@thha26:

Hà🎀
Hà🎀
Open In TikTok:
Region: VN
Friday 09 October 2026 11:57:45 GMT
7740
304
4
33

Music

Download

Comments

thuong.501
Em ❤️ :
Ẹp gái
2026-10-09 13:49:46
0
_kiens.chul_
Matcha Latte :
Beautiful girl:3
2026-10-11 12:08:58
0
To see more videos from user @thha26, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

#koya سڵاو... هێشتا ئەمە کەمە بۆ ئەو هەموو ئازارەی کە پێت بەخشیم، بۆیە ئەم جارەیان ئەم پەیامە وەک چیایەک لە قورسایی، وەک زریانێکی خوێناوی و وەک کۆتا دادگای ویژدان، بە یەک پارچەی بێوچانی درێژ و بێپەردە دەنووسم، تا ببێتە دێڕ بە دێڕ داغێکی هەمیشەیی کە بۆ هەموو تەمەنت لە ناو گۆشت و ئێسکی ڕۆحتا بچەقێت و هەرچەندە ڕابکەیت و خۆت لەم ڕاستییە بدزیتەوە، وەک مۆری نەفرەت و سێبەرێکی ڕەشی کوشندە شوێنپێت هەڵبگرێت و ساتیقەت بۆ نەهێڵێتەوە. من کاتێک هەموو تەمەن و ناسکی و جوانیی ڕۆحی خۆم، هەموو متمانە، پاکی و قەڵای جیهانی خەونەکانمم بێ دودڵی و بە هەموو دڵمەوە خستە ناو لەپی دەستی تۆوە، نەمدەزانی دنیا ئەوەندە گەورە و پیسە و مرۆڤێکی وەک تۆ لە پەنای ڕوخسارێکی فریودەردا حەشار دراوە؛ تۆ تەنها جێت نەهێشتم و نەڕۆشتی، نەخێر! تۆ جینۆسایدی متمانە، داڕمان و ڕوخانی هەمیشەیی قەڵایەکت کرد کە من بە خوێنی جەرگم، بە فرمێسکی گەرمی چاوەکانم و بە هەزاران خەونی پاک لە ماوەی ساڵانێکدا بنیادم نابوو، تۆ تەنانەت یەک چرکە ڕێگات نەدا کاتێک بۆ غەمگینی و بێتاقەتیی خوەمم هەبێت، بەڵکو بە بێوەفاییەکی بێویژدانانە و نامەردانەی تۆ، بە دەستی خۆت چەقۆت لە پشت ئەو دەستانە دا کە هەمیشە لە کاتی سەرما، تەنهایی و ساردوسڕی ژیاندا باوەشیان بۆ گەرمکردنەوەی تۆ دەکرەوە و تەنها و تەنها تۆیان بە تاکە ڕووناکی، پەناگە و مانای ژیان دەبینی. تۆ بوویتە هۆی ئەوەی کە من بۆ یەکەمجار لە ژیانمدا بە تاڵی تێبگەم دەم و چاوی درۆ چەندە قێزەون و پیسە، و مرۆڤەکان چۆن دەتوانن بە ئاسانی و بە بێ شەرم سوێندە درۆینەکانیان بخەنە سەر شانی ئەو کەسەی کە جیهانی خوەی تەنها لە یەک زەردەخەنەی ئەواندا دەبینی، و سەلماندت کە هەندێک مرۆڤ تەنها و تەنها وەک درندەیەک قەپاڵ لە ڕۆحی بەرامبەر دەدەن و کاتێک گۆشت و ئێسکی شکاندن، بە پێوە دەبن و بەرەو لایەکی تر ڕادەکەن بەبێ ئەوەی یەک چرکە لێپرسینەوەیان لەگەڵ ویژدانی مردوو، ژەهراوی و پیسکراوی خوەیان هەبێت. من ئەمڕۆ لێرەدا، نەک هەرگیز ناڕێمە بەردەمت و داوای گەڕانەوەت لێ ناکەم، بەڵکو شکۆ، سەربەرزی و قەڵای پۆڵایینی هێزی خۆمم کردووەتە قەڵغان و بە دەستی خۆم ئەو پردانەم سووتاند کە تۆت دەگەیاندەوە بە من، و بڕۆ لەو بازاڕی درۆ، هەرزانی و بێوەفاییەدا بگەڕە کە تێیدا ژیان دەکەیت و شانازیی پێوە دەکەیت، بەڵام ئەمەیان باش بزانە: ئەمەی کە تۆ کردت تەنها دۆڕاندنی من نەبوو، بەڵکو لەدەستدانی تاکە کەس بوو کە لە سەر ئەم هەسارەیە، بێ هیچ بەرامبەرێک و بە هەموو پاکییەوە، دڵی خۆی کردبووە ڕایەخ بۆ پێڵاوەکانی تۆ و هەموو بوونی خۆی کردبووە قوربانیی پێکەنینە درۆینەکانی تۆ. دڵنیا بە، من ئەم برینە گەورە و قووڵە دەکەمە پەیژەیەک بۆ بەرزبوونەوەم و لەسەر هەردوو پێی خۆم بەسەربەرزی و کۆڵنەدانەوە دەوەستمەوە، بەڵام تۆ... تۆ لەو زەلکاوە بۆگەن، ژەهراوی و گڵاوی بێوەفایی و نامەردییەی خوەتدا دەخنکێیت، و دێتە ئەو ڕۆژەی لە قووڵایی شەوێکی سارد، بێدەنگ و تاریکدا، کاتێک نە ڕوخسارێک هەیە سەیری دەکات و نە دەنگێکی ڕاستگۆ هەیە ناوت بهێنێت، تەنیایی، ڕەشبینی، نەفرەت و پەشیمانی وەک مار دەوری ملەت دەدەن و دەخنکێنن؛ ئەو کاتە لەخۆت دەپرسیت و دەقیژێنیت:
#koya سڵاو... هێشتا ئەمە کەمە بۆ ئەو هەموو ئازارەی کە پێت بەخشیم، بۆیە ئەم جارەیان ئەم پەیامە وەک چیایەک لە قورسایی، وەک زریانێکی خوێناوی و وەک کۆتا دادگای ویژدان، بە یەک پارچەی بێوچانی درێژ و بێپەردە دەنووسم، تا ببێتە دێڕ بە دێڕ داغێکی هەمیشەیی کە بۆ هەموو تەمەنت لە ناو گۆشت و ئێسکی ڕۆحتا بچەقێت و هەرچەندە ڕابکەیت و خۆت لەم ڕاستییە بدزیتەوە، وەک مۆری نەفرەت و سێبەرێکی ڕەشی کوشندە شوێنپێت هەڵبگرێت و ساتیقەت بۆ نەهێڵێتەوە. من کاتێک هەموو تەمەن و ناسکی و جوانیی ڕۆحی خۆم، هەموو متمانە، پاکی و قەڵای جیهانی خەونەکانمم بێ دودڵی و بە هەموو دڵمەوە خستە ناو لەپی دەستی تۆوە، نەمدەزانی دنیا ئەوەندە گەورە و پیسە و مرۆڤێکی وەک تۆ لە پەنای ڕوخسارێکی فریودەردا حەشار دراوە؛ تۆ تەنها جێت نەهێشتم و نەڕۆشتی، نەخێر! تۆ جینۆسایدی متمانە، داڕمان و ڕوخانی هەمیشەیی قەڵایەکت کرد کە من بە خوێنی جەرگم، بە فرمێسکی گەرمی چاوەکانم و بە هەزاران خەونی پاک لە ماوەی ساڵانێکدا بنیادم نابوو، تۆ تەنانەت یەک چرکە ڕێگات نەدا کاتێک بۆ غەمگینی و بێتاقەتیی خوەمم هەبێت، بەڵکو بە بێوەفاییەکی بێویژدانانە و نامەردانەی تۆ، بە دەستی خۆت چەقۆت لە پشت ئەو دەستانە دا کە هەمیشە لە کاتی سەرما، تەنهایی و ساردوسڕی ژیاندا باوەشیان بۆ گەرمکردنەوەی تۆ دەکرەوە و تەنها و تەنها تۆیان بە تاکە ڕووناکی، پەناگە و مانای ژیان دەبینی. تۆ بوویتە هۆی ئەوەی کە من بۆ یەکەمجار لە ژیانمدا بە تاڵی تێبگەم دەم و چاوی درۆ چەندە قێزەون و پیسە، و مرۆڤەکان چۆن دەتوانن بە ئاسانی و بە بێ شەرم سوێندە درۆینەکانیان بخەنە سەر شانی ئەو کەسەی کە جیهانی خوەی تەنها لە یەک زەردەخەنەی ئەواندا دەبینی، و سەلماندت کە هەندێک مرۆڤ تەنها و تەنها وەک درندەیەک قەپاڵ لە ڕۆحی بەرامبەر دەدەن و کاتێک گۆشت و ئێسکی شکاندن، بە پێوە دەبن و بەرەو لایەکی تر ڕادەکەن بەبێ ئەوەی یەک چرکە لێپرسینەوەیان لەگەڵ ویژدانی مردوو، ژەهراوی و پیسکراوی خوەیان هەبێت. من ئەمڕۆ لێرەدا، نەک هەرگیز ناڕێمە بەردەمت و داوای گەڕانەوەت لێ ناکەم، بەڵکو شکۆ، سەربەرزی و قەڵای پۆڵایینی هێزی خۆمم کردووەتە قەڵغان و بە دەستی خۆم ئەو پردانەم سووتاند کە تۆت دەگەیاندەوە بە من، و بڕۆ لەو بازاڕی درۆ، هەرزانی و بێوەفاییەدا بگەڕە کە تێیدا ژیان دەکەیت و شانازیی پێوە دەکەیت، بەڵام ئەمەیان باش بزانە: ئەمەی کە تۆ کردت تەنها دۆڕاندنی من نەبوو، بەڵکو لەدەستدانی تاکە کەس بوو کە لە سەر ئەم هەسارەیە، بێ هیچ بەرامبەرێک و بە هەموو پاکییەوە، دڵی خۆی کردبووە ڕایەخ بۆ پێڵاوەکانی تۆ و هەموو بوونی خۆی کردبووە قوربانیی پێکەنینە درۆینەکانی تۆ. دڵنیا بە، من ئەم برینە گەورە و قووڵە دەکەمە پەیژەیەک بۆ بەرزبوونەوەم و لەسەر هەردوو پێی خۆم بەسەربەرزی و کۆڵنەدانەوە دەوەستمەوە، بەڵام تۆ... تۆ لەو زەلکاوە بۆگەن، ژەهراوی و گڵاوی بێوەفایی و نامەردییەی خوەتدا دەخنکێیت، و دێتە ئەو ڕۆژەی لە قووڵایی شەوێکی سارد، بێدەنگ و تاریکدا، کاتێک نە ڕوخسارێک هەیە سەیری دەکات و نە دەنگێکی ڕاستگۆ هەیە ناوت بهێنێت، تەنیایی، ڕەشبینی، نەفرەت و پەشیمانی وەک مار دەوری ملەت دەدەن و دەخنکێنن؛ ئەو کاتە لەخۆت دەپرسیت و دەقیژێنیت: "بۆچی ئەو مرۆڤەم شکاند کە تاکە فریادڕەسی ڕاستەقینە و وەفادارم بوو؟" بەڵام سوێند بەو برینە خوێناوییەی کە لە دڵمدا بەجێت هێشت، ئەو ڕۆژە تەنانەت خاکیش لەسەر گۆڕی بێوەفایی تۆ ناگری و باجی ئەم زوڵمەت بە تەمەنێک سوتان، سەرگەردانی، شێواوی، و بە گرانترین سزای ڕۆح و نامەردی دەدەیتەوە، چونکە شکاندنی دڵی کەسێک کە بێ بەرامبەر و بە هەموو بوونییەوە خۆشی ویستوویت، تاوانێکە کە مێژووی ژیانت هەرگیز لێت خۆش نابێت و داغەکەی تا هەتاهاتە لەسەر ڕوخساری بێوەفای تۆ وەک مۆری نەفرەت دەمێنێتەوە!💔🙇🏻

About