@kti.it0: زمانم لاڵ دەبێت ئەگەر بمەوێت بڵێم لە بیرکردنت ماندووم... بەڵام من لە نەبوونت ماندووم، لەوە ماندووم کە خەریکە ژوورەکەی داخلیم بەبێ تۆ دەبێتە زیندانێکی تاریک. ماندووم لەوەی کە هەموو شەوێک دەبێت لە جیاتی قسەکانت و پێکەنینەکانی پێش خەومان، تەنیا سەیری جێگا خەوێکی چۆڵ و سارد بکەم... ماندووم لە وەستان لەبەردەم دۆڵابی جلەکانت و خەیاڵکردنی ئەو ڕۆژانەی ئێواران پێکەوە خۆمان ئامادە دەکرد بۆ پەیمانگا. ماندووم... لەوەی بە تەنیا بە ڕاڕەوەکانی داخلی و حەوشەی پەیمانگادا دەڕۆم، گوێ لەو گۆرانیانە دەگرم کە لە ژوورەکەماندا پێکەوە دەمانگوتەوە و هەموو یادگارییەکانمان دەهێننەوە یاد. کاتێک دەمەوێت باسی ڕۆژەکەم بکەم، یان گلەیی لە سەختی دەرسەکان بکەم، هەمیشە دەمەوێت یەکەم کەس ڕای تۆ وەربگرم لە هەموو شتێکی ژیانمدا، بەڵام بۆشاییەکت جێهێشتووە بە هیچ پڕ نابێتەوە. ماندووم لەوەی هەرکاتێک بمەوێت بتبینم دەبێت چاوەکانم دابخەم... ماندووم لە سەیرکردنی دەرگای ژوورەکەمان بەو هیوایەی بێیتە ژوورەوە... ماندووم لە چاوەڕوانیکردنی تۆ... تۆیەک کە هیچ کات بڕیار نییە بگەڕێیتەوە لامان 💔🕊️. #creatorsearchinsights #داخلي #foryou #fyp #koya
Information Technology 💻
Region: IQ
Wednesday 07 October 2026 20:58:00 GMT
Music
Download
Comments
Linaaa 🩷 :
خوای گەورە لێی خۆشبی جێگاو مەکانی بەهەشت بی یارەب ئیلاهی خۆشترین جێی بە قسمەت کردبی خوا سێبوری دری هەموو لایەکتان بدا انشااللە 💔
2026-10-08 15:10:01
10
🙃 :
درۆیە لە مردنی برادەر زەحمەت تر نیە لەدونیا
2026-10-08 08:28:57
12
Arez :
گەیلان گیان قوربانی تۆ بم داخلی بۆتە شوێنێکی سارد و سورە هەموو سوچێکی داخی یادگاری تۆیە تۆم بیر دێنێتەوە راستە ساڵێک بۆ ٢ کەس کەمە بەس تۆ هاوڕێی ساڵێک نەبووی تۆ بە ساڵێک بوویە باشترین برا لە پشتی من شانازی دەکەم کە برادەرم بووی وە ئێستا و تا تەمەنم ماوە لە بیرت نەکەم خوای گەورە لێتخۆش بێ برا جوانەکەم گەلۆ گیان
2026-10-07 21:17:39
42
🍒 :
چەن بێ رەحمە ئەم پۆستە💔
2026-10-08 11:21:55
6
HANAN❤️🌞💚 :
Way txwa ba chi mrdwa🥺
2026-10-09 21:14:59
2
nurse.asuu :
هەینییە و نەرۆشتیوە مالی و لە دەخلی و تەنیایی ئینجا ئەو ڤیدیۆیەش ببینی💔😭 خوای گەورە لێیخۆشبێت سەبوری دلتان بدات🥺
2026-10-09 09:22:27
3
RaiZinG :
خوا لێت خۆش بێ برای من خوای گەورە بە بەهەشتی پانو بەرینت شاد بکا حەتمەن خوای گەورە خۆشی ویستوی دەنا بۆچی بەو ماوە کەمە وا خۆشەویست بوی لە دڵی هەمومان بێ تۆیی بە براکانی داخلیت دیارە 💔
2026-10-07 21:35:56
10
zhira.esc :
Yarabe xwaya ba bahashte barene shadkay play shahedete pebaxshebe 💔
2026-10-08 19:21:58
1
Harem H Ghafur :
برای شیرینم خوای گەورە لێت خۆشبێ
2026-10-08 03:23:02
1
گــەرمــیـانــی :
خوایگەورە لێی خۆش بیت و جێگاو مەکانی بەهەشت بێت
2026-10-07 22:02:15
9
Malik 🌿🩶🕊️ :
2026-10-08 09:33:46
2
﮼ســرود ﮼کەرکوکی🧑🏼💻 :
بە داخەوە خودای گەورە لە گوناهەکانی خۆش بێت بەڕاستت شوێنەکەی چۆڵە جێگای دیارە 💔😔
2026-10-07 22:33:01
6
Mustafa 💻 :
Bram 😔💔
2026-10-08 04:51:09
2
ام السان💕 :
الله يرحمه
2026-10-07 22:12:55
2
Ballen🖤 :
برام💔
2026-10-07 22:16:28
2
KaW4N :
خوا لێت خۆشبی برای من جێت چۆل و دیارە انشاءاللە ئێستا خۆشترین جێت هەیە کزەی جەرگم💔
2026-10-07 21:19:12
5
Y A Q W B 🖤 :
xuda le xoshbe
2026-10-07 23:13:08
1
karwanjcb :
:خوایگەورە لێی خۆش بیت و جێگاو مەکانی بەهەشت بێت
2026-10-08 05:20:31
2
𝐇𝐚𝐬𝐭𝐲𝐚𝐫🖤 :
xwa ley xoshbet inshalla 🖤🖤
2026-10-08 02:19:09
1
﮼بلەچاوڕەش🖤 :
خوای گەورە لیخۆشبیت انشااللە. گۆڕی پڕنوربیت
2026-10-07 22:12:13
1
halwest osman :
لەو هەستە پڕ ئازارەت تێدەگەم خوای گەورە لەئەزیزانمان خۆش بێ پێکیان شاد بینەوە 😭
2026-10-07 23:43:20
1
Omed🤍✨ :
Xuay gawra let xosh bet jargi bray gorakat mergek bet la mergakani bahasht
2026-10-07 22:05:49
2
ziin flower ✨🤍گوڵی زین :
خوای گەورەلێی خۆشبێت💔
2026-10-07 22:25:27
4
Muhammad 1111 :
خوالی خۆشبیت بە چی مردووە
2026-10-08 10:43:44
2
Bawan02 :
خوا لێی خۆشبێت گەیلان گیان ئەوشۆی لەهەموو شەوێک خۆشتر بێ
2026-10-08 16:27:32
2
To see more videos from user @kti.it0, please go to the Tikwm
homepage.