@dlzar999: [ٱلۡيَوۡمَ يَئِسَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِن دِينِكُمۡ فَلَا تَخۡشَوۡهُمۡ وَٱخۡشَوۡنِۚ] ئەمڕۆ ئیتر كافرەكان نا‌ئومێد بوون لە دینەكەتان، كە بتوانن بیڕوخێنن و لەناوى ببەن،یان كه ئێوه له‌ئایینه‌كه‌تان وازبێنن و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ردین و ئایینی ئه‌وان.كەوابوو لەوان مەترسن و لە من بترسن [ٱلۡيَوۡمَ أَكۡمَلۡتُ لَكُمۡ دِينَكُمۡ] ئه‌مڕۆ دینه‌كه‌ی خۆم بۆتان ته‌واو كرد، هه‌رگیز پێویستتان به زیاده نابێت بیهێننه ناو دینه‌كه‌تانه‌وه، وه ئاشكرام كرد به‌سه‌ر هه‌موو دینه‌كاندا، (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بیدعه‌ى حه‌سه‌نه له دیندا نیه، (ئیمامى مالیك) ده‌فه‌رمێت: (هه‌ركه‌سێك له ئیسلامدا بیدعه‌یه‌ك بكات و بڵێت حه‌سه‌نه‌یه ئه‌وا بڕیارى ئه‌وه‌ى داوه كه پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - خیانه‌ت و ناپاكى له‌م دینه كردووه، چونكه خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێت: ئه‌مڕۆ من دینه‌كه‌ى خۆمم بۆتان ته‌واو كرد، بۆیه ئه‌وه‌ى ئه‌و رۆژه دین نه‌بووبێت ئه‌مرۆیش دین نیه، وه ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه‌و كردى به به‌ڵگه له‌سه‌ر قسه‌كه‌ى) له پاش ئه‌م ئایه‌ته هیچ حه‌ڵاڵ و حه‌رامێك دانه‌به‌زى. لە ڕیوایەتێكی ئیمامی بوخاریدا هاتووە كە: {ئوبەى كوڕى كەعب وتی: ئەگەر ئەم ئایەتە بۆ گەلێكى تر‌ى بێجگە لەم گەلە بهاتبایە زۆر چاك لەو ڕۆژە ورد دەبوونەوە و دەیان كرد بە جەژن بۆ خۆیان و كۆدەبوونەوە تێیدا؛ عومەر وتی: بەڕاستی ئەو ڕۆژە و ئەو جێگایە دەزانم كە تێیدا دابەزیوە، لە ڕۆژى جومعە و لە ڕۆژى عەرەفەدا و لە عەرەفات دابەزیوە؛ سوپاس بۆ خودا هەردووكیان جەژنمانە} [وَأَتۡمَمۡتُ عَلَيۡكُمۡ نِعۡمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ ٱلۡإِسۡلَٰمَ دِينٗاۚ] وه نیعمه‌تی خۆم ته‌واو ڕژاند به‌سه‌رتاندا به‌وه‌ی كه مه‌ككه‌م بۆ ئازاد كردن و به‌سه‌ر كافراندا زاڵم كردن وه ڕازی بووم كه ئیسلام دینی ئێوه بێ تا ڕۆژی قیامه‌ت، وه ئێوه‌یش رازى بن كه دینتان بێت، ئه‌مه دوا ئایه‌ت بووه له قورئانی پیرۆز دابه‌زی له (حَجَّةُ الْوَدَاع) له حه‌جی ماڵئاوایی له ڕۆژی عه‌ره‌فه له ڕۆژی جومعه‌دا. والله أعلم #الشيخ #ابوبكر_الشاطري #سورة_المائدة #لااله_الا_انت_سبحانك_اني_كنت_من_ظالمين #اللهم_صل_وسلم_على_نبينا_محمد
🖤
Region: IQ
Monday 05 October 2026 17:16:59 GMT
Music
Download
Comments
regay haq 🤍☝🕌 :
جزاک اللە خیرا
2026-10-05 22:29:22
0
s00z_ :
الحمدللە
2026-10-07 12:41:46
0
regay haq 🤍☝🕌 :
بارک اللە فیک💚
2026-10-05 22:29:32
0
Yusf :
🤩🤩🤩
2026-10-09 15:52:06
0
Ali :
❤️❤️❤️
2026-10-09 13:00:02
0
Rasul Cars :
🥰🥰🥰
2026-10-06 21:15:16
0
§<7ama>§ :
♥️♥️♥️
2026-10-05 19:26:09
0
rawaz_ghaidan :
🖤🖤🖤
2026-10-05 18:04:34
0
s5ed4- :
خودا دەفەرموێت:(فاذكروني اذكركم یادم بکەن یادتان ئەکەم🥹)
سبحان اللە
الحمداللە
لا الە الا اللە
اللە اکبر
لاحول ولا قوة الا باللە
اسغفرالله واتوب اليه
سبحان اللە وبحمدە
سبحان اللە العظيم..❤️🩹.
2026-10-09 17:07:10
0
To see more videos from user @dlzar999, please go to the Tikwm
homepage.
© 2021-2026 TikWM. All rights reserved.