@pasedrh: شێخ مەلا سادق ماویلی... كەسایەتیی ئایینی و كۆمەڵایەتی لە بنەماڵە بەناوبانگەکانی رەواندز لە سنوری ڕواندز چەندین بنەماڵەی بەناوبانگ هەبوون، یەكێك لەو كەسایەتییە ئایینی و كۆمەڵایەتییان شێخ مەلا سادق ماویلی بوو كە دەیان ساڵ خزمەتی بە ئایینەكەی و خەڵك و كۆمەڵگە كردووە. دوای زیاتر لە نیو سەدە بەسەر كۆچی دواییكردنی، تا ئێستا خۆشەویستی و وەفاداری و ناوی بە زیندوویی لە دڵی خەڵكی دەڤەرەكە ماوەتەوە . نووسەر و لێكۆڵەر مەمدووح مزووری، ئیمام و پێشنوێژخوێنی پێشووی مزگەوتی گەیلانی لە ڕواندز، لە پەرتووكی بنەماڵانی بەناوبانگی ڕواندز، نووسیویەتی: "شێخ مەلا سادق لە ساڵی 1884ز لە گوندی ماویلیان سەر بە قەزای ڕواندز لەدایك بووە، لە هەمان گوندیش پەروەردە بووە، كەسێكی ناودار و دیار بووە لە ناوچەكە، هەرچەند لەبنەڕەتەوە لە زنجیرەی بنەماڵە و پیرانی ماویلی نەبووە، چونكە تەریقەتی لە هیچ یەك لە پیرانی ماویلی وەرنەگرتووە، بەڵكوو تەریقەتی هەر لە بنەماڵەی پیرانی تەوێڵە وەرگرتووە، لە نەوەكانی پیری ماویلییە، چونكە شێخ مەلا سادق كوڕی كچەكەی (پیرنەبی ماویلی)ـیە و لەجێی پیری ماویلی دانیشتووە و لە پیرانی ماویلی دەژمێردرێ، شێخ مەلا سادق لە گوندی ماویلیان، لای باوكی خۆی, خەلیفە حارس دەستی بە خوێندنی قورئانی پیرۆز كردووە، لەپاش تەواوكردنی قورئان، لای مەلا و زانای ئاوایی خوێندنی سەرەتایی تەواو كردووە. پاشان هەروەك نەریتی كوردەواریی خۆمان چووەتە دەرەوە بۆ تەواوكردنی خوێندن، چەندین شوێن لە كوردستان و عێراق و ئێران گەڕاوە، وەك: (لاجان، سابلاغ، شنۆ، سلێمانی، ڕواندز، هەولێر، كۆیە و خۆشناوەتی، باڵەكاتی و گەلێك شوێنی دیکە)، هەروەها لەلای زۆر مامۆستا و زانای ناودار خوێندوویەتی، وەك مەلا ئیسماعیل ماویلی، مەلا عەبدوڵا سەرانەیی، مەلا محەمەدی كۆیی كە ناوبانگی بە مەلا ئەسعەد ئەفەندیی خەیلانی دەركردووە و مەلا محەمەد كونەفلووسەیی و زۆری دیکە. دوایی چووەتە گوندی (بالیسان) لە ناوچەی خۆشناوەتی لای مامۆستا مەلا شێخ تەها بالیسانی خوێندنی تەواو كردووە و مۆڵەتیی زانستیی وەرگرتووە". ئەم زانا ئایینییە كوردە دوای وەرگرتنی مۆڵەت گەڕاوەتەوە و لە گوندی خۆی (ماویلیان) بە مەلا و وانەبێژ دامەزراوە، پاشان لەبەر ناكۆكی لەگەڵ چەند كەسێم لە گوند، ڕۆیشتووە بۆ گوندی زێوە كە بە چەند كیلۆمەتر دەكەوێتە ڕۆژئاوای ماویلیان، دوای ماوەیەك دووبارە گەڕاوەتەوە بۆ گوندی ماویلیان و دوای ماوەیەك جارێكی دیكە گەڕاوەتە زێوە و دوایی بە یەكجاری هەتووەتە گوندی ماویلیان و لەوێ بە مەلا و وانەبێژ دامەزراوە. لەوێ بەشێكی زۆر لە تەمەنی خۆی بە خزمەتی ئایین و پێشنوێژی مزگەوت و وانەگوتنەوە بەڕێ كردووە، چەندین فەقێ لە خزمەت مامۆستا مەلا سادق خوێندوویانە و سوودیان لێی وەرگرتووە، وەكو مەلا یەحیا گەردی و مەلا شەفیعی دێڵزی و مەلا محەمەد زێوەیی و گەلێكی دیکە. شێخ مەلا سادق هەر لەسەرەتاوە ئارەزووی بۆ سۆفیەتی هەبووە، بۆیە هێشتا هەر لە قۆناغی خوێندندا بووە كە هاتوچۆی (شێخ عەلائەدین)ی بیارەی كردووە و تەریقەتی لێ وەرگرتووە، ئینجا وردە وردە وێردی سۆفیەتی خوێندووە، هەرچەندە ئەو كارە لەلای مەلا و فەقێکان پەسەند نەبوو، بەڵام بەردەوام وێردی سۆفیەتی بە جۆرێكی نهێنی خوێندووە. تا جارێك لە شاری كۆیە مەلای گەورە كە زۆر حەزی بە شێخ و سۆفیان نەهاتووە، دەچێتە مزگەوت دەبینێت شێخ مەلا سادق خەریكی وێردی سۆفیەتییە، دەڵێ دیارە مەلا سادق سۆفییە. ئەو قسەش نیشانەی ئەوە بوو كە پێی ناخۆش بووە گ ببێتە سۆفی. بەكورتی، شێخ مەلا سادق مەیلی سۆفیەتی زۆرتر هەبووە، هەر لەبەر ئەوە لە ساڵی 1930ز لە دەرس گوتن و كاروباری مەلایەتی شلی كردووە، بۆ ئەوەی هەموو هەوڵی خۆی بدا بە سۆفیەتی و ئیش و كاری تەریقەت. ‌ پاشان لە لایەن پیرانی هەورامان لە بیارە داندرا بە خەلیفە و فەرمانی پێ كرا كە لە گوندی خۆی (ماویلیان) جێنشین ببێ و ڕێگەی پێدرا كە بە ناوی ئەوان تەریقەت بدا و سەرپەرشتیی موریدەكان بكات لە باڵەكایەتی و دەروبەری. ئیدی بەو جۆرە بووە بە پیری تەریقەت و وەك جێنشینێك بۆ (پیری ماویلی). ئەوەی ڕاستییە، شێخ مەلا سادق لە پیرانی سەربەخۆ نەبوو، بەڵكوو خەلیفەی پیرانی هەورامان بوو و بە ناوی ئەوان تەریقی ئەدا، بەڵام لە ڕواندز وەك پیرێكی سەربەخۆ بوو، لەناو گەل و میللەت زۆر خۆشەویست بوو و خەڵكێكی زۆر دەبێتە مورید و تەریقەتیان لێ وەرگرتبوو، تا ئەو ڕادەیەی یەكەم كەس بوو كە خەڵك عەقیدەی پێ بێ و تەریقەتی لێ وەربگرێ . بمان بورن تەواوی زانیاری نەمان توانی لێرە دایبنێین سەردانی فەیسبوکمان بکەن بەناوی ڕواندز میدیا لەفەیسبو لەوێ تەواوی زانیاری داندراوە #سۆران_كۆیە_دەهۆک_ڕانیه_کەرکوک_هەڵەبجە

ڕواندز میدیا
ڕواندز میدیا
Open In TikTok:
Region: IQ
Friday 02 October 2026 06:46:46 GMT
11587
823
50
117

Music

Download

Comments

qaqnas1
Sir4aj 🎖️ :
باپیر شئخ ❤️
2026-10-02 12:03:54
2
saadyahm
Saa Dya :
اللە اللە ئەولیای خوا🤲🤲🤲
2026-10-02 17:40:48
0
k1paint_official
k1paint_official :
دەستان خۆش
2026-10-02 10:04:13
0
fanayee8
fanayee/فەنایی :
قدس اللە سرە
2026-10-02 19:59:06
0
sabersalh20
𝐒𝐀𝐁𝐄𝐑 _✰_𝐒𝐀𝐋𝐈𝐇 :
گۆری پڕ نوور بێت شێخ
2026-10-02 13:21:27
0
zakaryasorani0
zakarya sorani :
اللە😍
2026-10-02 22:21:34
0
asmm638
❤ بە ڵێن ❤ :
اللە اللە لەشاهی سادق
2026-10-02 08:19:04
1
rwindzii
ronya rwindzy :
هەزار رەحمەت لە گۆری بیت
2026-10-02 17:34:41
0
adad.2021
ADAD ✪ :
gore pr nur bit
2026-10-02 12:18:26
0
bzhar_shahab1
bzhar :
اولیای سەردەمی خۆی بوو
2026-10-02 11:48:19
0
ismahil.khdr.agha.mawili
Ismahil_khdr_agha_mawili :
باپیر شێخ
2026-10-02 14:05:42
0
shamalqasab
Shamal Qasabشەماڵ قەصاب :
ڕووحی شادو ئارام بێت
2026-10-02 12:54:49
0
shaho.mawely
Shaho.mawely :
خودا گەورە لەو خۆش بێت لە ێمەش خۆش بێت
2026-10-02 17:12:19
0
muhammdhamad
Muhammad bradoste :
hazarm rahmat la shexe gawara
2026-10-02 14:23:35
0
user99735205
Apple User997352 :
چرای ڕوناکی دۆڵە منجەڵ و ناوچەکەبوو بەگشتی گۆڕی پڕنوربێت خودای گەورە ئێمەش ببەخشێت لەگەڵ ئەم زاتە حشرمان بکات
2026-10-02 18:22:41
0
rawabalak6
Sangar :
هەزاران رحمەت لە گۆڕی شێخی حەقیقەت و تەریقەت.
2026-10-02 13:14:24
0
alemawely
Ale sihnglbana :
باپیر شێخ گۆرت پرنوور
2026-10-02 12:44:53
0
user99735205
Apple User997352 :
2026-10-02 18:23:59
0
sedadali41
Sedad :
🥰🥰🥰قدس الله روحه
2026-10-02 10:33:32
0
user869117703759598
🌸 Rose 🌸 :
کەسایەتیەکی ئیماندار بووە گۆڕی پڕ نوور بێت
2026-10-02 11:32:39
0
qawmiabaizbagg
Qawmia BaizBagg :
2026-10-03 12:18:41
0
kurdistanh27
🇩🇪kurdistan🇩🇪 :
ئەولیا
2026-10-02 10:43:05
0
kurdish.king0
king kurdish :
قدس الله سره العزیز
2026-10-02 11:44:31
0
shex.sherwaniii
shex.sherwaniii :
نمونەی دینداری ڕاستەقینە گۆڕی پر نوور بێت
2026-10-02 11:37:47
0
user1058554658361
user1058554658361 :
دەست خۆش بۆ زانیاریەکانت
2026-10-02 07:06:01
0
To see more videos from user @pasedrh, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About