@roesht06: مەیهێڵە هیوا و ئارامیی ناخت بە بەستنەوەی ژیانت بە هیچ کەس و شتێکەوە گرێ بدرێت؛ چونکە گەردوون لەسەر قانونی گۆڕانکاری و دابڕان بەڕێوە دەچێت. کاتێک جڵەوی ڕۆحت دەدەیتە دەست بوونێکی دەرەکی و وەک مەرجی ڕەهای ژیان لێی دەڕوانێت، خۆت ڕادەستی لێوارەکانی داڕمان دەکەیت. هیچ قانونێک لەم گەردوونەدا بەڵێنی مانەوەی هەمیشەیی بە هیچ پەیوەندی و شتێک نەداوە؛ هەر چرکەیەک ڕەنگە دەستی ڕۆژگار ئەو بەستەرە بپچڕێنێت و تەنهایت بەدیاری بۆ بهێنێت. هەربۆیە هەموو ئەو کەس و شتانەی هەتە توند مەیان گرە وەک شتێک مەیان بینە کە ناتوانی بەبێ ئەوان بژیت چوونکە هەموو چرکەساتێک ئەگەری لەدەستدانیان هەیە! قەت وامەبینە بەبێ شتێک بەبێ کەسێک ناژیت چوونکە هەمان کات ڕەنگە بڕوات و جێت بهێڵێت، هیچ کەس بە دنیا و ژینی خۆت مەزانە، هیچ کەس مەکە بە هەموو کەس و ژیان و بوونت چوونکە لە چرکە ساتێک رەنگە ژیان یان گەردوون وابکات دابڕێیت لەو کەسە یان لەو شتە! ئەوە قانون و یاسای ڕەهای گەردوونە! لەبنەڕەتدا مرۆڤ بە تەنهایی دێت و بە تەنهاییش دەڕوات، هێزی مانەوە و گەشەکردنیش هەمیشە لە قووڵایی ڕۆح دەروونی خودی خۆتەوە سەرچاوە دەگرێت، نەک لە دەرەوە یان لەلای کەسێکی دیکەوە. هەربۆیە هەتا دەتوانی لەسەر پێی خۆت بوەستە و خۆت وەک چەقی ژیان ببینە. #farsi #foryou #foryoupage #farsitiktok #fyp
Roesht0
Region: IQ
Thursday 15 October 2026 23:34:13 GMT
Music
Download
Comments
MOLONLAB :
درۆیە
2026-10-17 09:11:26
0
assssssss617 :
راسته به لام سه خته و خودايه گيان منداله كانم بپاريزي ليم نه ستيني ياالله
2026-10-16 20:27:57
0
🪷xatun🪷 :
بەهەرچیەکی دوونیاوە هۆگربێیت خودا لەچنگت دەری دێنی جگە لەهۆگربوونی خۆی کەبەرەکەت ئەخاتە نزیکی خۆی
2026-10-16 19:37:37
0
Dosti Awdallani :
پیویست بەو قسە قەڵەوانە ناکات هەموو شتێک دەبێ برواو کۆتای بێت هیچ شتێک بۆ مانەوە دروست نەکراوە
2026-10-16 19:36:14
0
shushahasan1 :
مامۆستا هێمن زۆر جوان وەسفی ئەو دۆخەی کردووە، هەرچی خۆشم ویستووە جێم هێشتووە …..
2026-10-16 13:25:52
0
Sewa06 :
من هیچم نیە مامۆستا بەشکم خودا خۆمم لێ بسەنێت و بمهێنێتەوە لای خۆی🫠
2026-10-16 21:22:11
0
🎻☞𝐒𝐇𝐖𝐀𝐍 𝐑𝐀𝐍𝐘𝐀 :
💐💐💐
2026-10-16 11:14:47
0
Diyar Bzhar :
🥰🥰🥰
2026-10-16 10:27:21
0
Ahmed.haj :
[مؤثر][مؤثر][مؤثر]
2026-10-16 16:53:25
0
To see more videos from user @roesht06, please go to the Tikwm
homepage.