Language
English
عربي
Tiếng Việt
русский
français
español
日本語
한글
Deutsch
हिन्दी
简体中文
繁體中文
API
Home
How To Use
Language
English
عربي
Tiếng Việt
русский
français
español
日本語
한글
Deutsch
हिन्दी
简体中文
繁體中文
Home
Detail
@emiliart777: Crystal hibiscus decal that catches the sunset like real glass. Find it on Amazon by AlpacaStore 🔗 link in comments #aestheticcar #girlycar #beachvibes #amazonfinds #tiktokmademebuyit
Emili
Open In TikTok:
Region: US
Tuesday 06 October 2026 14:09:13 GMT
140
0
1
0
Music
Download
No Watermark .mp4 (
0MB
)
No Watermark(HD) .mp4 (
0MB
)
Watermark .mp4 (
0MB
)
Music .mp3
Comments
Emili :
you can find this beautiful sticker here❤️❤️❤️https://a.co/d/03oajoSq
2026-10-06 14:11:18
0
To see more videos from user @emiliart777, please go to the Tikwm homepage.
Other Videos
#متجر_كات_هوم #اسماك_فايتر_كات_هوم #قطط_كات_هوم #رمل_قطط_طبيعي #ترند_ستيتش_في_كات_هوم
Oh so you like burger music huh #slayr #undergroundmusic #confetti
#foryoupage
#windbreaker They need their info kitty 😚😚 . . . . . . . . . #windbreakeranime #hayatosuo #nireiakihiko #sakura
¡Evita que tus tenis se destrocen a Golpes en la lavadora! 👟 Esta bolsa protectora reduce el desgaste, protege tu máquina y les da una limpieza profunda sin maltratarlos. #shoes #cleanshoes #shoestiktok #whiteshoes #tiktokshop
حاجی جەمیل ڕەحمەتی تەنها موختاری گوندەکەمان نەبوو؛ ئەو کەسایەتییەکی دیار، خۆشەویست و جێگەی متمانەی هەموو دانیشتووانی گوند بوو. ناوی ئەو لەگەڵ خزمەتکردنو دڵسۆزی و بەدواداچوونی کاروباری خەڵکدا بو هەر کاتێک گوندەکەمان پێویستی بە شتێک بوایە، حاجی جەمیل ڕاستەوخۆ دەچوو بۆ لای بەڕێوبەری ناحیە و بەرپرسان، پێویستییەکانی گوندی بە ڕوونی بۆیان دەگەیاند و تا جێبەجێکردنی کارەکە بەدوایدا دەچوو.هەرچەندە لە شاری هەولێر نیشتەجێ بوو، بەڵام دڵی هەر لەگەڵ گوندەکەمان بوو. پێش بانگی بەیانی لە خەو هەڵدەستا، دەچوو بۆ مزگەوت، سەرای بانگی دەکێشا و نوێژی بەیانی دەکرد. پاشان بۆ مەیدانی ئاژەڵان دەچوو بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی. دوای کاتژمێر هەشتی بەیانی دەهاتەوە بۆ گوندی کەڕدز، دەچووە مزگەوت و نوێژی چاشتەنگاوی دەکرد، پاشان چاوەڕێی خەڵکی دەکرد تا ئەگەر کاریان هەبێت، بۆیان جێبەجێ بکات. جگە لە ڕۆژانی فەرمی، هەموو ڕۆژی هەینی بۆ نوێژی هەینی لە مزگەوتەکەمان ئامادە دەبوو.دوای نوێژ بیرورای خەلکی وەردەگرد بۆپاشکردنی گوند دوای ڕووخانی حکومەتی بەعس و دەستپێکردنی ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، حاجی جەمیل ناوی خێزانە هەژارەکانی گوندی نووسی و داوای کرد خانوو دروست بکرێت بۆیان بەداخەوە، هەندێک بەرپرس و دەوڵەمەند کە خۆیان لە شار نیشتەجێ بوون، داوای خانوویان بۆ خۆشیان کرد و ڕێگەیان نەدا بەس بۆهەژارەکان بێت ماندووبوونی حاجی جەمیل یان بۆ خەڵکی هەژاربەفیرۆدا . بەڵام ئەو بەهۆی ئەم بێدادپەروەرییەوە دەستی لە خزمەتکردن هەڵنەگرت.لە نێوان هەموو کارەکانی، ڕۆڵی ئەو لە چاککردنی ڕێگاوبان و قیرتاوکردنی ڕێگای گوند زۆر گرنگ بوو. بە هەوڵ و ماندووبوونی ئەو ڕێگای گوند قیرتاو کراخزمەتێک کە تا ئەمڕۆش خەڵک بە یادەوەرییەوە باسی دەکەن.لە ڕێککەوتی ١٥ی شوباتی ٢٠٢٠، پێش نوێژی بەیانی، حاجی جەمیل بەرەو مزگەوتی مەلا عەبدولکەریمی مودەریس لە گەڕەکی ٩٩ی زانکۆی شاری هەولێر ڕۆیشت بۆ ئەوی سەرا بکێشێو بانگ بدابەداخەوە، کەسێکی گەنج بە چەقۆ هێرشی کردە سەری و بە سەختی برینداری کرد. حاجی جەمیل، کە ئەوکات تەمەنی ٧٨ ساڵ بوو، بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا. کۆچی دوایی ئەو، سەرتاپای شار و گوندەکان خەمبار بوون؛ چونکە حاجی جەمیل لەلایەن تاک بە تاکی گوندەکەمانەوە خۆشەویست بوو. تا ئێستا کەسێک نەیتوانیوە بە تەواوی جێگای ئەو بگرێتەوە؛ چونکە موختارییەتی لەلای ئەو تەنها ناونیشان نەبوو، بەڵکو ژیان و ماندووبوون بوو بۆ خەڵک.لە دوای کۆچی حاجی جەمیل تا ئێستا، گوندەکەمان بە ڕاستی لە مۆری موختاری بێبەشە؛ مۆری موختاری لە گوندەکەمان نییە و ئەو بۆشایییە هێشتا پڕ نەکراوەتەوە. ئەمە تەنها نەبوونی مۆرێک لەسەر پەڕە نییە؛ بەڵکو نیشانەی ئەوەیە کە جێگای پیاوێکی وەک حاجی جەمیل هێشتا بەتاڵە. ئەگەرچی موختاری گۆمەگور، کاک قەهار، خەڵکی گوندەکەمان نییە، بەڵام کەسایەتییەکی بەرز و یارمەتیدەرە و بە دڵسۆزییەوە یارمەتیی تەواوی گوندەکەمان دەدات ڕێزگرتن لە خزمەتی کاک قەهار لەگەڵ پاراستنی یاد و جێگای تایبەتی حاجی جەمیلدا دەکرێت بە یەکەوە بێت؛ چونکە هەر کەسێک خزمەتی خۆی هەیە، بەڵام جێگای حاجی جەمیل بە هەموو مێژووی خزمەتەکانی تایبەتەبۆمان گەر سەیرکەین ڕێگاوبانی گوندەکەمان زۆر خراپ بووە و نیشانەکانی قیرتاوکردنی پێوە دیار نەماوە. دڵنیام ئەگەر حاجی جەمیل لە ژیاندا مابایە، بە شەو و بە ڕۆژ دەچوو بۆ دەرگای بەرپرسان و حکومەت و ڕێگای بۆ قیرتاو دەکردین .مام حاجی جەمیل، تۆ بۆ گوندەکەمان تەنها موختار نەبوویت؛ تۆ دەنگی خەڵك وپەنای هەژاران، بەدواداچوونی کاروباری بێدەنگان و دڵی گەورەی گوند بوویت. تۆ لە هەولێر نیشتەجێ بوویت، بەڵام دڵت لە گوندەکەمان بوو. تۆ چوویت، بەڵام ناوت نەچوو؛ هەوڵەکانت بۆ خانووبەرە، ڕێگاوبان و خزمەتکردنی خەڵک لە دڵی گونددا زیندوون.لە خودای گەورە دەپارێمەوە جێگای ئارامت بەهەشت بێت، ڕوحت شاد و یادت هەمیشە بەرز بێت. یادت هەر زیندووە، مام حاجی جەمیل.یادەوەریی حاجی جەمیل بۆ ئێمە تەنها بیرکردنەوە لە ڕابردوو نییە؛ پەیامێکە بۆ ئێستا و داهاتوو. ئەو فێری کردین کە موختاربوون بە مۆر و ناونیشان نییە، بەڵکو بە متمانەی خەڵک و بەردەوامی لە خزمەتکردنە. وهەموو ئەو کەسانەی دواتر بەرپرسیاریەتیی گوند دەگرنە ئەستۆ. گوندێک کە خزمەتگوزارانی دڵسۆزی وەک حاجی جەمیل لەبیر نەکات، هەرگیز بە تەواوی لەبیر ناکرێت و ناوی باشی لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر دەگوازرێتەوە. ئەگەرچی ئەمڕۆ مۆری موختاری لە گوندەکەمان نییە، بەڵام مۆری ناوی حاجی جەمیل لە دڵی هەمووماندا هەیە؛ ئەو مۆرەش بە هیچ کات و بە هیچ دەستێک ناسڕدرێتەوە. بۆیە دەڵێین: حاجی جەمیل لە نێوماندا نییە، بەڵام خزمەت و یادەوەرییەکەی هەر لەگەڵمانە.
About
Robot
API
Legal
Privacy Policy