@aphroditeaesthetics: The facial is THAT GOOD!!!! Book with Maci now!! #facialtreatment #medspalife #medspa #kentuckymedspa #facials

AphroditeAesthetics&Wellness
AphroditeAesthetics&Wellness
Open In TikTok:
Region: US
Tuesday 29 September 2026 18:54:16 GMT
732
34
1
1

Music

Download

Comments

soultulsa
Soul Aesthetics | Med Spa 🤍 :
Love this 😍
2026-09-30 16:06:26
1
To see more videos from user @aphroditeaesthetics, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

( وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُعۡجِبُكَ قَوۡلُهُۥ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَيُشۡهِدُ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا فِي قَلۡبِهِۦ وَهُوَ أَلَدُّ ٱلۡخِصَامِ )  وە هەندێ لە خەڵك هەن كە كاتێ لەبارەى دنیاوە قسە دەكات سەرت سووڕ دەمێنێت لە جوانى و شیرینى قسەكانى، وە خوداش بە شایەت دەگرێ لەسەر ئەوەی كە لە دڵیدایە، لە كاتێكدا كە ئەو كەسێكی زۆر موناقەشەكەری شەڕەنگێزە. لێرەدا پەروەردگار دێتە سەر باسی كەسانێكی دیكە كە تەنها مەبەستیان دونیایە بەڵام وا خۆیان پیشان دەدەن كە گوایا ئەوان مەبەستیان ڕەزامەندی خودایە جا قسەی ڕازاوە و جوانی وا دەكەن كە ئینسان پێی سەرسام دەبێت وەك چۆن ئەمڕۆ سەری زمان و بنی زمانیان هەر باسی ئازادی و مافی مرۆڤ و پێشكەوتنە، جا ئەمانە سوێندیش دەخۆن كە خودا شایەتە ئەمەی كە دەیڵێین قسەی ناو دڵیشمانە، لە كاتێكدا ئەوانە كەسانێكن كە لە دژایەتی كردن و موناقەشە كردن و سەپاندنی قسەی خۆیان زۆر ڕك و توندن و دەیانەوێت بە هەر شێوەیەك بێ قسەی باتڵی خۆیان بسەلمێنن، ئینجا پەروەردگار باسی كرداری ئەمانە دەكات و دەفەرموێ:...  جا هەر كاتێك ئەو جۆرە كەسە سەرۆكایەتی گرتبێتە دەست و دەسەڵاتی پەیدا كردبێ ئەوا هەوڵیداوە تا لەسەر زەویە خراپەكاری و بێ بەندوبارى تێدا بڵاو بكاتەوە و هەم كێڵگە و هەم وەچەى مرۆڤیش لە بەین ببات، بەڕاستى خودا خراپەكاریى خۆش ناوێت. هەروەها وتراوە مانای ئەم ئایەتە ئەوەیە كە هەركاتێك ئەو پشت هەڵدەكات و لای تۆ نامێنێت دەست دەكات بە خراپەكاری واتە لای تۆ ئەو قسە جوانانە دەكات بەڵام كە پشتیان هەڵكرد جگە لە خراپە شتێكی دیكە ناكەن، ئەم جۆرە مرۆڤانە كوردوتەنى
( وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُعۡجِبُكَ قَوۡلُهُۥ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَيُشۡهِدُ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا فِي قَلۡبِهِۦ وَهُوَ أَلَدُّ ٱلۡخِصَامِ ) وە هەندێ لە خەڵك هەن كە كاتێ لەبارەى دنیاوە قسە دەكات سەرت سووڕ دەمێنێت لە جوانى و شیرینى قسەكانى، وە خوداش بە شایەت دەگرێ لەسەر ئەوەی كە لە دڵیدایە، لە كاتێكدا كە ئەو كەسێكی زۆر موناقەشەكەری شەڕەنگێزە. لێرەدا پەروەردگار دێتە سەر باسی كەسانێكی دیكە كە تەنها مەبەستیان دونیایە بەڵام وا خۆیان پیشان دەدەن كە گوایا ئەوان مەبەستیان ڕەزامەندی خودایە جا قسەی ڕازاوە و جوانی وا دەكەن كە ئینسان پێی سەرسام دەبێت وەك چۆن ئەمڕۆ سەری زمان و بنی زمانیان هەر باسی ئازادی و مافی مرۆڤ و پێشكەوتنە، جا ئەمانە سوێندیش دەخۆن كە خودا شایەتە ئەمەی كە دەیڵێین قسەی ناو دڵیشمانە، لە كاتێكدا ئەوانە كەسانێكن كە لە دژایەتی كردن و موناقەشە كردن و سەپاندنی قسەی خۆیان زۆر ڕك و توندن و دەیانەوێت بە هەر شێوەیەك بێ قسەی باتڵی خۆیان بسەلمێنن، ئینجا پەروەردگار باسی كرداری ئەمانە دەكات و دەفەرموێ:... جا هەر كاتێك ئەو جۆرە كەسە سەرۆكایەتی گرتبێتە دەست و دەسەڵاتی پەیدا كردبێ ئەوا هەوڵیداوە تا لەسەر زەویە خراپەكاری و بێ بەندوبارى تێدا بڵاو بكاتەوە و هەم كێڵگە و هەم وەچەى مرۆڤیش لە بەین ببات، بەڕاستى خودا خراپەكاریى خۆش ناوێت. هەروەها وتراوە مانای ئەم ئایەتە ئەوەیە كە هەركاتێك ئەو پشت هەڵدەكات و لای تۆ نامێنێت دەست دەكات بە خراپەكاری واتە لای تۆ ئەو قسە جوانانە دەكات بەڵام كە پشتیان هەڵكرد جگە لە خراپە شتێكی دیكە ناكەن، ئەم جۆرە مرۆڤانە كوردوتەنى "گورگن و لە پێستى مەڕدان" ڕواڵەت و قسەیان سەرسوڕهێنەرە بەڵام كردەوەكانیان جگە لە كاولكاری و تێكدانی ئابوری و ژیانی خێزانی و كۆمەڵایەتی شتێكی دیكە نییە، جا زۆریشیان پێ ناخۆشە كە كەسێك ئامۆژگاریان بكات بۆیە دەفەرموێت وە هەر كاتێ پێی بوترێت لە خودا بترسە ئەوا لەخۆبایی بوونێكی تاوانبارانە دەیگرێت، جا ئەو كەسە جەهەننەمی بەسە، كە بە دڵنیاییەوە خراپترین بێشكە و ئارامگایە. كەواتە كاتێك ئامۆژگاری بكرێـت بە تایبەت كاتێ كە دەبن بە لێپرسراو ئاوەها لەباتى ئەوەی واز بهێنن كەچی بەهۆی ئەو تاوانانەی كە كردویانە وا لەخۆبایی دەبن كە ئامادە نین گوێ لە هیچ ئامۆژگارییەك بگرن جابۆیە شوێنی حەسانەوەی ئەوان ناو ئاگری دۆزەخە، ئینجا هەروەكو عادەت و باوى قورئانە كاتێ كە باسى پیاو خراپان و سزاكەیان دەكات باسى پیاوچاكان و پاداشتیان دەكات و دەفەرموێ وە لەناو خەڵكدا پیاوى واش هەیە كە لە پێناوی ڕەزامەندی خودا نەفسى خۆى دەفرۆشێت، وە خوداش لەگەڵ بەندەكانی زۆر میهرەبانە. جا ئیتر جیهاد و تێكۆشانی هیچ باوەڕدارێك لەناو نابات؛ دەڵێن كاتێك كە دەستور درا هیجرەت بكرێت لە مەككەوە بۆ مەدینە هاوەڵانی پێغەمبەر دەستیان كرد بە هیجرەت كردن، یەك لە هاوەڵان بەناوی سوهەیبی ڕۆمی كە كابرایەكی دەوڵەمەند بوو ویستی هیجرەت بكات جا كە قوڕەیش زانیان كە دەیەوێ كۆچ بكات ڕێگایان لێ گرت و وتیان: تۆ هاتویتە ناو ئێمە و دەوڵەمەند بووى و ئێستا دەتەوێت لەگەڵ محمد (ﷺ) بچیت؟ ئێمە ناهێڵین بچیت بۆ مەدینە و ئەو هەموو ماڵ و سەروەتە ببەیت و جا لەگەڵ ئێمەدا شەڕیش بكەیت ئەویش تیر و كەوانى لەسەر شانى بوو دایگرت شمشێریشى پێ بوو و وتى: خۆ ئێوە دەزانن من چەند تیر ئەندازم وەڵاهى چەند تیرم پێیە یەك تیرى بە خۆڕایى ناهاوێژم و تا ئەم شمشێرەیشم لە دەستدا بێت زەلامى پێ دەكوژم جا ئیتر با بمكوژن جا هەرچى دەكەن بیكەن دڵنیابن كە من كۆچ دەكەم وتیان: دەی ناهێڵین ماڵەكەت ببەى، وتى: ئەگەر هەموو ماڵەكەتان پێ بدەم ڕێم دەدەن بچم؟ وتیان: بەڵێ، وتى: ئەوا هەمووی بۆ ئێوە بێ جا پاشان بەرەو مەدینە كەوتە ڕێ ، هێشتا سوهەیب نەگەیشتبووە مەدینە پێغەمبەرى خودا (ﷺ) فەرموى: {رَبِحَ صُهَيْبٌ، رَبِحَ صُهَيْبٌ /ابن حبان، صححه أحمد شاكر/ سوهەیب قازانجى كرد، سوهەیب قازانجى كرد}، ئەوە بوو كە سوهەیب گەیشتە جێ چەند كەسێك لەیاران چون بە پیریەوە و وتیان: موژدە بێت پێغەمبەرى خوا (ﷺ) ئاوەهاى فەرموە، جا دەڵێن: ئەم ئایەتەی سوڕەتی بەقەڕە دەربارەى ئەوە دابەزیوە، بەڵام دیارە ماناكەی گشتییە و بۆ هەموو موجاهیدێكى ڕاستەقینەیە و تا ڕۆژى قیامەت ئەو موژدە و پاداشتانە هەیە، بەڵێ هاوەڵانی پێغەمبەر ئاوەها پارێزگاریان لەم ئایینە بەنرخە كردوە بۆیە بوون بە مامۆستاى جیهان ئێمەیش ئاوەها وازمان لێهێنا بۆیە بووین بە پەندى جیهان، دەبا جارێكى تر گوێ لە بانگەوازەكەی خودا بگرین و سەر لە نوێ ئایینەكەمان بناسینەوە و جارێكى تر بەرەو ئاسۆی سەرفرازى هەنگاوى مەردانە هەڵگرین. #تەفسیری_تەوحید #الشيخ_ابوبكر_الشاطري #سورة_البقرة

About