@t0meee.0: کات هەموو برینەکان چاک دەکاتەوە ئەم قسە جوانەیان زۆرجار پێیان وتووم بەڵام لە راستیدا کات هیچ برینێک چاک ناکاتەوە،تەنها فێرت دەکات چۆن لەگەڵ ئازارەکەدا بژیت چۆن هەناسە هەڵبکێشیت تەنانەت کاتێم زامەکە هێشتا کراوە و خوێن لێدەڕژێت چۆن زەردەخەنە بکەیت و ناخەکەت هێشتا بگریێت،برینەکان چاک ناکاتەوە تەنها ئەوەت فێر دەکات چۆن بیان شاریتەوە لەژێر زەردەخەنەیەکی ساختە چۆن بڵێیت باشم کاتێک لە ناوەوە پارچە پارچە دەبیت چۆن سەرقاڵی ژیانی ڕۆژانە بیت بۆ ئەوەی کاتێک نەمێنێی بیری ئازارەکە بکەیتەوە کات تەنها ناچارت دەکات قبوڵی بکەیت کە بەشێک لە گیانت هەتاهەتایە وون بووە،ناچارت دەکات فێری ژیان بیت لەگەڵ ئازارێک کە هەرگیز تەواو ناکوژێتەوە لەگەڵ زامەکاندا بژیت کە هەر شەوێک گەمارۆت دەدەن نا ئەزیزم نا کات چارەی ناکات تەنها فێرمان دەکات چۆن لەگەڵیاندا بمرین و لە ناوەوە و هەر بە زیندووی بمێنینەوە لە دەرەوە،چۆن شکاو بین و هەر ڕێک بوەستینەوە بۆ ئەوەی کەس شکانەکەمان نەبینێت ئەمە ڕاستیەکە کەس پێت ناڵێت بەڵام من دەیڵێم کات تەنها ئەوەت فێر دەکات چۆن لەگەڵ برینەکانی دەروونتدا بژیت و بمریت.#tom #acc #bnn

﮼احب١٣
﮼احب١٣
Open In TikTok:
Region: IQ
Thursday 01 October 2026 18:44:33 GMT
9599
707
5
86

Music

Download

Comments

ali_kalary621
عَەلِی_کەلًاریّ🤎✨”. :
💔🥀”
2026-10-05 15:46:50
1
b.z0022
بـەهرۆز خـاڵـە بـەکـر🖤 :
copi haia?
2026-10-07 16:51:26
0
ayub.081
ayub.081 :
من هەر خۆشم ئەوێت . هەتا ئەوکاتەی ڕۆژ ڕۆشنای خۆی لەدەست ئەیات . هەتا ئەو کاتەی زستان گەرم ئەبێت و هاوینیش سارد ئەبێت هەتا ئەوکاتەی پایز سەو دەبێت و بەهاریش زەرد ئەبێت زەوی .ئەبێ بە ئاسمان ئاسمانیش ئەبێت بە زەوی هەتا ئەوکاتەی ڕۆژ ئەبێت بە شەو. شەویش ئەبێت بەڕۆژ .هەتا ئەو کاتەی ئەستێرە ئەبێت بە مانگ و مانگیش ئەبێت بە ئەستێرە هەتا ئەو کاتەی مردوەکان زیندو ئەبێتەوە زیندوەکانیش ئەمرن …؟ بۆیە باش ئەزانم ئەم شتانە قەت ڕونایەن و وە باش ئەزانم هەتا وەکو ئەمرم لەبرت ناکەم هەر خۆشم دەوێیی .!🥀💔
2026-10-06 22:23:08
0
To see more videos from user @t0meee.0, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About