@calmedi.i: لە شەوێکی ساردی پاییزدا،کە هاتم بۆ لای تۆ، بێئاگام لەوەی ئەوە کۆتا دیدارمایە و چیتر بینینت دەبێتە خەون،هیچی ئەو شەوەم باش لەبیر نییە، بەڵام چرکە بە چرکەی کۆتا ساتت وەک خەنجەرێک لە جەرگمدا چەقیوە،تەنها ئەو هەستە شکێنەرەم لەبیرە کە بینیم لەبەرچاوم هێواش هێواش ئەڕۆی،جەستە خوێناویەکەت و چاوە پڕ لە فرمێسکەکانت، کە بێدەنگ هاواری ماڵئاواییان دەکرد،دەستە خوێناویەکانتم گرت، بە هەموو بوونمەوە بانگم دەکردی و دەمگوت چاوەکانت دامەخە،لە قوڵایی دڵمەوە لە خودا پاڕامەوە کە بە بێ تۆیی تاقیم نەکاتەوە،لەو کۆتا ساتانەی کە لەنێوان ژیان و مەرگدا جەنگت دەکرد، هێشتا ڕوون گەرماییەک لە هیوا لە چاوەکانتدا دەدرەوشایەوە، هیوایەک کە دەیویست بژی و لەگەڵم بمێنێتەوە،ئازارەکەت ئەوەندە سەخت بوو کە ڕێگەی نەدەدا هیچ بڵێیت، جگە لە یەک وشە کە هەمیشە لە گوێمدا دەنگ دەداتەوە کە کۆتا وشە بوو بە من وت «مەگری»،ئاخر چۆن نەگریم؟ چۆن دڵم نەپچڕێت کاتێک ڕۆحی خۆم لەو حاڵەدا بینی؟ تۆ لەگەڵ خۆتدا نیوەی ڕۆحی منیشت برد، وە من لەو شەوەوە، لە هەمان شەوی پاییزدا بەجێمام... #foryoupage #foryou #actives?
🪽«
Region: IQ
Wednesday 07 October 2026 18:58:38 GMT
Music
Download
Comments
﮼خانم🤎 :
بتزانیایە کچە تاقانەکەت چەندت بیر ئەکات لەو قەبرە هەلئەستایتەوە💔
2026-10-07 23:08:49
0
💙 :
💔
2026-10-07 21:06:05
3
𝐓𝐮𝐥𝐢𝐩🩶 :
بەس خوا دەزانی چەن خەریبی دەکەم قوربانی بم بەس لە خەوندا ئاگادارمە کەسەکەی من ئەو خوایە بە دیتنی توم شاد بکا لە بەهەشتەکەی بابە 🫂💔
2026-10-08 00:17:49
0
🌞. :
copy kapshn?!
2026-10-07 23:00:18
0
To see more videos from user @calmedi.i, please go to the Tikwm
homepage.