@operattion: بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دەزگای ئاسایشی هەرێم، گرووپێکی چەکداری داعش سەربە (ویلایەتی کوردستان)ی هەڵوەشاندەوە و ٢٢ ئەندامی گرووپەکە دەستگیردەکات. کوردی / عربي بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەڕۆژانی ٨ -٢٠٢٦/٩/١٢ لەماوەی(٩٦)کاتژمێر، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان، لەچەند ئۆپراسیۆنێکدا بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای هەڵەبجە ٢٢ تۆمەتبار لەسنووری (سلێمانی، هەڵەبجە، پێنجوێن، خورماڵ، سیروان) دەستگیربکەن. پیلانی چەکدارانی داعش-کەتیبەی ( ٥ )ی سەربە ویلایەتی کوردستان: -خۆڕێکخستن و وەرگرتنی بەیعەت لەئەندامانی گرووپەکە. -دانانی بۆمب و تەقینەوە لەناو پارێزگای هەڵەبجە. -چاودێریکردن و تەقەکردن لەهێزەئەمنییەکان لەکاتی مەشق و ڕاهێنان بەچەکی قورس و مامناوەند. -دروستکردنی ئەماڕەتێک لەناوچەکانی( هەورامان یان شارەزوور ) -بەستنەوەی پەیوەندی شانە نووستووەکانی داعش لەکوردستان و عێراق لەگەڵ تیرۆریستانی دەرەوە. -کۆکردنەوەی پارە بەمەبەستی کڕینی چەک. لەم ئۆپراسیۆنەدا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک و کەلوپەلی و سەربازی: یەک چەکی جۆری ئاربیجی و سێ گوللە و پێنج حەشوە. یەک گولە هاوەن. شەش بۆمبی دەستی (رومانە) شەش چەکی جۆری کڵاشینکۆف و ١٣ مەخزەن و ٣٠٠ فیشەک. دوو دەمانچە و ١٠٠ فیشەک. یەک کامێرای چاودێری. یەک دووربینی سەربازی. جلوبەرگ و کەلوپەلی سەربازی. تۆمەتباران بەماددەی(٢)ی تیرۆر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەكەدا بەردەوامە. _______________ أعلن جهاز الأسايش في الإقليم عن تفكيك خلايا مسلحة تابعة لتنظيم داعش (ولاية كردستان) واعتقال (٢٢) عنصراً من أفراد المجموعة. وتمكنت المديرية العامة لعمليات الأسايش -بناءً على معلومات استخباراتية وإجراء تحقيقات للفترة من 8 ولغاية 12-9-2026 خلال مدة (96) ساعة، وبقرار من قاضي تحقيق الأسايش، ومن خلال عدة عمليات بتنسيق مع مديرية أسايش محافظة حلبجة- من اعتقال (٢٢) متهماً في حدود مناطق: (السليمانية، حلبجة، بنجوين، خورمال، سيروان). وقد خطط مسلحو داعش - الكتيبة (٥) التابعة لولاية كردستان- لما يأتي: إعادة التنظيم وتلقي البيعة من أعضاء المجموعة. زرع العبوات الناسفة والتفجير داخل محافظة حلبجة. مراقبة القوات الأمنية وإطلاق النار عليها أثناء التدريب والتمارين بالأسلحة الثقيلة والمتوسطة. تأسيس إمارة في مناطق (هورامان أو شارزور). ربط علاقات الخلايا النائمة لداعش في كردستان والعراق بالإرهابيين في الخارج. جمع الأموال بغرض شراء الأسلحة. وفي هذه العملية، تمت مصادرة كمية كبيرة من الأسلحة والمعدات العسكرية، وهي: قاذفة (1) آر بي جي وثلاث قذائف وخمس حشوات. قذيفة هاون (1). (6) قنابل يدوية (رمانة). (6) أسلحة نوع كلاشنكوف، مع (13) مخزناً و(300) رصاصة. مسدسان (2) و(100) رصاصة. كاميرا مراقبة (1). ناظور عسكري. ملابس ومعدات عسكرية. وتم توقيف المتهمين وفق المادة (٢) من قانون مكافحة الإرهاب، والتحقيق جاري في الملف التحقيقي. بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش - سلێمانی پارێزگای سلێمانی - محافظة السليمانية #بەڕێوەبەرایەتی_گشتی_ئۆپراسیۆنەکانی_ئاسایش