@namakanm6: ‎بۆ کۆتاهەمین جار هەوڵم بۆت دا ، دەمزانی هیچ ڕوو نادات ، دەمزانی بڕیار نییە هیچ گۆڕانکارییەک ڕوو بدات بەڵام ئەنجاممدا ، هەندێک قسەم لە نامەکانمدا بۆ نوسیویت کە هیچ کات بۆ هیچ کەسێک نەهاتوونەتە سەر زمانم ، غرورێکم شکاند کە چەندین ساڵ پارێزگاریم لێی کرد ، من هیچ کاتێک بۆ هیچ کەسێک و پەیوەندییەک بەم ڕادەیە نەجەنگاوم ، بەڵام ئەنجاممدا تاکوو ڕۆژێک شەرمەزاری دڵی خۆم نەبم ، من هیچ کات ناتبوورم ، لەبەر نیگەرانییەکانم ، لەبەر ئەو مرۆڤە باشانەی کە هاتنە سەر ڕێم و نەمتوانی خۆشم بوێن ، لەبەر ئەو خەم و ئێشەی لەناو ڕۆحما بنیادت نا ، لەبەر تەواوی ئەو بارانانەی کە بارین و چێژم لێیان نەبینی ، لەبەر ئەو ساتانە کە دەبوایە خۆشحاڵ بم بەڵام نەبووم ، لەبەر هەموو ئەو فرمێسکانەی کە لە چاوەکانم دانە دانە کەوتنە خوار ، ئێستا دڵم لەوە زیاتر بۆت تەنگ بووە کە بتوانم بە چەند ووشەیەک بیشارمەوە ، هەموو رۆژێک ڕووبەڕووی نەبوونیت دەبمەوە بەڵام هیچکات لەگەڵیدا ڕانایەم ، دەزانم حاڵی تۆ بەبێ من باشە ، دەزانم ژیانت بەردەوامە وە لەوانەشە تەنانەت هەست بە جێگای خاڵیم نەکەیت ، خۆزگە منیش وەک تۆ دەبووم ، خۆزگە منیش وەکوو تۆ دەمتوانی بە ئاسوودەیی بخەوم ، بە ئاسوودەیی پێبکەنم و بەبێ باکانە بەلای یادەوەرییەکانماندا تێپەڕ ببم ، بەڵام من هێشتا لەو ڕۆژانەدا جێماووم کە دەنگت ئارامی دەکردمەوە و هەبوونت هۆکاری زەردەخەنەکانم بوو ، ئەگەر ڕۆژێک پرسیارت کرد کە بۆچی ئەوەندە بێدەنگ بووم بزانە کە بێدەنگیم لەبەر بێ هەستیم نییە بەڵکوو لەبەر ماندوێتی دڵمە کە هێشتا خۆشیدەوێیت ، لەگەڵ هەموو ئەو شتانەشدا هێشتا هیوای دڵخۆشیت بۆ دەخوازم  تەنانەت ئەگەر بەشی من لە تەواوی مەودای ئەم پەیوەندییەدا تەنیا ئەم دڵتەنگییە هەمیشەییە بێت ، ئێستا بمبینی نامناسیتەوە وەک بڵێی لە شەڕ گەڕابێتمەوە ، دڵێکی پارچە پارچە بوو ، غرورێکی بریندار ، مێشکێکی ئاڵۆز ، ئەمەم لە تۆوە بۆ مایەوە کە بانگەشەی ئەوەت دەکرد بە چاوەکانت گوایە خۆشت دەوێم ، بەڵام سەرت بڕیم ! ئەگەر ڕۆژێک هات و هیچ شتێکت لە منەوە پێ نەگەیشت تکایە ئەمەت بیر بێت .. من تۆم بە تەواوی بوونمەوە خۆشویست ، تۆم لە پێش هەموو شتێکەوە دانا بەشێوەیەک کە هەرگیز بیرت لەوە نەدەکردەوە کە من بتوانم بۆ کەسێک بەمشێوەیە بم ، ڕێگای زۆرم لەپێش بوو ، کەسانێکی زۆر هەبوون کە بتوانم هەڵیانبژێرم بەڵام لەنێوان هەموواندا تۆم هەڵبژارد ، هیواداریم نەبوونیم بتوانێت ئەو ئارامییەت پێ ببەخشێت کە هەبوونم هەرگیز نەیتوانی ، خۆشەویستییەکەم هەرگیز کامل نەبوو بەڵام ڕاستی نەبوو ، ئێستاش کە وازت لێ دەهێنم بەشێک لەبوونم هیوادارە کە خۆشبەختییەک بدۆزیتەوە کە من نەمتوانی بە تۆی ببەخشم ، ئەگەر ڕۆژێک بیرت کەوتمەوە هیوادارم گەرم و گوڕی قسەکانم بەبیر خۆت بهێنیتەوە ، پێکەنینەکانمان ، ئەو ساتە ئارامانەی کە نیازی بە هیچ قسەکردنێک نەبوو ، هیوادارم بزانیت کە تەنانەت  لەناو ئەو بێدەنگیانەدا تۆم خۆشدەویست بەڵام هەموو کات نەمدەتوانی دەری ببڕم

Cԋαɾα Nɯʂ
Cԋαɾα Nɯʂ"چارەنووس"
Open In TikTok:
Region: IQ
Monday 28 September 2026 10:34:51 GMT
104884
19310
56
275

Music

Download

Comments

cryptonova6
CryptoNova :
ئەگەر ئەزیەت نییە ئەو تێکستەم لۆ بنێری رووحی برای
2026-09-29 15:44:26
0
tanhai_2001
tanhai_2001 :
تا ئاخیر دەقە هەوڵم بۆیا بۆ ئەوەی یەک لەدەس نەیەین کەچی لەهەموو شوینی بلۆکی کردم😭💔
2026-09-29 08:45:46
7
danu111282
danu🍒 :
عه شق هه ستيارترين قولترين و جوانترين ئه زمونى مرؤڤه گه شتيكه له نيوان ليده رى دل و روحدا كه مرؤڤ به ره و تيگه يشتنيكى بالاترله ژيان و بوون ده بات
2026-09-28 16:19:05
5
kazhan_mustafa
𝒁𝒉𝒘💧𝒁𝒉𝒘 :
من کەی باسی قسەی دڵم بۆت کردووە💔😔😢
2026-09-29 09:18:20
2
iphon86iphone
Ram :
تێکستەکە چۆن دەستم کەوێت؟ کۆپی نابێت....
2026-09-29 11:07:53
1
carolen__
کاڕۆلیــن✿♡ :
چەند جار غروورم شکاند تاااا پەشیمان نەبم بلێم هەواڵم نەدا بس بێ سوود بوو 😅 💔
2026-09-28 21:48:21
2
q.11140
🖤. :
2026-09-28 12:11:39
2
mr_r4w4nd
MR-R4w4nd / خەندەکەیی🤎 :
2026-09-28 15:49:22
2
azhin_707
Azhin Dilman :
زۆر ڕێــــگام بڕی بۆ ئەوەی نەچمەوە سەرەتـــــا،دەستخۆش بە نووسینێک منــــت هــــێنایە وە ســــەرەتا!
2026-09-29 13:45:44
1
m4_lin40
ℳ𝒾𝓁ℴ👾 :
💔💔💔
2026-09-28 12:40:39
2
lalochayachi
لالۆی_حاجی⚜️👑 :
فەرموون چای بخۆنەوە🙂😍🥰
2026-09-28 18:02:15
2
shajwanosman2
shajwanosman :
xrwre xom sadan jar shkand balam spas bo xuda awa 3 manga daz geranen pashemanesh nem chwnka shayane bw☺️
2026-09-29 15:43:08
0
h4mar4sh
⚜️ :
💔
2026-09-28 10:43:49
1
user6143665522503
محمد الحزين :
🥺
2026-09-28 19:19:50
1
blndqais
KsBlend :
هەوڵدان و هەموو ئەوشتانەی کە لەتواناتبوو بیکە هیچ نەبێت دەلێی ئەوەی لەتوانامدابوو کردم هیچ لە دڵت نامینی، ژیان وایە دەکرێت لە پر هەموو شتێک ١٨٠ پلە بگۆرێت کەسەکان کە لە روحت نزیک بوون ببنە غەریبە دەکرێ قسانەک لە کەسانەک ببیستی قکە قەت چاوەرێ نەکەی ئیدی قبولیکە کە ئەوەی رویدایە تازە رویدایە گەردەنی کەس ئازاد مەکە کە ئازاری روحتیدایە خودا حەقی کەس لەسەر کەس ناهێلی 🖤
2026-09-29 16:21:45
0
26_n0vember
²²/⁹/²⁰²⁵ :
باسی چی ئەکەی ئەوەنە جەنگام تاکو ژیانی خۆم دۆراند بۆی ئێستا شەرمەزارییە خۆمم کە بەو رادەیە جەنگاوم و ئەویش چەن بێ باک بوو
2026-09-29 20:10:56
0
2030miss1
xatwn𐙚 :
بەداخەوم💔
2026-09-29 13:41:26
0
bashdarjwamer4
به شدار جوامێر :
👍🏻
2026-09-28 20:51:06
1
mzuri491
ELight 98 Mzuri :
2026-09-28 11:06:23
1
user6729133611561
علي :
2026-09-29 16:54:43
0
asm4r_x4nm
Տᕼ🖤 :
زۆرم هه وڵدا نه بوو ئیتر💔☺️
2026-09-29 14:47:49
0
di.m_8
Dlvin🤎✨ :
2026-09-28 11:37:24
1
suli11986
SULI :
🥹🥹🥹🥹
2026-09-29 20:51:31
0
t89zj
☆𝕬𝕷𝕴~𝕮𝕳𝕬𝖀𝕬𝕹𝕴𝕰🕊 :
@🤎...! بم شارەوە ئەزیزم.🥀🕊
2026-09-28 15:16:47
1
To see more videos from user @namakanm6, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About