@benjaminjimenez9204:

amor
amor
Open In TikTok:
Region: US
Sunday 11 October 2026 23:12:51 GMT
819
2
0
0

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @benjaminjimenez9204, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

ئەم ڕوانگە قوڵ و پرسیار گەلانەی کە لەسەر پەیوەندی نێوان خەون و ژیان باسدەکرێ ، ئێمە دەباتە ناوجەرگەی هەبوونی مرۆڤایەتیەوە . ئەگەر وای دابنێین خەونەکان تەنها پاشماوەی دەماری راگەیاندنەکانی رۆژانە نەبن ، بەڵکوو بازنەیەکی نەپچراوبن هاوشانی کات و ژیانی داهاتوو ، ئەوا سنووری نێوان چوار کایەی هزری مرۆڤ دەتەقێننەوە و دەیکەنە باس و خواسێکی گرنگ..  گەر بە فەلسەفە دەستپێکەین ، یەکەم پرسیار کە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە سەربەخۆیی راستی و واقیعە .  ڕێنی دیکارت بە گوومانە بەناوبانگەکەی خۆی سەرنجی بۆ ئەوە ڕاکێشاین کە هیچ بەڵگەیەکی قەتعی نیە بیسەلمێنێ کە ئێمە لە ئۆنلاینی راستی و واقیعی ژیانداین یان خەونێکی بێ کۆتا .. ئەمەش لەگەڵ ئایدۆلۆژیای کاتی خولی یا بازنەیی یەک دەگرێتەوە ، کە کات وەک هێڵێکی ڕێک لە ڕابردوو بۆ ئێستا و دواتر بۆ داهاتوو ناپەرێتەوە ، بەڵکوو وەک بازنەیەک وایە کە سێ پۆینتی تیایە ئەوانیش ڕابردوو، ئێستا، داهاتوو یە و پەیوەستن بەیەکەوە و لەناو دەستتن .  ئەم بۆچوونە فەلسەفیە راستەوخۆ پردێک درووستدەکات کە بەرەو زانستی سایکۆلۆژی و دەمارناسی ، چونکە کارڵ یۆنگ بە چەمکی هاوکاتی مانادار ( synchronicity ) ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە ڕووداوە ناوەکیەکانی هزر و زەینی مرۆڤ و ڕووداوە دەرەکیەکانی بەبێ پەیوەندی هۆکار و ڕووداو و ئەنجام بەیەکەوە بەستراونەتەوە (وەلی من هاورانیم و لەو بڕوایەدام کە هەر ڕووداو یان بریارێکی داهاتوو کە بیدەین کاریدەریان هەیە بەسەر رابردوومان وە ڕووداوی تری داهاتوومان ، وە بەهەمان شێوە هەر بڕیار یان ڕووداوێکیش کە لەڕابردوودا ڕوویان داوە ) ، کارڵ یۆنگ لە درێژەی قسەکانیا ئاماژە بەوەدەدا کە بەجۆرێک مێشکی پێشبینیکەری مرۆڤ لەڕێگەی ئاماژە شاراوەکانی ناهۆشیاریەکەیەوە (مەبەستی بەشی نائاگاییە ) لەڕێگەی خەونەوە کۆدی ڕووداوەکانی داهاتوو هەڵدەهێنێت کاتێ ئەم ڕووداوانە لە واقیعێکی نزیکدا ڕوودەدات ، ئێمە تەنیا تووشی دیاردەی دێژاڤوو دەبین کە تەنها ڕەنگدانەوەی ئەو داڕشتە هزریە پێشوەختەیە ..  (دیاردەی دێژاڤوو کە دەستەواژەیەکی فەرەنسیە باس لەو هەستە ئاڵۆز و سەیرە دەکات کە لەپڕێکا شتێ پێتدەڵێت ئەم ڕووداوە ، ئەم شوێنە ، ئەم شتە نامۆ نیە ، وا و وا وا ،،،، ئەم دیاردەیە نەخۆشی نیە تەنیا کێشەیەکی کاتیە لەکاتت پرۆسێسکردنی زانیاریەک لەمێشکدا ،ئەمەش بەهۆی تێکچوونی کاتی سیگناڵەکان یان تێکچوونی کاتی هایپۆکەمپەس ڕوودەدا ).. لەلایەکی ترەوە گەر لەلایەنە زانستی و فیزیکیەکیا دیقەت بەین ئەبینین فیزیای کوانتەم و تیۆری ڕێژەیی ئەنیشتاین ، مۆدێلی بلۆکی گەردوون  ‏(Block universe ) دەخەنە ڕوو کە تێیدا (.ڕابردوو، ئێستا،  داهاتوو ) لەیەک کاتدا و لە پێکهاتەی چوار ڕەهەندیدا بوونیان هەیە . بەمەش دیاردەی نا-ناوچەیی کوانتەمی ڕێگە بە هۆشیاری دەدات شۆڕبێتەوە بۆناو ڕەهەندەکانی تر و ئاماژە لەداهاتوو وەربگرێت ، ئەمەش تەواو دەگونجێت لەگەل بیرۆکەی هاوتەریبەکان کە تیایاندا ئەگەری داهاتوو پێشتر بەردەست بووە. ( دیاردەی ناناوچەی کوانتەمی یەکێکە لەسەیرترین و بەهێزترین دیاردەکانی فیزیای کوانتەمی کە راستەوخۆ تێگەیشتنی سادەمان بۆ شتەکان تێکدەدا. ئەم دیاردەیە دەڵێت(  دوو گەردیلە یان دوو گەردیلەی کوانتەمی دەتوانن بەیەکەوە ببەسترێنەوە و ‘ئالۆزی کوانتەمی’ پێکدەهێنن کە هەر گۆرانکاریەک لە یەکێکیان دەبێتە هۆی ڕوودانی گۆرانکاری لەوی تریشیان بەبێ ویست و پرۆسێسی ئامادەکراو ) . ئەم گەشتە هزریە لە ڕووی ئاینیەوە دەمانگەیەنێت بە لووتکەی خۆیان ، لە چەمکی ( عالم الاحلام ) جیهانی وێنەیی و خەون ، لای زانایان و عارفان خەون وەک پردێک لەنێوان جیهانی جەستەیی و جیهانی ڕۆحی وایە ، شوێنێک کە ڕووداوەکان پێش ئەوەی بێنە جیهانی واقیعەوە لەوێ دەبینرێن وە دادەڕێژرێن بۆ جیهانی واقیعی ، لەو جیهانەدا خەونی ڕاستەقینە دەبنە پەنجەرەیەک بۆ دیداری ئەو حەقیقەتەی کە هێشتا بە کاتی مادی و ژیانی واقیع ڕووی نەداوە ..   هەموو ئەمانە لەیەک پۆینتا کۆماندەکەنەوە ئەویش ئەوەیە کە «خەون و واقیع» نەک دوو جیهانی جیا نین ، بەڵکوو دوو ڕەهەندی بەیەکەوە بەستراوی یەک ڕاستین کە پێیان دەوترێت «ئەزموونی هۆشیاری مرۆڤ »  لەڕووی زانستی ، زانست نەیسەلماندووە  خەون بەشێوەی فیزیکی راستەوخۆ داهاتوو دیاریدەکات تێگەیشتنێکی مێشکی پێشبینیکەر و بەشی نائاگاییمانە ، لەرێگەی پرۆسێسکردنی هەزاران سیگناڵ و راگەیاندنی دەماری لەیەک کاتدا ،، لەرووی فەلسەفی و دینیشەوەە دەگەین بەو ئەنجامەی کە خەون نەخشەیەکی پرۆسێسکراوی داهاتووی خۆت نین بەڵکوو تەنیا سیناریۆیەکی پێشوەختەی دارێژراوی مێشکی خۆتن ….. #foryou #foryoupage #fyp #explore #highlight

About