@bawa.gya4n1: ئەزانی... وا ساڵێک بەسەر نەبوونتا تێپەڕێت، چاو قاوەیییەکەی من. لەو ڕۆژەی ڕۆشتووی لە خۆم دەپرسم: ئەم ماوەیە بێ من چۆن ڕۆژەکانت بەڕێکرد؟ چۆن توانیت ڕاهێنان لەسەر نەبوونی من بکەیت؟ هەر بەڕاست... بیر لەو دڵە ناکەیتەوە کە جارێک ماڵی خۆت بوو؟ بیر لەو هەموو یادگارییە ناکەیتەوە کە لەگەڵ مندا جێت هێشتن؟ من تەنها دەمەوێت بزانم چاوە قاوەیییەکانت باشن؟ هێشتا بەو جۆرە دەدرەوشێنەوە یان ئەوانیش وەک من ماندوون؟ ببوورە ئەگەر بەم وشانە بێزارت دەکەم... بەڵام بڕوا بکە لەناو ئەم هەموو قەرەباڵغییەی دنیادا، چاوەکانی من تەنها تۆ دەبینن و تەنها بۆ تۆ دەگەڕێن. هەرچەندە بە ڕەفتارە ساردەکانت و بێدەنگیت ئازارت دام و دڵت شکاندم، بەڵام دڵنیابە هەموو ئەو ئازارانەش بە قوربانی ڕوانینێکی چاوەکانت بێت... قوربانی ئەو چاوە جوانانەت بێت، چاو قاوەیییەکەم، تاقانە جوانەکەی من.#ba7reeeeeeee #brokeennnnnnn #نەمویسط

مـچـی،
مـچـی،
Open In TikTok:
Region: IQ
Monday 28 September 2026 09:43:06 GMT
7649
745
0
50

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @bawa.gya4n1, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About