@x5iin9: چەند قسەیەکم هەیە لەسەر پۆستی پێشوو کە هەندێکتان بێ ئەوەی هیچ بزانن قسەئەکەن هەندێک بڕیار هەن مرۆڤ دەهاڕن بڕیار نین... مەرگی هێواشن هیچ کەسێک تێناگات چ دۆزەخێک لە ناخمدا دەسوتێت کاتێک لە نێوان دایکم و ڕووداوی تەمەنمدا سەرپشک دەکرێم ئەو کەسەی لە سەردەمی منداڵییەوە عەشقی لە دڵمدا ڕەگی داکوتیوە و ١٠ ساڵە هەموو هەناسە و بیرەوەرییەکانمم لەگەڵیدا بەخشیوە چەند ناخۆش و کوشندەیە ناچار بیت پارچەیەکی گەورە لە ڕۆحی خۆت بە زیندوویی لەدەست بدەیت لەم هاوکێشە تاڵەدا دڵم بووە بە قوربانی و وەک شووشەیەکی شکاو پارچەپارچە بووە بۆ ئەو کەسانەش کە چرکەیەکی ژیانی منیان نەژیاوە هیچ لە ژیانی من نازانن و تەنها لە خۆیانەوە قسە دەکەن و بڕیار دەدەن زۆر ئاسانە لە دوورەوە دانیشیت و ببیتە دادوەر بەسەر ژیانی خەڵکییەوە بەڵام بێدەنگ بن چونکە ئێوە تەنانەت یەک دێڕیش لە چیرۆکی ڕاستەقینەی من نازانن بە تایبەت ئەوانەی بە ناوی دایکەوە دادوەریم دەکەن وا مەزانن من نازانم دایکم چەند شیرین و بێ هاوتایە بۆم پێویست ناکات ئێوە وانەی خۆشەویستی دایکم پێ بڵێنەوە دایکی من پیرۆزییەکە کە لە سەرووی هەموو بژاردەکانەوەیە هیچ کەسێکیش لە من زیاتر دایکی خۆی خۆشناوێت بەڵام مرۆڤ خۆی دەسەڵاتی بەسەر دڵیدا نییە من لێرە نیێم بۆ ئەوەی بڕیارم بەسەردا بدەن تەنها ویستم هاواری تەنهایی و هاڕینی ناخم بگەیەنم بەڵام نەمزانی ئێوە ڕۆڵی خوێ ئەبینن ئێوە لە بری ئەوەی سەر خەمەکانم بدەن، زیاتر برینەکانم دەکولێننەوە تکایە ئەگەر ناتوانن لەم کێشمەکێشە ڕۆحییەی من تێبگەن تەنها بێدەنگ بن... چونکە هیچ کەس لە شوێنی من نییە و تەنها ئەو دڵە خەمبار دەبێت کە خۆی لەناو ئازارەکەدایە🥀:) @TikTok

🝮
🝮
Open In TikTok:
Region: IQ
Monday 28 September 2026 14:55:48 GMT
946
84
4
55

Music

Download

Comments

To see more videos from user @x5iin9, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About