@jllawkesh: یەکێک لە موعجیزەکانی موسا پێغەمبەر ئەوە بووە توانیویەتی بێ پەردە قسە لەگەڵ خودا بکات، لە یەکێک لە گفتوگۆیانەدا موسا داوای بینین لە خودا دەکات ئەوەش لەوەڵامدا دەفەرمێ (لن ترانی)، چاوی تۆ توانای تەجەلای نوری منی نییە، بۆ دڵنیایش تەماشای ئەو کێوەی بەرامبەرت بکە، کێوی تور، کاتی خودا پەردە لە نێوان خۆی و کێوەکەدا لادەدات لە چاوتروکانێکدا سەراپای کێوەکە دەبێت بە خۆڵەمێشێکی ڕەش. نالییش بە ئەیلهام وەگرتن لەم بەسەرهاتە دەڵێت: دڵم ئەگەر بەردە یان شاخە بە سوکی تەماشای مەکه بێ هۆ نەسوتاوە، وەکو چون کێوی تور کەوتە بەر تەجەلای نوری خودا و سوتا، دڵّی منیش سوتاوی نیگای عیشقێکی پیرۆزه، لەبری ئەوەی بە چاوی سوک تەماشا بکری، شایانی ئەوەیە وەکو کلی کێوی تور چاوی پێ بریژری. مەحەمەد ئەحمەد
جڵەوکێشی تەماشا
Region: IQ
Wednesday 14 October 2026 20:01:13 GMT
Music
Download
Comments
hakem.Xayat :
نالی کە وەکو زوڵفت موطیعی بەری پێتە
تێکی مەشکێنە بەجەفا مەی خەرە لاوە ...!
2026-10-15 07:54:25
5
🅰️hmed N. 🅰️bdalla :
ئەی دەست چۆش ❤️
2026-10-15 02:06:18
1
Sivar Mazn :
شوعاعی ڕووت لە گەردندا دیارە دڵ دەسووتێنێ
بنازم بەم تەجەللایە، چ خورشید و بلوورێکە!
2026-10-19 09:56:01
2
ئاسنگەری یوسف :
بە مەرگی خۆت قەسەم، زاهید، هەموو عومرت عوبوورێکە
مەقام و مەنزڵت، ئاخر، لەکن جەمعی قوبوورێکە...
💔
2026-10-27 10:17:16
0
😄😘😂 :
[مؤثر][مؤثر][مؤثر]
2026-10-15 13:45:00
1
13579 :
[Pray][Pray][Pray]
2026-10-15 06:31:23
1
13579 :
👍👍👍👍
2026-10-15 06:31:14
1
Muhammad Ahmmad :
🌹🌹🌹
2026-10-14 21:03:48
1
چیایی حەمرین :
🤎
2026-10-14 20:19:24
1
13579 :
[Pray][Pray][Pray][Pray]
2026-10-15 06:31:19
1
🥷🏻~تـــار🥷🏻مــــایـــ~🥷🏻 :
[قلب أحمر]
2026-10-16 10:45:49
0
To see more videos from user @jllawkesh, please go to the Tikwm
homepage.