@rishagyan0: ئەزانی... وا ساڵێک بەسەر نەبوونتدا تێپەڕێت، چاو قاوەیییەکەی من. لەو ڕۆژەی ڕۆشتووی لە خۆم دەپرسم: ئەم ماوەیە بێ من چۆن ڕۆژەکانت بەڕێکرد؟ چۆن توانیت ڕاهێنان لەسەر نەبوونی من بکەیت؟ هەر بەڕاست... بیر لەو دڵە ناکەیتەوە کە جارێک مالی خۆت بوو؟ بیر لەو هەموو یادگارییە ناکەیتەوە کە لەگەڵ مندا جێت هێشتن؟ من تەنها دەمەوێت بزانم چاوە قاوەیییەکانت باشن؟ هێشتا بەو جۆرە دەدرەوشێنەوە یاخود ئەوانیش وەک من ماندوون؟ ببوورە ئەگەر بەم وشانە بێزارت دەکەم... بەڵام بڕوا بکه لەناو ئەم هەموو قەرەباڵغییەی دنیادا، چاوەکانی من تەنها تۆ دەبینن و تەنها بۆ تۆ دەگەڕێن. هەرچەندە بە ڕەفتاره ساردەکانت و بێدەنگیت ئازارت دام و دڵت شکاندم، بەڵام دڵنیابه هەموو ئەو ئازارانەش بە قوربانی ڕوانینێکی چاوەکانت بێت، قوربانی ئەو چاوە جوانانەت بێت، چاو قاوەیییەکەم، تاقانه جوانەکەی من. 

🦅أ بـو شـوارب🦅
🦅أ بـو شـوارب🦅
Open In TikTok:
Region: IQ
Friday 02 October 2026 10:24:33 GMT
5068
1685
1
44

Music

Download

Comments

chomanothman3
Choma🖤🥂 :
🖤
2026-10-02 15:23:45
0
To see more videos from user @rishagyan0, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About