@su.s607: لە ناو ئەم ژیانە پڕ لە خەم و مەینەتییە تەنها پەناگەم تۆ بوویت؛کاتێک هەموو شتێک لە دەوروبەرم تاریک دەبوو،تۆ ئەو تیشکە بوویت کە دڵم پێی دەژیا. بەڵام تۆ؟ ئێستا لە کوێیت؟ لە کوێی ئەم جیهانە پڕ لە ماتەم و بێدەنگییە، کە من بە تەنیا لەگەڵ خۆم و یادەوەرییەکانت جەنگ دەکەم؟ تۆ دواین هیوای دڵم بوویت،دواین شوێنی ئارامیم؛ بەڵام بە ڕۆیشتنت،وەک ئەوەی هەموو دەرگاکانی ژیان بە ڕووم داخرا.ئێستا خۆشییەکانم ون بوون،پێکەنینم بووە ماسکێک بۆ شاردنەوەی ئازار،و هەر شەوێک لە بێدەنگییەکەیدا دڵم بە نهێنی ناوی دەهێنێت. من لە ژیان دەڕوانم،بەڵام ژیان لە چاومدا ڕەنگی نەماوە؛چونکە تۆ تەنها کەسێک نەبوویت کە لەدەستم چوو،تۆ ئەو بەشەی دڵم بوویت کە لەگەڵ ڕۆیشتنت، منیش بەشێکم لەگەڵ تۆدا ون کرد.بەڵێ، دڵم هێشتا بۆت دەسووتێت،هێشتا دڵتەنگت دەبم، هێشتا هەندێک شەو دەمەوێت تەنها بگەڕێیتەوە تا جارێکی تر هەست بەو ئارامییە بکەم کە لەگەڵ تۆم هەبوو. بەڵام نا… ناگەڕێیتەوە، و منیش نامەوێت بگەڕێیتەوە. چونکە تۆ فێری ڕۆیشتن بوویت،و من فێری ئەوە نیم کە هەر جارێک دڵم پێت ببەستم،تۆ جارێکی تر بەجێم بهێڵیت.ئەوەی ئێستا ماوە، تەنها دڵتەنگییە دڵتەنگییەک کە دەیەوێت تۆ ببینێت،بەڵام دڵم نایەوێت دوبارە هەمان ئازار ببینێ🫠.#tiktok #foryoupage #october #fyp #onthisday

.
.
Open In TikTok:
Region: IQ
Tuesday 06 October 2026 20:10:19 GMT
5180
655
4
84

Music

Download

Comments

clark1s1
s4yaa🐆. :
Kopi
2026-10-07 16:47:29
1
.c4att._
𝗋𝗎𝗒𝖺✨🤎 :
2026-10-07 12:45:32
1
ii.l4nuu9u
€ :
Taqana💋
2026-10-07 16:08:57
0
To see more videos from user @su.s607, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About