێک زیاتر لە جاران بیرت دەکەمەوە، هەر کاتێک ناوت دەبیستم هەموو ئەو هەست و خۆشەویستییانەی کە هەوڵم داوە بیشارمەوە، جارێکی تر لە ناخمەوە هەڵدەقوڵێنەوە، بەڵام چی بکەم کە تۆ ئیتر لێرە نیت، چی بکەم کە ئەو دڵەی جارێک بە بوونی تۆ ئارام دەبووەوە، ئێستا بە هیچ شتێک ئارام نابێتەوە، چی بکەم کە هەموو ئەو قسانەی دەمویست پێت بڵێم، لە ناخمەوە ماونەتەوە و هیچ کەسێک نییە گوێیان لێ بگرێت، زیاتر مەڵێ، تکایە زیاتر مەڵێ، چونکە هەر کاتێک باس لە تۆ دەکەم، چاوم پڕ دەبێت لە فرمێسک، هەر کاتێک هەوڵ دەدەم خۆم ڕاگرم، دڵم دەشکێتەوە و هەموو ئەو ئازارانەی کە بە بێدەنگی هەڵمگرتوون، دەگەڕێنەوە بۆ سەرەتای خۆیان، درۆ ناکەم، درۆ ناکەم، من هێشتا لە بیرکردنەوەت تێنەپەڕیووم، هێشتا دڵم بە ناوت دەوەستێت، هێشتا لە ناخمەوە چاوەڕێی ئەو ڕۆژەم کە ڕەنگە جارێکی تر بگەڕێیتەوە، هێشتا بە خۆم دەڵێم ڕەنگە تۆش شەوێک بیرت بکەوێتەوە و بزانیت کەسێک هەبوو بە دڵێکی پاک خۆشی ویستیویت، بەڵام دەزانم ئەوەش تەنها هیوا و خەیاڵێکە کە من بە خۆمی دەدەم، چونکە تۆ ڕۆیشتوویت و من ماومەتەوە لەگەڵ هەموو ئەو یادگارییانەی کە نە دەتوانم بیانکوژێنمەوە، نە دەتوانم وەک خۆیان بیانهێڵمەوە، بێ تۆ تەنانەت خودی خۆشم خۆشنەویستووە، لە خۆم تووڕەم کە هێشتا دڵم بۆ تۆ دەدات، لە خۆم تووڕەم کە هێشتا بە بیستنی ناوت هەموو شتێک لەبیر دەکەم، لە خۆم تووڕەم کە هەرچەندە دڵم شکاندوویت، بەڵام هێشتا ناتوانم خۆم لە خۆشەویستیت ڕزگار بکەم، بەڕاستی نازانم تا کەی بەو شێوەیە دەژیم، تا کەی شەوانم بە بیرکردنەوە و بەیانییەکانم بە بێ تۆ هەستانەوە تێدەپەڕێنم، تەنها ئەوە دەزانم کە لە دوای تۆدا هیچ شتێک وەک جاران نییە، نە خەوەکانم، نە خەندەکانم، نە دڵخۆشییەکانم، نە تەنانەت ئەو کەسەی کە پێشتر خۆم بووم، هەموو شتێک لەگەڵ ڕۆیشتنی تۆ گۆڕا، بەڵام خۆشەویستیت هێشتا لە دڵمدا ماوە

خـەونـەکـانـم
خـەونـەکـانـم
Open In TikTok:
Region: IQ
Sunday 27 September 2026 16:45:51 GMT
5240
277
4
22

Music

Download

Comments

dashty.foodiz
DASHTY🥙💚🌯 :
ناوی فیلم
2026-09-27 17:31:38
1
swmy343
**𝓢𝓾𝓶𝓪𝔂𝓪 ౨ৎ** 🦋 :
بێزحمەت ئەگەر بزانی کەی وەرزی دووەمی دێت ؟
2026-09-27 19:31:22
0
moon123834
Moon 🌖 :
2026-09-27 18:25:13
0
ms_hlnd
ʜʟɴᴅ ✦ :
🫠
2026-09-27 18:58:13
0
To see more videos from user @xawnaakanmm, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About