@mehraaaaaaab: ئەگەر رۆژێک هاتو مەرگ منی راپێچ کرد بۆ ناو ساردو سری قەبر،ئەگەر هەوالیان بۆ هێنایت کە ئەومرۆڤەی هەموو رۆژێک بە هەناسەی تۆوە دەژیا ئیتر بوە بە میوانی ئەبەدی ژێر خاک تکایە بۆ چرکەیەک هەموو جیهان رابگرە تەنها گوێ لەم راستیە رابگرە،چونکە ئەمە کۆتا و گەورەترین حەسرەتی مرۆڤێکە کە تەنها بۆ بینین ژیاوبەنەبینین مرد دەمەوێت زۆر راشکاو بێداش بزانیت.من بەمەرگێکی ئاسای نەمردوم من بەتوێنیەتی مردم!بەلام نەک توێنیەتی ئاو بەلکو توێنیەتی بینینی ئەو دووچاوەی تۆ کە بۆمن مانای هەموو گەردون بوون با هەموو دونیا بزانێت کە لەوساتە قورس و تاریکەی فریشتەی مەرگ دەستی خستبوە سەر قورگم و هەناسەکانم یەک لەدوای یەک بە کۆل و بەئازارەوە مالاواییان دەکرد،من نەخەمی ئەوهەموو ئاواتەناتەواوانەم نە خەمی ئەو گریان و هاوارانەی دەوروبەرم لەو چرکە بێدەنگ و پر لەترسەدا من لەناو جەنگێکی خوێناویدا بووم،لەگەل کات هەموو رۆحم ببوە چاو دەمویست پێش ئەوەی تاریکیەکی ئەبەدی بیلبیلەکانم داپۆشێت تەنها بۆیەک چرکە تەنها بۆ یەک تروکە ئەو روناکیە ببینم کە لەناو چاوەکانتا هەیە دەمویست تیشکی ئەو چاوانە وەک کۆتا یادگاری لەناو چاوەکانمدا بیپارێزم تا بیبەم بۆ ناو گۆرەکەشم! بۆئەوەی لەو تاریکیە چرەدا تەنها وێنەی چاوەکانی تۆ ببنە چرای رێگام!بەلام مەرگ زۆر لە من بێبەزەی تر بوو نەیهێشت ئەو ئاواتە سادەیەم بێتە دی بروابکە گەورەترین شکستی من لەم ژیانەدا ئەوەنەبوو کە نەگەشتمە ئامانجەکانم،گەورەترین شکستم ئەوەبوو کە چاوەکانم داخران و روناکی چاوەکانی تۆیان لەگەل خۆیان نەبرد بزانە کە مەرگی من کۆتای هاتنی جەستەیەک نەبوو بەلکو خامۆش بونی دواین هەولی مرۆڤێک بوو بۆ دۆزینەوەی مانا لەناو بیلبیلەی چاوەکانی تۆدا من تەنانەت لەناو کفنەکەشدا،هەر لەسەر ئەو پەیمانە مامەوە کە هیج نیگایەک جێگای نیگای تۆ ناگرێتەوە، بۆیە بەچاوی کراوەوە رۆشتم چونکە هێشتا چاوەرێبووم مەرگ مەودایەکی ترم پێ ببەخشێت تا یەک جاری تر بتبینمەوە تۆ بۆمن نەکەسێکی ئاسای بویت نە خەیالێکی کاتی تۆ تاقە مانا بوویت کەبۆی بژیم و کاتێک بینینت بوو بەمەحال ئیتر ژیان بو بەقورسترین بار کە بەشانمەوەبێت ئەگەر رۆژێک هاتیە سەر مەزارەکەم تەنها بۆچەند چرکەیەک چاوەکانت نیشانی ئەو خاکە بدە کە منی داپۆشیوە چونکە من دلنیام تەنانەت لەوقولایە ساردەشدا رۆحی من تینوی ئەو نیگاییە.بامێژو ئەوە تۆماربکات،فلانەکەس تەنها لەبەر ئەوە مرد چونکە چاوەکانی تۆ لەچاوەکانی ئەودا ون بوون،تۆ بۆ من تاقە ئاوات بویت و من بەبێ ئاواتی سەرم نایەوە چونکە ئاواتەکەی من هەر تۆبویت و تۆم نەبینی🌚،
• ﮼میهراب •
Region: IQ
Sunday 04 October 2026 13:59:11 GMT
Music
Download
Comments
sha_ jwan :
نازانم بۆجی قەدەر ئاوای نوسی هەمیشە چاوەکانم پڕ گریان بن🥺🥺😭
2026-10-04 18:41:55
0
Hemn Ahmad :
خامەت رەنگین بمێنیت بۆ مان
2026-10-05 13:53:44
0
dayke yasse :
😭😭😭😭❤️❤️❤️❤️دەست خوش
2026-10-05 12:11:34
0
کاپتن💜 :
تۆ دواهەمین دکتۆری
لەسەتەکانی کۆتایی بەهاواری من گەیشتی
تۆنوری لە خوداوە کەپەیامی خودایت
بەگوی من گەیاند بەرۆحی مندا
جوانترین بەهاری شایەنی جاوەروەنی
بۆمنی تەنیا تۆ ئارامترین هەرێمیت
تۆباشترین جارەسەری بۆ ماندویەکانم 💜
2026-10-05 16:31:59
0
بەرگدرووی کامیار :
Dast xosh
2026-10-04 21:50:57
0
twbarawf :
چوانە
2026-10-05 07:53:55
0
هـــێــــڤــــار🖤.. :
هەر کەسەو ئازارێکی هەیە پێوەی بتلێتەوە لە شەوە درێژەکانی پایز..
2026-10-04 16:04:12
108
xalil jalal :
ئەمە دەقێکی بێئەندازە قووڵ، پڕ لە هەست، و وەک شاكارێکی ئەدەبیی پەژارەوی (تراژیدی)یە کە گوزارشت لە خۆشەویستییەکی بێسنوور و ئازارێکی قورسی نادیدەیی دەکات.
وشەکانت ئەوەندە بەهێزن کە هەر خوێنەرێک ڕادەگرن. ئەم پەیامە نەک تەنها دەربڕینی حەسرەتی نەبینین و تینوێتیی نیگایەک، بەڵکو وەفادارییەکی ئەبەدییە کە تەنانەت سنوورەکانی مەرگیش دەبەزێنێت.
2026-10-05 16:41:03
1
عمر شيخانى :
دڵی هە موو مان گۆڕستا نێکە و هەزاران ئاواتی تیا نێژراوە
2026-10-04 21:22:46
3
𝒮 𝒪𝐿 𝒾 𝒱 𝒜 𝒩🕊️💔» :
Mehrabe dllm copy azet nabet ?
2026-10-04 14:52:43
0
Shna :
ئەمە چیە ڕێک لەگەڵ خۆمیەتی مردم بەو ئازارەوە 🥹
2026-10-04 17:33:57
1
... :
خەمت نەبێ هەمومان بەو بێ ئاواتیەوە سەرە نێینەوە
2026-10-04 15:12:51
1
MALIK🖤 :
کۆپی هەیە عەزیت نەبی؟💔
2026-10-04 15:05:36
0
Akam Baez :
هەرچی لەبارەی ئەشق و ئەوینەوە بڵێی لە دونیادا هێشتا کەمە، بەڵام لە دونیاکەی تر و ڕاستەقینەدا، ئەم قسە قۆڕانە ناخوات، بۆیە گوزارشت لەبارەی دڵدارییەوە لەو دونیاکەی تردا کەفی سەر ئاویش نییە، لەگەڵ ڕێزم بۆ نووسەری ئەم کۆمەڵە ڕستەیە...
2026-10-05 16:43:54
0
"NAZ GULL" ♾️ :
ئيمة هةموومان بةزيندووي نيژ راوين روحيكي بي هةستمان هيةوو جةستةيةكي بي روح
2026-10-04 21:49:05
1
hemn :
ئاخر ئازیز تا ئەبەد من لە وێستگەیی گۆڕستان چاوەڕێم...
2026-10-05 16:28:11
0
Mohamed karwan🖤 :
Copy textaka haya xalla
2026-10-05 16:00:37
0
hazharbarber04 :
بۆ یەهە میشە من وتومە عاشق مەبە تاهەمیشه جە ستە ت سارد نە بیت وە ک مردوو
2026-10-04 20:43:34
1
Awat :
سلاو جوان بوو
2026-10-04 16:38:31
0
Osman Abdula :
ئەم مۆسیقایەش هیچی کەمتر نیە لەنوسینەکە کاریگەری زۆرە دەستان خۆش
2026-10-05 11:47:10
0
Slemani :
مروف يه ك جار عاشق ده بيت،
2026-10-05 19:01:53
0
👁Balen :
هه موو ژیانمان پڕە لە و ئاوات و خۆزگەیی خاڵمان بۆ ئەکرد نە هیچی بە دی هات نە بەدیش دی
2026-10-05 13:26:01
0
Arena Gyan :
قووڵترین ئازار ئاوتە خووازیە کاتی بەدیناکرێ زۆربەداخەوە ...؟تکایەدڵی کەس مەشکێنن هەستەکان مەتۆرێنن🥰🥰
2026-10-05 19:29:54
0
ghareebahmed818 :
دەس خۆش .......
2026-10-05 12:47:08
0
Dayky Sana Kurdi :
مردن زور به ازاره
2026-10-05 13:45:22
0
To see more videos from user @mehraaaaaaab, please go to the Tikwm
homepage.