@mnshawii_: {کەسێک بەردەوام لە وێستگەی پیسیدا بژێت، ئیتر هەست بە بۆنە ناخۆشەکەی ناکات؛ چونکە بیرۆکە خراپەکانیش وەک پیسین، لە سەرەتادا بە نەشیاو دەبینرێن، بەڵام دواتر مرۆڤ پێیان ڕادێت.} وریابە لەوەی کێ دەکەیتە هاوڕێت و تێکەڵی کێ دەبیت؛ چونکە دەوروبەرەکەت ژینگەی ڕاستەقینەی تۆن. بە ئاسانی وەری مەگرە، لەوانەیە بێئەوەی خۆت هەستی پێ بکەیت، چەندین ڕەفتار و بیرۆکەی خراپت لەلا ئاسایی بکەنەوە، تا ئەو ئاستەی خۆت بە هەمان ڕێگەدا بڕۆیت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)فەرمویەتی: عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ -رضي الله عنه- أَنَّ النَّبِيَّ ﷺ قَالَ: «الْمَرْءُ عَلَى دِينِ خَلِيلِهِ، فَلْيَنْظُرْ أَحَدُكُمْ مَنْ يُخَالِلُ» «مرۆڤ لەسەر ئایین، ڕەوشت و ڕێبازی دۆست و هاوڕێ نزیکەکەیەتی؛ سەیر بکەن و وریابن کێ دەکەنە هاوڕێ و دۆستی نزیکی خۆتان.» گەر تۆ بەردەوام هاوڕێیەتی کەسێکی لادەر و خراپ بکەیت، بێئەوەی خۆت هەستی پێ بکەیت، کاریگەریت لەسەر دادەنێت و بەرەبەرە ڕەوشت و بیرکردنەوەت لادەدات.
المنشاوي🩶"
Region: IQ
Sunday 11 October 2026 18:28:37 GMT
Music
Download
Comments
There are no more comments for this video.
To see more videos from user @mnshawii_, please go to the Tikwm
homepage.