@.h4m4: ئافرەت چییەتی.. ئەسڵەن کێ ئەو مافەی بە کۆمەڵگا داوە کە لەبری ئافرەت بڕیار بدات چی لەبەر بکات؟ کەی جەستەی ئافرەت بووەتە مەیدانی ملمﻻنێی ئایدیۆلۆژیا و باوەڕەکان، تا هەر کەسێک بیەوێت بە پێی بۆچوونی خۆی شێوازی ژیانی ئەو دیاری بکات؟ لە ئازەربایجان و لە هەر شوێنێک کە مافی جلپۆشینی ئافرەت سنووردار دەکرێت، پرسیارەکە تەنها حیجاب نییە، بەڵکو ئازادیی تاکە. دەوڵەت و کۆمەڵگا تا چەند مافی ئەوەیان هەیە لەبری ئافرەت بڕیار بدەن چۆن بژیت و چۆن دەرکەوێت؟ ئەگەر ئافرەت حیجاب بکات، هەندێک کەس بە کۆیلەی نەریت و دواكەوتوویی ناوی دەبەن؛ ئەگەر حیجاب نەکات، هەندێکی دیکە بە بێئەخلاقی تۆمەتباری دەکەن. لە نێوان ئەم دوو حوکمەدا، خودی ئافرەت لە کوێیە؟ کەی مافی ئەوەی دەبێت بەبێ ترس و تۆمەت، خۆی بێت؟ ئەوانەی پێیان وایە حیجابنەکردن واتە ئافرەت دەیەوێت ڕووت بێتەوە، لە ڕاستیدا هەڵبژاردنەکانی ئافرەت بە دوو شتی تەواو دژ بە یەک سنووردار دەکەن. وەک ئەوەی نێوان حیجاب و ڕووتبوونەوە هیچ شتێکی دیکە نەبێت! هەروەها ئەوانەی هەر کچێکی حیجابدار بە کۆیلە و نەزان دەزانن، هەمان هەڵە دەکەن؛ چونکە ئەوانیش بە ناوی ئازادییەوە هەوڵ دەدەن هەڵبژاردنی خۆیان بەسەر ئافرەتدا بسەپێنن. نە قەرارە حیجابکردن بەڵگەی تەقوا و پاکیی دڵ بێت نە حیجابنەکردن بەڵگەی بێئەخلاقیی بێ. لێ ئەخلاق بە کردار هەڵدەسەنگێندرێت، نەک بە شێوەی دەرەوەی مرۆڤ. ئافرەت دەتوانێت بە ویستی خۆی حیجاب بکات، و دەتوانێت حیجاب نەکات لە هەردوو حاڵەتەکەدا شایستەی ڕێزە. ئاخر ئازادی بە مانای بێ‌سنووری نییە. یاسا دەتوانێت بۆ پاراستنی سەلامەتی و مافی کەسانی تر ڕێسای دادپەروەرانە دابنێت، بەڵام نابێت ببێتە بیانوو بۆ سەپاندنی باوەڕ یان کۆنترۆڵکردنی ژیانی ئافرەت.. ئەگەر ئێمە داوای ئازادی بۆ ئەو کچە بکەین کە حیجاب ناکات، بەڵام مافی ئەو کچە ڕەت بکەینەوە کە بە ویستی خۆی حیجاب دەکات، ئەوا بەرگری لە ئازادی ناکەین؛ تەنها دەمانەوێت دەسەڵاتی خۆمان جێگای دەسەڵاتی ئەوانی تر بگرێتەوە. ئافرەت نە موڵکی خێزانە، نە موڵکی کۆمەڵگایە، نە موڵکی دەوڵەتە. ئەو مرۆڤێکە کە مافی هەیە بیر بکاتەوە، باوەڕی هەبێت و بڕیار لەسەر ژیانی خۆی بدات. پێوەری کۆمەڵگای پێشکەوتوو ئەوە نییە کە هەمووان وەک یەک جل لەبەر بکەن بەڵکو پێوەرەکە ئەوەیە کە جیاوازییەکانمان بەبێ ترس و سووکایەتی بێت. ئەگەر ئازادی تەنها ئەو کاتە بۆمان قبووڵە کە ئەوی تر وەک خۆمان بیر بکاتەوە، ئەوا ئێمە ئازادیخواز نین؛ تەنها دەمانەوێت هەمووان لە ژێر فەرمانی خۆماندا بن. ئافرەت پێویستی بە کەسێک نییە کە لەبری ئەو بڕیار بدات چی بپۆشێت، پێویستی بە کۆمەڵگایەکە کە مافی هەڵبژاردنی بپارێزێت. چونکە ڕێزگرتن لە ئافرەت ئەوە نییە تەنها کاتێک ڕێزی لێ بگرین کە هەڵبژاردنەکەی بە دڵی ئێمە بێت بەڵکو ئەوەیە تەنانەت کاتێک لەگەڵی ناکۆکین، مافی مرۆڤبوونی لەبیر نەکەین.. وەسەلام.. #فەلسەفە #تێڕامان #ئازادی #ئافرەت

M O H A M M E D
M O H A M M E D
Open In TikTok:
Region: IQ
Wednesday 14 October 2026 16:34:21 GMT
1551
120
10
5

Music

Download

Comments

sk4lla_sarkaut
𝒔𝒌𝒂𝒍𝒍𝒂 :
یاع قەت ناهێڵن ژن بحەسێتەوە یان بەزۆر پێی دەکەن یان بەزۆر پێی لادەبەن
2026-10-14 22:30:49
1
xazan_002
𝒦𝒽𝒶𝓏𝒶𝓃 🍂 ( خـــەزان ) :
چ نائەخلاقیە ئەو کارە چۆنە بێت بەزۆر لەچکێک لەکەسێک قەدەخە بکرێت جا چی تێدایە بابیپۆشن کە خودا مافی بە ئافرەت داوە پیاو و دەسەڵاتدار کێیە تا لێیانی بسێنێت ئەو مافە
2026-10-14 18:15:47
0
akyyyy_cut
Akaam :
سەرکەوتوو بیت براکەم
2026-10-15 13:04:29
0
danaramzi2024
Dana Ramzi :
براگیان تۆ باسی کۆمەڵگەیەک ئەکەی ئێمەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ئافرەت بەتۆپێک قوماشەوە ببینین وا ئەزانین هەر ڕوتە دایک و باوک کچەکانیان وەکو مەڕئەبینن کوڕیش وەکو گورگ ناهەقیشیان نییە تۆ ئەزانی مێشکی گەنجی کورد لەبازنەیەکا ئەخولێتەوە تەنهاوتەنها جەستەو سێکس لێک ئەیاتەوە بەداخەوەش کچەکانیش لەگەل ڕێزم بۆ کەسی باشیان ئەو ئازادیەی کە پێیان ئەیرێت بەهەڵە بەکاری دێنن هەر لە قۆناخی ناوەندیەوە کچ و کوڕ لێک جیائەکرێنەوە ئەم پرۆسەیە ئەبێتە شتێکی زۆر نامۆ بۆ هەردوو ڕەگەز کە تینو و برسی یەکترەبن و لە سروشتی خۆیان بەدوور ئەبن کچ و کوڕ لێک ئەتۆقێنن بوارێک نییە بۆ داهێنان بۆ سافکردنی مێشکی هەردووڕەگەز کە تەواوی ژیان لە قاڵبێک ئەیرێت لە چوار چێوەی پەیوەندیەکا کۆئەکرێتەوە
2026-10-14 17:09:42
0
dyarr.8
Dyar' :
[Broken heart][Broken heart]
2026-10-14 17:11:22
0
To see more videos from user @.h4m4, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About