@dengek21: حەز دەکەم شەو بەتەنها هی خۆم بێت شەوێک کە کەس لێم نەپرسێت بۆچی بێدەنگم، لەوانەیە خۆیشم نەزانم ، شەوێک کە پێویست نەبێت ڕوونکردنەوە بدەم، ناچار نەبم بە درۆوە پێبکەنم، ناچار نەبم خۆم بەهێز نیشان بدەم، تەنها بۆ ئەوەی کەسانی تر دڵنیابن کە هیچ شتێک بەسەرمدا نەهاتووە. حەز دەکەم شەو بێت و بۆ چەند کاتژمێرێک هیچ کەسێک هیچ شتێکی لە من نەوێت (نە پێکەنین، نە وەڵام، نە بەهێزبوون، نە ڕوونکردنەوە) دەمەوێت بۆ ماوەیەک لە ژیاندا، کەسێک بم کە ناچار نەبێت خۆی بسەلمێنێت، ئەو کەسە نەبم کە هەمیشە دەبێت گوێ بگرێت، ئەو کەسە نەبم کە ئارامی بە کەسانی تر دەبەخشێت ، حەزەکەم لە شەودا تەنها مرۆڤێک بم کە ماندووە و مافی ئەوەی هەیە ماندوو بێت. هەندێک هەست هەیە، ناتوانیت بیخەیتە ناو وشەوە، چونکە بچووک دەبێتەوە ، دەریا گەورەیە و پەرداخەکە بچوکە ، ئەو پڕ دەبێت و دەریا هەر وەکو خۆی ماوەتەوە ، هەندێک ئازار هەیە تەنانەت خەویش ناتوانێت لێت وەرگرێتەوە هەندێک جار، ئەوەی مرۆڤ پێویستی پێیەتی ئەوە نییە بگاتە شوێنێکی باشتر بەڵکو ئەوەیە کەسێک ناچاری نەکات لەو شوێنەی تێیدا ماندووە، خۆی بە باشتر نیشان بدات. شەو با هی بێدەنگی و تەنهاییەکانی خۆت بێت، مەحوی گوتەنی :-شەو نەبێ ئەستێرە مەستوورن، بە کەم مەڕوانە شەو. هێمن عبدالقادر
دەنگێک
Region: IQ
Tuesday 13 October 2026 19:26:31 GMT
Music
Download
Comments
KRD :
جا خۆشە لەو بێدەنگیە بیر لە گەورەی و دەسەلاتی دروستکەرمان بکەیتەوە چۆن مرۆڤێک دەتوانێت بگاتە ئەو حاڵە چۆن چیاێکی بەرز وەستاوە چۆن ژیان دوبارە دەست پێدەکاتەوە لە سەوز بون بۆ وشک بوون و دوبارە سەوز بونەوە ئا لە کۆتاییی ئەم بیرکردنەوانە بئدەنگیەکە نوقمت دەکاا لە گریان و گەورەی دروستکەر و تێدەگەیت بێدەنگی سودی نییە تا لەو بێدەنگیە بیر لەمانە نەکەیتەوە❤️🔥
2026-10-13 19:47:57
0
To see more videos from user @dengek21, please go to the Tikwm
homepage.