@dik4aa11: ئەوە کۆتا نوسینم دەبێت بۆتۆ نوسینی ئەوەش ئەوەندە ئاسان نییە وەک ئەوەوایە بەدەستی خۆم دڵم لەلاشەم جیابکەمەوە بەڵام ئەوەندە دڵم پڕو پێویستە هەندێکی هەڵڕێژم هیچ ڕقکێم بەرام بەرت هەڵناگرم چونکە یەکەم کەس بوویت کەبزانم چ هەستێکە کە کەسێکت بۆگرینگ بێت چ هەستێکە کەبەبێ ئەوەی یەکێک بیزانێ دوعای بۆبکەی هەرچەندەتۆهەمان هەستت نەبوو بەڵام باشترین وجوانترین هەست بوی بۆم لەگەڵ تۆ فێربووم کە چ هەستێکە کە کەسێکت خۆشبوێ ئێستاش هەموو ئەو خۆشەویستیە وەلا دەنێم و دڵی خۆم دەدەمە دەست خودا ئیتر هیچ شتێک لەتوانای من نەماوە هیچ کەسێک نەزانێ خودا دەزانێ تۆدەزانی کەچەندە هەوڵم بۆت دا چەندە خۆشم ویستی بەس نەتویست و ئیتر ناشتوانم لەوە زیاتر هەوڵ بدەم لەتوانای من نەماوە نازانم کە ئاخۆ تۆش وایت یا نا بەڵام هیوادارم بزانیت من ئێستاش لە دوعاکردن بۆداهاتویەکی باشت نەوەستاوم تۆشایەنی هەمووشتێکی باشیت لەو دونیایەدا هەیە هیوادارم هەم لەو دونیایەدا هەم لەقیامەتیش خودا هیدایەتت بدا و بەرەکەت بخاتە هەموو ئەو شتانەی کە دەیکەیت ئەو نامەیە نانوسم بۆئەوەی کەدووبارە پێت بڵێم کە چەنێک خۆشمدەوێی چەنێک دڵم تۆی دەوێ یانیش کە چەندە دەمەوێت داهاتویەکم لەگەڵت هەبێت نا ئەونامەیە بۆئەوە دەنوسم کەبەتەواوی ڕێگای ژیانم دەگۆڕم و جارێکی تر بەڕێگاکەی تۆدا نایەمەوە هەرچەندە زۆر بەئازارە بەڵام ئازارێکی جوان بووی بۆم من ناڵێم دڵم زۆر لەدواتە و کەس خێرت لێ نەبینێت ناچونکە من خۆشمدەوێی دەمەوێت بەدڵخۆشی بتبینم هەتا ئەگەر ئەوکەسەش نەبم کە دڵخۆشت دەکا بەس هیوادارم کەئەوەی دێتە ژیانت بەجۆرێک خۆشی بوێی کە هەرچی دڵتەنگیە لەبیرت بباتەوە کە تائێستاهەستت پێ کردوە هیوادارم بەشایەنی ئەوەی بزانی کەدڵی خۆتی بۆ بکەیتەوە چونکە منی بەشایەنی نەزانی هەرچەندە دەزانم نەبوونی من بۆت گرنگ نیە بەڵام ئێستا باشترم یانیش لانیکەم ئەوەیە بەهەموان دەڵێم کە باشم ئێستا زیاتر پێدەکەنم و هەروەها دەچمە دەرەوە فێربوم وەک ئەوەی هەمووشتێک باش بێت مامەڵەبکەم بەڵام ڕاستیەکە ئەوەبوو هێشتابەدوای تۆدا دەگەڕام تەنانەت لەو شوێنانەشی کە دڵنیابووم کەلەوێ نابیت هەرتۆزێک پێش ئێستا بۆکۆتا جار سەیری ئەکاونتەکەتم کرد وەک ئەوە وایە من هیچ نەبوو بێتم بۆت دڵخۆشم بۆت کەهێشتا بەردەوامیت دوای ئەو هەموو ئازارەی چەشتوتە بەڵام منیش ئازارم چەشت زیاتر لەوەی چاوەڕێم دەکرد وامزانی خۆشەویستنت دڵخۆشیە بەڵام من تەنها ئازارەکەیم بەرکەوت پێم وابوو ئەگەر چاوەڕێت بکەم و کاتت پێبدەم شتەکان باشتر دەبێت و لەکۆتایدا کۆتاییەکەی جوانمان دەبێت بەڵام وانەبوو تەنها خۆمم هەڵخەڵە تاند ئێستاش دوای ئەم نوسینە ئیتیر نە بۆجارێکی تر بێزارت دەکەم نەجارێکی تریش هیوا دەخوازم کە شتەکان بەشێوەیەکی تر بوایە ئاگاداری خۆت بە و باش ئاگاداری تەندروستی خۆتبە هیوادارم لەهەرشوێنێک بیت لەو شوێنە هەست بە خۆشەویستی و دڵخۆشبوون بەدیهێنانی خەونەکانت بکەیت تۆ بەشێک بوویت لەڕۆحی من هەمیشە دوعای باشتربونت بۆدەکەم دوعای ئەوەدەکەم کەدڵت لەوشتانە چاک بێتەوە کە بۆ کەسی باس ناکەیت ئامانەتی خودا بیت هیوای دڵ و دەرونێکی ئارامت بۆ دەخوازم#slemani #🤍🕊️
﮼دیکە
Region: IQ
Thursday 01 October 2026 17:24:12 GMT
Music
Download
Comments
shaygwllan :
Copy. Barezm
2026-10-05 17:45:33
0
𝑸𝒖𝒆𝒆𝒏🖤. :
Copy au nusena?🌚
2026-10-01 18:54:42
15
𝑹𝒂𝒉𝒂🤎.. :
زۆر ناخۆشە خۆشم لەسەرەوەی کەسێکم خۆشەوێ ناتوانم پی بڵێم💔🥹
2026-10-03 06:38:21
12
𝑀𝑟. 𝑆𝑐𝑜𝑢𝑡 𝐾𝑒𝑛𝑛𝑑𝑦 :
هیچ کەس لە دنیا تا سەر لەگەڵمان نابێت ئەم دنیایە هەموی خۆشیەکی کاتیە و ئەبڕێتەوە ژیانی ڕاستەقینە لە قیامەتایە ئێمە هیچ شتێک نازانین تا کاتی خۆی یەت دوای هەموو شتێکمان بۆ دەر ئەکەوێت ئەو کاتە هیوا ئەخوازین بێینەوە ئەم دنیایە نوێژمان بکردایە یەک سوبحان اللە مان کردایە ئاگاداربە شەیتان خۆشیەکانی دنیا هەڵت نەغەڵەتێنن کەسانی ئیماندار ژیانی دونیای پێ نەدراوە بەڵام قیامەتی هەیە صبر بگرن😊♥
2026-10-06 19:05:06
2
.🖤 :
ئێوارەیەکی زستان بوو لەدوای ئەوەی ماوەی چەن مانگێک بوو هەمیشە چاوم لەسەری بوو ئادم بۆی نارد ئەو پێنج مانگەی لەگەل ئەو بووم دڵخۆشترینی کچی دنیا بووم 🌚😍بەڵام دواتر پورزاکەم هەمووشتێکی تێکدا بەزۆر بلۆکی کرد لەلام دوای سالێک زانیم بەزۆر ژنیان بۆ هێناوە ئێستا ناگونجێت وە منیش لەدوای لەدەستادانی لەکچێکی هەمیشە گەشو روخۆش بومەتە کەسێک کە ناوێتی کەس ببینێت ئاخر بەخودا من ئەوم لەچاوەکانم خۆشتر دەوێت ئاخر ئەوهەموو هەولێکیدا لەگەلم بمێنێتەوە😅💔ئێستا تەنها پۆستەکانی ئەبینم کە دڵشکاوە بیرم ئەکات هیچمان لەدەست نای
2026-10-04 09:38:21
6
. :
lo ba gryanawa xwendmawa🥰🥰???.
2026-10-03 00:01:09
3
﮼ئەتا :
ئازارەکە چاک نابێ قەت بەس لەگەڵی ڕادێی
2026-10-03 16:54:05
2
SEBAR¹ :
Copy aw texta
2026-10-01 20:08:26
2
🏔︎.🌳.🩵 :
من لەو ئازارەی تێدەگەم خوایە کەس ئەوەی بەسەر نەیەت 💔💔
2026-10-05 16:43:01
1
𝒮ℋ⚖️ :
Copy nusin haya?🫠
2026-10-02 23:23:15
1
xano :
کۆپی بێت یان نا گرینگ نیە
گرینگ ئەوەیە زۆر بەئازار بوو[Innocent]
2026-10-03 12:59:10
3
﮼خاتونی ﮼گووڵ :
كۆپی ھەیە؟
2026-10-04 23:19:28
0
﮼ ⚜️R :
Rek qsay dlmt krd😅
2026-10-05 19:50:24
0
ئارؤ* :
رحمةتان لي بيت كؤپيم دةويت
2026-10-05 21:27:55
0
🦢 :
copy 🥲
2026-10-01 22:25:39
0
lass. :
2026-10-04 14:08:37
0
𝐀𝐛𝐝𝐰𝐥𝐥𝐚 𝐆𝐚𝐫𝐝𝐢 :
2026-10-05 10:20:59
0
Nadea kareem :
😭 Copy
2026-10-02 10:37:15
1
بـۆنی بـاࢪان🌧⁽ཻ🖤₎🕯️ :
copy,?😊💔
2026-10-02 12:42:14
0
🫂🩵 :
کۆپی هەیە
2026-10-02 16:11:59
0
rozi4._ :
2026-10-03 23:58:00
0
𝓜𝓪𝓷𝓲/مــانــی♥️ :
وەڵا براکەم دوا ناخۆشیت بێ لە ژیانت بەس بەخوا تاقەتم نییە بیخوێنمەوە😂💔
2026-10-04 11:12:54
0
Hanarr🤍 :
Kopy?
2026-10-02 23:23:07
0
polo, :
aw gula bo awanay coment wa saheb post
2026-10-05 01:56:48
0
To see more videos from user @dik4aa11, please go to the Tikwm
homepage.