@arasmuhammad2121: ئەمڕۆ کۆبوونەوەی دایک و باوکانمان ئەنجامدا بۆ قوتابیانی پۆلەکانی ٦ - ٧ - ٨ - ٩. لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر چەند خاڵێکی گرنگ: ڕۆڵی مامۆستا لە قوتابخانە و شێوازی پەروەردە: باس لە ڕۆڵی گرنگی مامۆستا کرا لە پەروەردە و فێرکردنی قوتابیان و پێویستە هەماهەنگی لە نێوان قوتابخانە و ماڵەوە هەبێت. ئاگاداربوونی دایک و باوک لە منداڵەکانیان: جەختمان کردەوە کە دایک و باوک ئاگاداری منداڵەکانیان بن و دووریان بخەنەوە لە هەموو شتێکی خراپ. هێڵی سورەکانی قوتابخانە: جگەرە، —مۆبایل، —و ڤەیپ،تەزبیع—ئەنگوستیلە—زنجیر— چەقۆ—هێنانیان بۆ ناو قوتابخانە هێڵی سورە و بە هیچ شێوەیەک ڕێگە پێدراو نیە. لێپرسینەوە و چاودێری: تکایە لێپرسینەوە لە منداڵەکانتان بکەن. ئاگاداری کاتی هاتن و چوونیان بن. لە کاتی خۆیدا بۆ دەوام ئامادە بن و لە کاتی گەڕانەوەشیان ئاگاداربن. پاراستنی موڵکی قوتابخانە: هەموو شتێکی قوتابخانە هی خۆتانە. پێویستە قوتابخانە پاک و خاوێن ڕابگیرێت، قوتابیان خاوەنی خۆیان و کەل و پەلی قوتابخانە بپارێزن و ژینگە بە خاوێنی ڕابگرن. سەبارەت بە مۆڵەت وەرگرتن: بۆ وەرگرتنی مۆڵەت دەبێت دایک یان باوک خۆی بێت بۆ قوتابخانە. بەدواداچوونی ڕۆژانە: هەموو ڕۆژێک لەگەڵ منداڵەکەت دابنیشە، بزانە ئەرک و وانەی هەیە یان نا. لە کۆتاییدا سوپاسێکی گەرمی سەرجەم دایک و باوکان دەکەین کە ئامادەبوون و بەژداربوون لە پێناو بەرژەوەندی منداڵەکانیان. ئامادەبوونتان وھاتنتان جێگەی ڕێز و پێزانینە. لەگەڵ ڕێزدا کارگێڕی قوتابخانەی ڕەهای بنەڕەتی - دەوامی کوڕان ٢٠٢٦/١٠/١٢

Mamosta Aras🏅⚽️🏀🏐🏓
Mamosta Aras🏅⚽️🏀🏐🏓
Open In TikTok:
Region: IQ
Monday 12 October 2026 17:21:56 GMT
3439
172
0
63

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @arasmuhammad2121, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About