@calmedi.i: دەرەوە بارانە،بەتەما نیت بێیتەوە ماڵەوە، قوربان بم؟ ئەمشەو، هەورەکان وەک دڵی من پڕن و دڵۆپ دڵۆپی باران بەسەر پەنجەرەی ژوورەکەتدا دەخوڕن،هەمان ئەو بارانەی پێشتر بەیەکەوە لەپشت پەنجەرەکەوە سەیرمان دەکرد و گەرمیی دەستەکانت ساردیی زستانی بیر دەبردمەوە،بەڵام ئەمشەو بارانەکە جیاوازە،ساردترە، بێبەزەییترە، چونکە دەزانم بەسەر گڵ و بەردی گۆڕەکەتدا دەبارێت،دڵم دەگوشرێت کاتێک بیر لەوە دەکەمەوە تۆ لەوێیت،لەژێر زەوییەکی سارد و تاریکدا، ناڵەی ڕەشەبا گوێت لێ دەبێت و دڵۆپە بارانەکان بەسەر کیلی گۆڕەکەتدا دەخلیسکێن،چەندە ناخۆشە من لەژێر سەقفێکدا بم و تۆ لەژێر قوڕ و بەردا،من لەسەر جێگەیەکی گەرم بم و تۆ لە ئامێزی خاکێکی سارددا!هەموو شەوێک بەر لەوەی چاوەکانم بنووقێنم، لە ناخۆمدا هەمان ڕستە دووبارە دەکەمەوە،تۆش گوێت لەم بارانەیە؟ سەرما بێزاری نەکردووی؟ بەتەما نیت ئەم سەفەرە درێژەی مەرگ کۆتایی پێ بهێنیت و بگەڕێیتەوە ئەو ماڵەی بەبێ تۆ بوەتە وێنەیەک لە بێدەنگی و پەژارە؟ڕاستییەکەی، ماڵەکەمان هێشتا وەک خۆیەتی،کورسییەکەت، ئەو شوێنەی لێی دادەنیشتی، تەنانەت بۆنی تۆش هێشتا لە نێو کۆڵان و ژوورەکاندا دەخولێتەوە،بەڵام بێ تۆ، ئەم شوێنە چیتر "ماڵ" نییە، تەنیا چوار د دیوارە و بێدەنگییەکی سوتێنەر خنکاندوویەتی،مەرگ تۆی لە من نەبردووە، بەڵکو بەشێک لە ڕۆحی منی لەگەڵ خۆیدا ژێرخاک کردووە،قوربانت بم ئەگەر ڕێگەیەک هەبووایە، ئەگەر دەرگایەک لە نێوان دنیای ئێمە و گۆڕستاندا هەبووایە، بەم شەوە باراناوییەدا دەهاتم، خاکم ڕادەمالی و دەستم دەگرتی تا بتبەمەوە بۆ شوێنێک کە شایستەی تۆیە،بەڵام خاکی گۆڕستان بێبەزەیییە، ئازیزەکان وەردەگرێت و هەرگیز ناویان ناداتەوە،تەنیا هیوا و دڵخۆشییەک کە بۆم ماوەتەوە، ئەوەیە کە بارانی ئەمشەو بشێت شوێنی فرمێسکەکانی من بگرێتەوە لەسەر گۆڕەکەت، و دڵنیابم لەوەی ڕۆژێک دێت منیش دێمە لای تۆ لەوێ، لە شوێنێک کە چیتر نە مەرگ لێکمان جودا دەکاتەوە و نە بارانی خەم بێبەشمانی دەکات لە گەرمیی ئامێزی یەکتر. تا ئەو ڕۆژە... ڕوحت شاد و ئارام بێت لەژێر ئەو خاکە ساردەی کە جوانترین دیاریی منی لە خۆیدا شاردووەتەوە. #foryoupage #foryou #actives?
🪽«
Region: IQ
Tuesday 06 October 2026 19:31:46 GMT
Music
Download
Comments
𝖾𝗅𝗅𝖺🕊️, :
ئاییی کاکە گیان،
2026-10-06 19:33:46
0
Znar_official12 :
2026-10-06 21:10:25
0
ban00li :
😞
2026-10-07 08:53:10
0
To see more videos from user @calmedi.i, please go to the Tikwm
homepage.