@shwan_ikurd: هەندێک قۆناغی ژیان هەن، ئەوەندە پڕن لە تاقیکردنەوە و بێئومێدی، وا هەست دەکەیت هەموو دنیا لە دژی تۆ وەستاوەتەوە؛ بەڵام کاتێک بە چاوی دڵ و باوەڕەوە لە ڕووداوەکان دەڕوانیت، تێدەگەیت کە خودا لە ڕێگەی ئەو تەنگانانەوە، پەردەی لەسەر ڕاستیی زۆرێک لە مرۆڤەکان لاداوە. هەموو ئەو بارودۆخانەی ماندوویان کردیت، هاتبوون تا ژوورە تاریکەکانی ناخت ڕۆشن بکەنەوە. هەر کەسێک کە بەجێی هێشتیت، وانەی پشتنەبەستنی فێر کردیت بە غەیری خودا، و هەر دڵشکانێک کە چەشتیت، پەیوەندییەکی نێوان تۆ و ئەم دونیایەی بچڕاند تا دڵت تەنیا لە پەروەردگاری خۆتەوە گرێ بدەیت. هیچ ئازارێک بە هەڵە نەهاتبوو؛ هەموویان ڕێگایەک بوون بۆ ئەوەی پێت بڵێن: فێربە، ئارام بگرە، و بەسەر هەموو شتێکدا تێپەڕە. ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر دڵنیام، ئەو زریانانەی بەسەر ڕۆحمدا تێپەڕین بۆ ئەوە نەبوون بمڕووخێنن، بەڵکو هاتبوون تا لە ناخی مندا مرۆڤێکی نەبەز و بەهێز لەدایک ببێتەوە. فێربووم کە خودا هەرگیز دڵێکی پاک لەناو ئازاردا جێناهێڵێت مەگەر بۆ ئەوەی ئامادەی بکات بۆ خێر و پاداشتێکی زۆر گەورەتر. هەموو بێئومێدییەک سەرەتای دەسپێکی بەخشینێکی خودایی بوو کە هێشتا کاتەکەی نەهاتووە. دڵنیام لە دوای ئەم هەموو چاوەڕوانی و بێدەنگییە، ڕۆژانێک دێن ئەوەندە پڕن لە قەرەبوو، ڕووناکی و دڵئارامی، کە بۆ هەموو ئەو ساتە سەختانەی پێیاندا تێپەڕیم، بە فرمێسکی شادمانییەوە سوپاسی خودا دەکەم...
sʜᴡᴀɴ ɪᴋᴜʀᴅ
Region: IQ
Saturday 10 October 2026 14:57:38 GMT
Music
Download
Comments
There are no more comments for this video.
To see more videos from user @shwan_ikurd, please go to the Tikwm
homepage.