@shana.1a: ماندووم لەو هەموو توانج و سەرخستنە سەرەی بە ناوی گاڵتەوە دەیکەن، بەڵام لە ناخمەوە هەزار جار پێی دەیشکێمەوە. بۆچی کەس هەست بە ئازاری تۆ ناکات؟ بۆچی ناشیبینن کە لە پشت ئەو هەموو بێدەنگییەدا، چەندە ماندوویت؟ سەیرە؛ لە هەموو بارودۆخێکدا لە پشتیان بوویت، لە کاتە سەختەکانیاندا جێت نەهێشتن، بەڵام کاتێک خۆت پێویستت بە کەسێک بوو، زۆربەیان نەبوون. چەند ناشیرینە ئەوەی کەسێک تۆی تەنها بۆ کاتی پێویستی خۆی بوێت، بۆ کاتی خۆشی و فەراخییەکانی خۆی تۆی لە بیرت بێت، بەڵام کاتێک تۆ پێویستت پێیەتی، نە کردارێک، نە تەنانەت وشەیەکی ئارامکەرەوە! من لە تەمەنێکی بچووکدا فێر بووم کە لە زۆرترین کاتە سەختەکاندا، ئەو کەسەی لە پشتم دەوەستێت، خۆمم. بۆ زۆرێک لە ڕووداو و کێشەکانی ژیانم، خۆم بووم بە پشتی خۆم؛ نە دەستی یارمەتیدەرێک، نە باوەشی دڵنەواییەک، نە کەسێک کە بڵێت: «من لەگەڵتم، تەنها نیت.» ئەوە بەڕاستی مرۆڤ بێتاقەت دەکات، بەڵام لە هەمان کاتدا بە شێوەیەک بەهێزیشی دەکات کە چیتر بە ئاسانی چاوەڕێی هیچ کەسێک ناکات. ئێستا لەو شوێنەدام کە بۆ کێشەکانم پێویستم بە کەس نییە، نەک لەبەر ئەوەی ئازارم نییە، بەڵکو لەبەر ئەوەی زۆر جار بە تەنهاوە لە ئازارەکانم دەرچووم. فێر بووم خۆم ئارام بکەمەوە، خۆم هەڵبگرمەوە و خۆم بپارێزم. بەڵێ،ئێستا چیتر ترسی لەدەستدانی کەسم نییە؛ چونکە لە زۆرترین کاتەکاندا، ئەوە خۆم بووم کە خۆمی ڕزگار کرد#الشعب_الصيني_ماله_حل #fypシ゚viral #foryou #foryoupage #sulaymania

𝘚𝘩𝘢𝘯𝘪𝘪
𝘚𝘩𝘢𝘯𝘪𝘪
Open In TikTok:
Region: IQ
Sunday 11 October 2026 14:18:40 GMT
1119
99
5
2

Music

Download

Comments

.dada.hoza01
﮼هۆزە🐆🖤. :
Shanii🌚♥️
2026-10-11 14:49:11
0
.....j88h
Rasha🖤 :
صبور باش دورت بگردم🖤🥺
2026-10-11 20:04:16
0
shanga.001
Shanga :
Rohm
2026-10-11 18:05:52
0
tr1sk.1
تـــیتـە` :
2026-10-12 13:33:46
0
_cl0wn2
میرە ٩ :
No la 2k 200 ya dlosozeku nabu
2026-10-11 15:51:49
0
To see more videos from user @shana.1a, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About