@userdaniiz: خۆزگە تەنها بۆ شەوێک، تەنها بۆ تاوێک، ڕێگەی ئاسمانیت ببڕیایە و دەرگای ئەم ژوورەی منت بکردایەتەوە،دانیشتیتایە لە تەنیشتم و بەو چاوانەی پڕ بوون لە میهرەبانی تەماشام بکەیت،دانیشتمایا و یەک بە یەکی ئەو ڕۆژانەم بۆ بگێڕایتایەتەوە کە بێ تۆ تێپەڕین،باسی ئەو شەوانەم بۆ بکردیتایە کە لەتاو بیرکردنت خەوم لێنەکەوت،باسی ئەو کاتانەی کە لەنێو قەرەباڵغیی شاردا بێدەنگ دەبووم و بێهودە بەدوای سێبەرتدا دەگەڕام،باسی هەموو ئەو ئازار و بەتاڵییەم بۆ بک ردیتایە کە لە دوای خۆت بەجێت هێشتوون،باسی هەموو شتێکم بۆ بکردیتایە،باسی ئەوەت بۆ بکەم دوای تۆ ژیانم چۆن بووە باسی ئەوانەت بۆ بکەم کە بە هیوای تۆوە ئەنجامم داوە باسی ئەوە بکەم کێلی گۆڕەکەت چەنە بێ ڕەحم بوو بەرامبەرم وەک باوەش نەبوو،باسی ئەوە بکەم خاک چەنە زاڵم بوو چەنەها جار قسەم بۆ ئەکردی نەیەهێشت جوابم بەیتەوە،تۆش بەو خەندە شیرینەی جارانته‌وه‌ سەرت بادایەو بە نەرمییەوە پێبکەنیایە و بگوتبایە(تەواو تەنها خەونێک بوو،مەترسە ناڕۆم بۆ هیچ شوێنێ)هەموو ئەو کاتانەی بێ تۆ بووم خەونێک بوبێ و چاو بکەمەوە هێورم بکەیتەوە، تا باوڕ بەوە بهێنم کە ڕۆشتنت تەنها خەونێک بووە و تاقە ئارامیی جیهانی من، هەرگیز لە دەستم ناچێت،هەمیشە چاو لە چاوەڕوانی تۆ ئەمێنمەوە،ئارام بنوو کزەی جەرگم.. #foryoupage #foryou #actives?

🪽«
🪽«
Open In TikTok:
Region: IQ
Friday 09 October 2026 19:09:49 GMT
3663
577
5
25

Music

Download

Comments

uravshan
𝗌𝗁𝖺𝗇𝗇. :
bashakannn zu amrn u jeman ayaln:)
2026-10-09 20:50:39
1
merveee.090
mervee🌷 :
Copy nwsrawaka hays🥀
2026-10-09 23:48:15
0
me.lew4
𝓁ℯ𝓌𝒶’ :
💔.
2026-10-09 19:15:53
1
To see more videos from user @userdaniiz, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About