@miss.youuu6: سەلام خەونی چەند ساڵەم، دیووتە ژیان بەکوێی گەیاندوم،؟ یان وەک هەمیشە بێ ئاگایت لێم،؟ بەڵێ ئەزیـزم ژیـان بەتـەواوی منی گـۆڕی، چونکە من ژیانم دایە دەستی تۆ و چارەنووسی خۆم بەتۆوە گرێ دا، بەڵێ ئەزیزم خودا منی دروست کرد بەڵام تۆ منت گۆڕی، ئەمشەو زۆر جیاواز لەشەوانی تر خەیاڵت بەرچاوی گرتوم و ناهێڵێت بخەوم، باشە قەرارە تاکەی بەم شێوەیە ژیان بکەم ئاخر پێم ناڵێیت؟ ئەبێت من تاکەی شەوان بەدیار خەیاڵی تۆوە وردە وردە خۆم بخۆمەوە ئاخر؟ پێم ناڵێی بۆ وات کرد ژیانم بەم جۆرەی لێبێت؟ بۆ هێشتت بەم جێیە بگەم خۆ من جگە لە خۆشویستنت هیچ زەرەرێکی ترم نەبوو بۆت ئـازیـزەکـەی دڵـم. من ویستم هەتا دونیا دونیایە لێت بڕوانم، سێری ناو چاوانت بکەم، غیرە لە لێوی سەرەوەت بکەم کەبەر لێوی خوارەوەت دەکەوێت،،، من ویستم پشت لە هەموان بکەم و ڕوو لەتۆ بم، ئاخر ئەزیزم دڵم من ویستم ڕۆژێک دەستە بچوکەکانت هەست لە لێدانی دڵە مەینەتبارەم بکا، بەڵام نەکرا، من ویستم بۆ خۆرەتاوت ببم بە سێبەر، من ویستم بۆ تاریکیت ببم بە چرا، بەڵام تۆ نەتویست، ئازیزی دڵم من ویستم بۆ قژەکانت ببم بە شانە بەڵام تۆ نەتوویست من ویستم بۆ ڕوخسارت ببمە خەندەو پێکەنین بەڵام هەمدیسان تۆ نەتویست ئازیزم ئاخر من ویستم بۆ خەمەکانت ببمە دڵنەوایی ئاخر ئەزیزم من ویستم بۆ هەموو وەرزەکانت ببم بە بەهار بەڵی ئازیزم من ئەمانەم ئەویست نەک خراپیت باشە تۆ ئەمانەت بە خراپی لە قەڵەم دابوو وامنت نەوویست؟؟ دڵنیابە ئەزیزم ژیان ناتوانێت کەسێکی وەک منت دوو جار پێ ببەخشێت تەنانەت لە منیشدا ئیدی کەسێکی وات دەس ناکەوێتەوە جارێکی تر، تۆ ئێستا نا وەلێ دەستەکانت پڕ بە باوشی ئاسمان ئەکەیتەوە داوای من لە خودا دەکەیت، دەزانم ڕۆژێک دێت کە منت بیردەکەوێتەوە و خەیاڵم بەرۆکت دەگرێ، بەڵی ئازیزم ئەو کات قەدر من ئەزانیت و لە بن خۆتە بە هێواشی ئەڵییی بە خودا تۆ جیاواز بویت بەڵام ئەو کات ئیدی هەرگیز گەڕانەوە نییە بۆ ڕابردوو وە منیش چی دی نابینیتەوە نازانم ئاخۆ ژیان بەرەو کوێمان دەگەینێت بەڵام ڕەنگە یەکێکمان بمرین و ئەوەی تر پێشی نەزانێت گەر هاتوو مردن بەرۆکی یەکێکمان بگرێت لەخوام داوایە و هیوادارم ئەو کەسە من بم کە لە پێشا ئەمرێت نەک تۆ چوونکە تۆ پێویستە بژیت تا من رۆحم ئاسودە بێت و لەو دنیا بحەسێتەووە،،، ئاخر ئەزیزم گەر تۆ نەبیم پێم ناڵێی من چۆن هەبم.؟؟ پێم ناڵێیت من بۆ هەبم کە تۆیەکی دڵ ڕەق و پێ نەزان لەم ژیانەدا نەمابێت،، پێم ناڵێیت من بۆ هەبم کە تۆیەکی جوان لەم دوانیە ناشرینەدا نەمابێت،، بەخودا ئەزیزم من ژیانم ناوێت ئیدی ئەگەر بزانم تۆ چیدی لەم ژیانەدا نەماویت،، ئاخر پێم ناڵێیت مرۆڤ چۆن بێ هەناسەدان ئەژیت🥀.#fyp #virall #review #foryou #شعب_الصيني_ماله_حل😂😂

﮼مردوو🥀،
﮼مردوو🥀،
Open In TikTok:
Region: IQ
Sunday 27 September 2026 16:46:32 GMT
1766
192
10
131

Music

Download

Comments

dyar.rw4ndzi
⫸ 𝔇𝔶𝔞𝔯 ⫷ :
jargy brau
2026-09-29 09:09:36
0
lal4_73
𝐂𝐡,, :
kako🖤
2026-09-27 19:12:46
0
asmaazizgardi11
𝖆 :
yadd😍♥️"
2026-09-28 13:25:02
0
maalo115
﮼مالیک :
Jargey mn♥️♥️
2026-09-28 15:43:15
0
855mr.ali
مهراب..💔 :
☺️💔..
2026-09-27 17:43:55
0
To see more videos from user @miss.youuu6, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About