@alimow_12:

Alimowོ
Alimowོ
Open In TikTok:
Region: IE
Friday 02 October 2026 05:27:02 GMT
315
18
0
8

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @alimow_12, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

‎لە ساڵی١٩٧٤ پیاوێك دەبێت بەناوی نوری قالەی كاكەمەلا، ئەم كاك نورییە وەكالەتی شەریكەی بیبسی دەبێت لە شاری سلێمانی و لە تەنیشتی ئامادەی پیشەسازی سلێمانی و پشتی هۆتێل هاژە، ئەم كاك نوریە كاتێك دەچێتە هەوارەبەرزەی ئێستا شوێنێكی  هەوراز وبەرز دەبێت و نزیكی ٥٠ماڵی لێدەبێت و خەڵكی ئەو ناوا پێی دەڵێن هیلاكاوا یان داربەڕووەكان، كاك نوری خانوویەكی گەورەی دروستكرد و پێیان ئەوت قەسرەكەی كاك نوری، بەسەیارەكەی بیبسی دابەشدەكرد بەسەر دوكانەكانی شار و ناوبازاردا، كاك نوری دراوسێیەكی دەبێت  ناوی كەریمی عەریزەنووس دەبێت ، پرسیاری لێدەكات  ناوی ئەم گەڕەكە بنێین چی كاك كەریمیش دەڵێ لەپشتی چیای گۆیژە لوتكەیەك هەیە  ئەم لوتكەیە پێی دەڵێن هەوارە بەرزە( جا لەناوەڕاستی شارەوە پشتی چیای گۆیژە لوتكەیەك دەردەكەوێت ، ئەوە هەوارە  بەرزەیە) .... ئیتر قطعەیەك دەهێنن دەنوسن گەڕەكی هەوارەبەرزە، هەوارەبەرزە پێشتر زۆر گەورەبوو بەڵام دوای دروستكردنی جادەیەكی سەرەكی كە جادەی سیمەتری دەبەستێتەوە  بە شەستمەتری دەبێتە ٢ كەرتەوە بەشێكیان پێی دەڵێن گەڕەكی گۆیژەی تازە و ئەوی تریان بە هەوارە بەرزە دەمێنێتەوە، كاك نوری و كاك كەریمی عەریزەنووست لەژیان نەماون بەڵام ناوی هەوارەبەرزە تا ئێستاش ماوە و  گەڕەكێكی زۆر دڵگیری سلێمانییە. نوسین و ئامادەكردنی ( پەیجی ماكوان كمال)

About