@user5738580653618: نادر الجرادي لمه تكذب عليا ياقلبي الكذاب#مجرد________ذووووووق🎶🎵💞

محمدعبده الغني
محمدعبده الغني
Open In TikTok:
Region: SA
Sunday 04 October 2026 18:33:30 GMT
34253
858
5
101

Music

Download

Comments

user2402874969331
ملكه الابتسامه ❤️ :
مستحيل القلب يكذب لو كذب عليا من شان مازعل منه
2026-10-04 21:11:00
2
user9905453942418
😌الــقــمــر الــســاطــع😌🌕 :
2026-10-04 20:32:12
1
user5421327804236
ابن تعز :
😭😭😭
2026-10-05 01:04:18
1
user9394150863252
احمد عبد السلام :
💔💔💔
2026-10-04 18:39:03
2
user84509252037085
عبدالله العيسي :
🥰🥰🥰
2026-10-05 18:36:51
1
To see more videos from user @user5738580653618, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

گیانەکەم، نازانم لە چ پەڕەیەک لە پەڕەکانی ئەم ژیانەدا وەستاویت و ئێستا بەیانیانت بە دیداری چ ئاسمانێک هەڵدێت، نازانم ڕۆژەکانت چۆن بەڕێوە دەچێن و لە کاتە تەنیانەکانتدا خەیاڵت بۆ کوێ دەفڕێت، بەڵام تەنها ویستم بزانیت بێدەنگیی قووڵی نێوانمان و ئەم هەموو دووری و مەسافەیەی کەوتووەتە نێوان هەنگاوەکانمان، نەیتوانیوە تەنانەت تۆزێک لەو هەستە کەمی بکاتەوە کە لە ڕۆحی مندا چاندت، هەرچەندە تۆ ڕۆشتی و سەفەری بێگەڕانەوەت هەڵبژارد، بڕیارت دا لە دوورەوە تەنها سەیرکەر بیت و جێم بهێڵیت لە ناو درزەکانی ئەم تەمەنەدا، بەڵام بە خودا شوێنەکەتم بە کەس نەداوە و لە دوای تۆوە هیچ کەسێک نەیتوانی پێ بخاتە ناو ئەو ژوورە تاریک و خامۆشەی دڵم کە ڕۆژێک لە ڕۆژان تەنها بە ڕووناکی و پێکەنینەکانی تۆ ئاوەدان بوو، ئەم شارە دوای ڕۆشتنی تۆ بووەتە شوێنێکی پڕ لە دەنگەدەنگی بەتاڵ و خەڵکی جۆراوجۆر کە هیچ کامێکیان سیمای تۆیان پێوە نییە، زۆر کەس هاتن و ویستیان لە دەرگای ئەم دڵە بدەن، ویستیان جێگای ئەو میهرەبانییە بگرنەوە کە لە چاوەکانتدا هەبوو، ویستیان لە جێی تۆ ئارامیم پێ ببەخشن، بەڵام من دەرگای هەموو خەیاڵەکانمم بە تەواوی داخست، چونکە هیچیان تۆ نین و هیچیان نەیانئەتوانی وەک تۆ ناوم ببهێنن، هیچیان ئەو دەنگەیان نەبوو کە بە بەستنی، شڵەژاویەکانی سەر دڵم هێمن بکاتەوە، یان بە نیگایەک تا ئەپەڕی ئاسودەییم ببات، هەموو سووچێکی ئەم شەقامانە و هەموو کۆڵانێک کە ڕۆژێک پێکەوە تێیدا ڕەت بووین، هێشتا بڕ بڕەی یادگارییەکانت و دەنگت و پێکەنینەکانتم بیر دەخاتەوە، هێشتاش کە بە تەنیایی لەناو جەنجاڵی ئەم شارەدا تێدەپەڕم، لەناکاو وا هەست دەکەم لە پەنای منەوە ڕێ دەکەیت، دەستم دەگریت و وەک جاران سەرم دەکەیتە سەر شانت، تێپەڕینی ئەم هەموو ڕۆژ و مانگە تەنها تەمەنی منی برد و نیشانەی وەستاوێتی لەسەر شێوەم جێهێشت، دەستکەوتی دوورییەکەت تەنها ماندوویەتییەک بوو کە بۆ هەتا هەتایە لەسەر ڕۆحم نیشت، بەڵام ئەم هەموو ئازارە نەیتوانی ناوت لەسەر دیواری ئەم دڵە بسڕێتەوە یان شوێنت بۆ کەسێکی تر چۆڵ بکات، بڕوا بکە تەنانەت لە خەیاڵە بێدەنگەکانم و لە کوێڕی خەونەکانیشمدا ڕێگەم نەداوە کەسێک پێ بنێتە سەر ئەو شوێنەی کە تەنها هی تۆ بووە، تۆ بڕوا بکە یان نا، ئەوەی لە ناخی مندا جێت هێشتووە برینێکە کە هەرگیز پەڵەی لەسەر ناچێت و خۆشەویستییەکی وەهایە کە کۆتایی ناهێت و بە هیچ باو بۆرانێک ناگۆڕێت، من هێشتاش لەسەر هەمان پەیمان و هەمان سۆزی یەکەم ڕۆژ ماومەتەوە، ئەو تەنیاییەی دوای تۆ بەرۆکی گرتووم زۆر بەنرخترە لەوەی جێگای تۆ بە هاوڕێیەتی کەسێکی تر پڕ بکەمەوە، لەو ڕۆژەی لێم دابڕاویت تا ئەم چرکەیەش، هەر کاتێک ناوت دێت دڵم بە هەمان شێوەی جاران لێدەدات و هیچ تەمەنێک نەیتوانیوە ئەو گڕەی ناخم خامۆش بکاتەوە، من ڕۆژانە لە ناو خەڵکدا دەژیم و بێدەنگم، بەڵام لە ناو خۆمدا هێشتا بە دوای شوێنپێکانتدا دەگەڕێم و گوێم لە دەنگت دەبێتەوە کە لە هەوای ئەم ژوورەدا دەپێچێتەوە، مرۆڤ دەتوانێت زۆر شت لە بیر بباتەوە، دەتوانێت ناوەکان و شێوەکان فەرامۆش بکات، بەڵام بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت ئەو هەستە لە یاد ببات کە کەسێک لە ناخیدا جێی هێشتووە، تۆ لە ناو مندا نەبوویتە ڕابردوو، بەڵکو بوویتە بەشێک لە هەناسەدانم، هەر بۆیە کاتێک دەڵێم شوێنەکەتم بە کەس نەداوە، واتە دەرگای هەموو خۆشەویستییەکی تر لە دوای تۆ تا ئەبەد داخراوە، شوێنی تۆ تا هەتایە هەر بە بەتاڵی و بە پیرۆزی بۆ خۆت دەمێنێتەوە و هیچ دەستێک ناگاتە سەر ئەم پەیمانە، هیوا خوازم لە هەر شوێنێکیت و لە ژێر هەر ئاسمانێکدا هەناسە دەدەیت، دڵت ئارام بێت و زەردەخەنە لەسەر لێوەکانت دانەبڕێت، چونکە تۆ شایەنی باشترینی، حەق بەدەست تۆش بوو لەم ڕۆشتنەدا یان نا، ئازارتبەخشیم یان نا، ئەم ناخەی من هەمیشە و تا کۆتا هەناسە ماڵی تۆ دەمێنێتەوە.💔

About