@yusf_alkurdi_: قەدەغەکراوەکانی ناو نوێژ چین.؟ بِسْمِ‌ اللَّهِ ‌الرَّحْمَنِ ‌الرَّحِيمِ ٣٠ شت هەیە کە نابێ ناو نوێژ ئەنجامی بدەی، ان شاءاللە هەموویان باس دەکەین بەڵام بەڵگەکانیان دانانێین چونکە نوسینەکە زۆر دوور و درێژەبێتەوە، ئەگینا ان شاءاللە لە دەقی فەرموودە لانادەین ـ‌ــــــــــــ‌ــــــــــــ‌ــــــــــــ‌ــــــــــــ‌ــــــــــــ‌ــــــــــــ‌ــــــ ١: کاتێک لە پێوە نوێژ دەکەی دەست دەگری لەسەر لاکانی تەنیشتت دابنێی، واتە موسڵمان کە نوێژ دەکات دەستی لەسەر ناوکی دا دەنێت یان سەروو ناوکی یان خوار ناوکی، جا هەنێ کەس لەسەر تەنیشتەکانی دا ئەنێ کە زیاتر لەناو بەساڵاچوەکاندا باوە ٢: قژ بەستن لەناو نوێژ درووست نییە بە لاستیک یان تەل نابێ ڕایبگرێت، حەتتا کڵاوێک کە بۆ ئەوە لەسەر کراوە کە قژت ڕابگرێ ئەویش دروست نیە ئەبێ قژ ئازاد بێ ٣: هەڵکردنی جل ئەویش دروست نیە قۆڵەکانی هەڵبکات یان قاچی هەڵبکات لەکاتی چوون بۆ سوجدە زۆر کەس قاچی هەڵەکات کە دروست نیە ٤: تف کردن بەرەو قیبلە یان لای ڕاست ئەوسا ئیتر مزگەوت فەڕش نەبووە خۆڵ بووە، بەڵام ئێستا هەیە دەبینی کابرا سیواک ئەکات وردە سیواکی ناو دەمە تف تفی دەکات و کەچی ڕووی لە قیبلەشە.! درووست نیە ئەگەر ناو نوێژ بووی ناچار بووی تف بکەی لای چەپت بیکە یان ژێر پێت یانیش بەجلەکانت ئەگەر لەنوێژ نەبووی بەڕووی قیبلە مەیکە ٥: پەنجە نەکردن بەناو یەکدا واتە لەکاتی ڕاوەستاندا دەستەکانت بکەیە ناو یەکتری لەڕێگای چوون بۆ مزگەوتیش درووست نیە ٦: کاتێک سوجدە دەبەی هەمووجار شوێنی سوجدە خۆش مەکە کە بەڕماڵەکە تۆزێ خەت خەتە هەموو جارێ تۆ ڕاست و لوسی دەکەی نابێ، یەکجار بەسە گەر پێویستبوو ٧: شاردنەوەی ڕووخسار دروست نیە لەکاتی نوێژدا یان بە ماسک دەمت داپۆشی مەگەر ناچار بی ٨: جلێکت لەبەر بێ قۆڵەکانی ئەمەنە درێژ بێت دەستەکانیشت بشارێتەوە، هەم بۆ پیاو هەم ئافرەت، ئافرەت بەس دەستەکانی دیاربێ واتە لەمەچەکەوە تا پەنجەکانی ٩: لەبەرکردنی جلێک کە وێنەی لەسەر بێت یان نوسینی ناشرین و نوسینی کوفری و ئاڵای وڵاتێک کە حوکمی قورئانی تیا نەکرێت! یان نەخش و نیگاری لەسەر بێت چونکە پێی سەرقاڵەبی ١٠: ڕوخسار بەرزکردنەوە لەکاتی نوێژ لە هەستانەوە لەسوجدە یان ڕکوع سەیری ئاسمان بکەیت، دروست نیە رسول اللە ﷺ دەفەرمووێ یان ئەبێ دەست هەڵگرن لەمە یان اللە چاویان کوێر بکا! ١١: لەکاتی دانیشتن لەتەحیات یان نوێژ بەدانیشتن خۆت بە دەستەکانت بگری دوور لە ڕووی موسڵمانان وەک مەیموون کە کاتێک دانیشتوە دەستەکانی لە ئەرزەکەیەوە و خۆی پێ ڕا ئەگرێ ١٢: باوێشک هاتن و تۆش دەست نەگری بەدەمت، خۆ ئەگەر دەمت نەکردەوە و توانیت بیگەڕێنیتەوە باشترە ١٣: چاو داخستن لە تەواوی نوێژ چونکە کاری جولەکەکانە ١٤: بەلاچاو سەیرکردنی ئەملا و ئەملا یان بە مل ئاوڕ بدەیتەوە ئەملا و ئەملا ١٥: پەنجە تەقاندن لە کاتی نوێژ بەئەنقەست بەڵام ئەگەر بەهۆی هەستانەوە بێ ئاساییە کێشەی نیە چونکە بەدەستی خۆت نییە ١٦: لە کاتی ڕکووع ئەنیشکەکانت لەیەکتر نزیک بکەیەوە ١٧: خوێندنی قورئان لە ڕکوع و سوجدە ١٨: لەکاتی سوجدە ئەنیشکت و دەستەکانت و قۆڵتان بە زەوی کەپس بکەی و بەری بکەوێ ١٩: لەکاتی تەحیات لەسەر پەنجەکانی پێیت دانیشی و بەهۆی ئەوە بەرز بیتەوە، بەڵکوو پێی چەپت دا ئەنێی و پێی ڕاستت ئەچەقێنی تەنها ڕاست ٢٠: بە خێرایی بچیتە سوجدە و هەڵبستیەوە و بچیتەوە، کە ئەوەی ئەمە بکات نوێژەکانی قبوڵ نیە گەر 70 ساڵیش وا بکات، بەڵکوو ئەبێ بوەستی تا هەموو لاشەی لە جولە ئەوەستی و جومگەکانی ئەچێتەوە شوێنی خۆی ٢١: لەکاتی تەحیان خۆت لەسەر دەستی چەپ دانێی، قوەت بخەیتە سەر دەستی چەپ و خۆت شۆڕ کەیتەوە ٢٢: لەکاتی سوجدە شتێک بخەیتە شوێنی سوجدەت جا سەرین بێ یان هەرچی بێ دروست نیە ٢٣: پێش ئیمام بکەوی، پێش ئەو بچیتە ڕکوع و پێش ئەو بجیتە سوجدە، بەڵکوو ئەبێ کاتێک ئەو کردی تۆش بیکەی، نەک پێشی بکەوی یان لەگەل ئەو بی، کاتێک لەڕکوع چوە سوجدە ئەبێ چاوەڕێ کەی تا ئەو ئەچێتە سوجدە تۆش بچی لەدوای ئەو ٢٤: لەکاتی نوێژکردن تەنگاو بیت یان خواردن ئامادە کراوە بۆ خواردن تۆش بچی نوێژ بکەی ٢٥: جوڵاندنی دەست کە ئەمە زۆر باوە.!! ٢٦: ڕکوع و سوجدە بەجوانی نەیکەی و زۆر کەم بمێنیتەوە لە سوجدە و ڕکوع ٢٧: مەهێڵە کەس بەبەردەمت بڕوات، گەر بەتەمابوو بەدەست ڕێگری لێ بکە ٢٨: ئحم ئحم کردنی زۆر و ئەم شتانەش دروست نیە ئەبێ تا پێت بکرێ کەم بیکەی یان هەر نەیکەی ٢٩: کاتێ پژمەت بێ یان باوەشک یان کۆکە لەگەل ئەمانە قسە بکەی.! یانی لە کاتی باوەشک دەڵێ هاااهەیششش ئەوە درووست نیە یان کۆکە بکەی بڵێی ئەهووو ئەهووو.... ٣٠: دەستکاری کردنی قژت و ڕیشت یان جەڕەسی موبایلت بۆبێت سەیری بکەی.! بەڵام گەر زەڕوڕ بی خورانێکی زۆرت بۆ هات درووستە بیکەی بۆ ئەوەی خەیالت هەر لای ئەم خورانە نەبێ #طالب_علم #حدیث #الاثر #هەڵەکانی_نوێژ⛔ #foryou

يُوسُفُ الكُرْدِيُّ ~
يُوسُفُ الكُرْدِيُّ ~
Open In TikTok:
Region: IQ
Sunday 04 October 2026 18:48:38 GMT
31342
3688
50
366

Music

Download

Comments

user2810747786816
محمد کەرکوکی :
بەڵگەی لەسەر نیە زۆربەی قسەی شێخەکانتانە
2026-10-30 04:27:19
0
darunsardar8
Darun Sardar :
are bo afratesh abet har qachy wa dane lakaty tahyat nabet qacht beshy ean hardukyan wak eak danet
2026-11-05 03:10:41
0
w.g4rdy
﮼وریا :
خالی سێیەم رونکردنەوەی زیاتر و بەلگە ، جزاک اللە
2026-10-05 18:08:37
2
zhwanahmad8
baran :
جزاک اللە،، بەس بۆ قژ بەستن بۆ ئافرەتیش ئەبێ قژی بکاتەوە؟؟ چونکە ئافرەت لەچک ئەکات چۆن قژی بەر باتەوە؟؟
2026-10-05 20:43:16
1
ramo0_47
𝘙𝘢𝘮𝘰⭐, :
برا کاتێک ئەچنە تەحیات لە رکاتی ٤ خوار ئەبمەوە قوەتم ئەکەوتە سەر چەپم بە دەستە خۆم نیە
2026-10-04 21:42:19
1
srud89
…. :
جزاک الله خیرا برام
2026-10-05 17:28:28
1
arsh__019
Arsh🦂 :
جزاک اللە خیرا
2026-10-05 19:45:29
1
runake_islamm
لــە تــاریــکییەوە بـۆ نــور :
خالی ٢٥ تێ نەگەشتم مەبەستت پەنجەی شەهادەیە کە دەی جولێنین لە تەحیات؟
2026-10-07 07:58:13
0
.allah_u_akbarr
. :
جزاك الله خيرا. خاڵی ١٨و٢١ ئەتوانێ زیاتر ڕونی بکەیتەوە تێنەگەشتم🖤
2026-10-04 19:55:39
2
somim530
سۆمی :
خالی دوو رونتر تكایە
2026-10-05 10:41:47
0
1kak_rasti
Kak RASTi :
ئەرێ ئەوەی رێگای مزگەوتەکە ئەوەی پەنجەکان کە دروست نیە بەلگە؟؟
2026-10-04 20:20:39
2
floweerrr_0
💎 :
خاڵی دووەم ئەگەر وابێت نوێژی زۆربەی ئافرەتان دروست نیە!! یانی ئەگەر نزمیش بێت هەر دروست نیە؟ وەتا زۆر بەرز نەت بەستبێت چونکە هەمو کات ناتوانیت بیکەیەتەوە بۆ نمونە کە لە دەرەویت ناتوانیت هەمو کات قژت لەسەر شانت بێت !
2026-10-04 22:22:45
3
dnyazebari1
DNYA~🌸 :
خاڵی 3 تێنەگەیشتم واتا چۆن هەلی بکەنی ڕونکردنەوەی زیاتر ئەزیەت نەبێ❤️
2026-10-27 16:06:32
1
noorii_mnn
Daiky _noor :
2 swnata
2026-10-04 21:07:21
0
rokankhoshnaw
Rokan :
خالی ١٩ ، زۆرم محاوەلە کرد بەس کە وا دادەنیشم دوای ناتوانم هەسمەوە نوێژەکەم قبولە ئەگەر پێیەکانم بە پانی دانێم ؟
2026-10-05 01:05:21
1
mumin.najm
kalari pool 01 :
جزاک اللە
2026-10-04 23:08:52
1
.xanm64
𝐁𝐄𝐗𝐀𝐋“ :
پسیاری ٢٢لۆچ نابی سەرین لە پێش خۆت دا بنێی زۆر جار ئێمە کە نوێژ دەکەین سرینێک لە پێش خۆمان دا دەنێین تا یەکێک بە پێشمان دا رۆی گوناحی لۆ نەنوسرێ
2026-10-04 22:20:36
1
gardwn_26
Ꮆ🪽 :
خاڵی دووەم بۆ ئافرەتانیش؟
2026-10-06 20:30:43
0
nnza.64
nza nanakali :
جزاك الله خيرا❤️إن شاءالله پەنجە تەقاندن تەرک دەکەم خراپ خوم پێوە گرتووە لەناو نویژ خاسەتەن
2026-10-05 04:25:10
1
alrahmanualrahem
فَاسْـتَجَبْنَا لَهُ 💙 :
خاڵی دووەم بەس بۆ پیاوانە بەڕێزم نەک ئافرەت
2026-10-05 08:58:08
0
l.vz9x
𝜜ya"🩶 :
2026-10-26 15:58:14
0
hawzhen2630
Hawzhen🤍 :
جزاک اللە خیرا🤲
2026-10-27 18:39:20
0
a.4minn
a.4minn :
خوا پاداشتت بداتەوە♥️🤲🏻
2026-10-29 11:30:06
0
l.vz9x
𝜜ya"🩶 :
2026-10-26 15:58:12
0
p5ha4
•♥️﮼پشە :
جزاک اللە♥️
2026-10-04 22:44:47
0
To see more videos from user @yusf_alkurdi_, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About