@bawa.gya4n1: ئەمشەو خەیالی ئەوەم هەبوو نامەیەکت بۆ بنێرم و دڵم بەتاڵ بکەمەوە، بەڵام خێرا بیرم کەوتەوە کە تۆ ئیتر حەز ناکەیت گوێت لە دەنگم بێت و قسەم لەگەڵ بکەیت.. ئاخەر بۆچی ئەوەندە ئازارت دام و بە بێڕەحمییەوە دڵت شکاندم، ئەی ڕۆحی من؟ بۆچی ئاوا لەپڕ هەموو شتێکت گۆڕی و ڕەفتارەکانت سارد بوونەوە؟ بۆچی منت بە تەنیا جێهێشت لە ناو ساتی سەختییەکانی ڕۆژگاردا و منت خستە ناو ئازار و ناخۆشییەکانی ئەم ژیانەوە؟ منێک کە بە ڕادەیەک خۆشم دەویستیت ئامادە بووم گیانی خۆمم بۆت بەدۆڕت بدم.. منێک کە شەو و ڕۆژ لە تاو بیرکردنەوەت خەوم لێ نەدەکەوت و تەواوی بیر و هۆشم تەنها لە لای تۆ بوو.. منێکی بەستەزمان کە بە هەموو دڵمەوە هاتم بەڵام لە یاریی ئەم عەشقتدا سەرجەم شتەکانم دۆڕاند و شکام لە بەردەرگای خۆشەویستیتدا.. ئێستا لە تاو گریان و بارانی چاوەکانم تەنانەت ناتوانم وشەکان بە ڕوونی بنووسم، لەبەر ڕژانی فرمێسکەکانم شاشەی مۆبایلەکەم بە باشی نابینم.. بەڵام دیسان دەمەوێت پێتبڵێم تا سەد ساڵی دیکەش تێپەڕێت دڵم هەر بیری تۆ دەکات.. بیر لەو ساتانە دەکەمەوە کە بە هێمنی پێتبووتم «ئەمشەو بەقەد بڵندی و فرەوانیی ئاسمان بیرت دەکەم».. بەڵێ، تا کۆتا هەناسەم بیرت دەکەم و ناوەکەت لە دڵمدا دەمێنێتەوە..#نەمویسط #brokeennnnnnn #ba7reeeeeeee
مـچـی،
Region: IQ
Monday 05 October 2026 16:55:58 GMT
Music
Download
Comments
There are no more comments for this video.
To see more videos from user @bawa.gya4n1, please go to the Tikwm
homepage.