@xr4aa..10: لەگەڵ کاتدا هیچ شتێک باش نابێت، تازە تێگەیشتم کە ئەمە ڕاستییەکەیە، زۆر چاوەڕێم کرد شتەکان بگۆڕێن، ئازارەکە کەم ببێتەوە یان ئەو قورسییەی سەر دڵم کەمێک سوک ببێت بەڵام هیچیان ڕوویان نەدا. هەموو شتێک وەک خۆیەتی تەنها بێدەنگتر و بێڕەنگتر بووە وەک بڵێی ئازارەکە فێر بووبێت لە بری هاوار کردن بە چپە بدوێت" بە هەموو شیوەیەک خۆم بە شتەوە سەرقاڵ دەکەم تەنها بۆ ئەوەی بیر نەکەمەوە بەڵام بێسوودە. وەک ئەوە وایە تەنها بۆ ماوەیەک خەمەکەم ڕابگرم نەک ئەوەی لە ناوی ببەم. هەمیشە لەناو بێدەنگی شەودا یان لەناو وردترین ئەو شتانەی کە یادی ڕابردووم بیر دەخەنەوە خەمەکە ڕێگەیەک دەدۆزێتەوەو دەگەڕێتەوە. ئیتر ماندوو بووم لەوەی وا نیشان بدەم کە باشم. ماندووم لەوەی خۆم ناچار بکەم هەنگاو بنێمە پێشەوە لە کاتێکدا دەزانم لە شوێنی خۆم چەقیوم تەنها بۆ ئەوەی ئەو شتە بکەم کە خەڵک چاوەڕێی دەکەن، هەمووان دەڵێن' کات برینەکان ساڕێژ دەکات' بەڵام وانییە. کات تەنها فێرت دەکات چۆن ئەو ئازارە قورسە هەڵبگریت بێ ئەوەی هەموو ساتێک تێکبشکێیت. ئازارەکە هەرگیز ناڕوات. تەنها فێر دەبیت لەگەڵیدا بژیت فێر دەبیت هەستیت، پێبکەنیت و وا نیشان بدەیت کە هەموو شتێک ئاساییە، لە کاتێکدا لە ناخەوە بە بێدەنگی شیوەن بۆ ئەو کەسە دەگێڕیت کە پێش ئەم هەموو ئازارە هەبووە..! #foryou #foryoupage #actives? #fyp #viral @TikTok
᙭ᖇᗩ🤍.
Region: IQ
Friday 09 October 2026 15:11:57 GMT
Music
Download
Comments
𝟣𝗄𝖺𝗋𝗂𝗆. :
Au sounda🥰
2026-10-13 22:08:30
3
✹ :
ویستم ڕیپۆستی بکەم نەکرا🫠💔
پۆستێڪی زۆر جوانە قسەی دڵی زۆرمانت ڪرد بەڵام بۆ هەندێك ڪەسێڪە و بۆ هەندێڪیشمان لەدەستدانی خەونێك یان ئازارێڪە٬بژیت🤎🌸
2026-10-14 00:28:57
1
-K4V1N🖤 :
nazdarakam🤭😍
2026-10-09 15:38:19
2
"DĘV1Ł,"➰🍷 :
Bzhit shaza wak to🖤
2026-10-09 15:59:42
2
🤍 :
Ja agar kasakash tobet😊
2026-10-09 18:14:31
2
𝐷𝑖𝑣1𝑛🔝⁉️ :
bzhit😍
2026-10-09 15:37:58
2
"DĘV1Ł,"➰🍷 :
Kuzhrawy pyasay ewarn.'!??🖤
2026-10-09 15:59:26
2
-K4V1N🖤 :
qsay naxmt krd☺️
2026-10-09 15:39:44
2
🤍 :
Gyani mnn😍
2026-10-09 18:13:54
2
To see more videos from user @xr4aa..10, please go to the Tikwm
homepage.