@sol_teafranga: #rafaelquadroscy @Rafael Quadros

Sol-te a Franga
Sol-te a Franga
Open In TikTok:
Region: BR
Friday 16 October 2026 20:17:14 GMT
14
0
0
0

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @sol_teafranga, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

کۆشکی کەمۆنە کۆشکێکی زۆر کۆنی ئیمپراتۆریەتی میتانیە کە تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 3400 ساڵ لەمەوبەر لە نێوان ساڵانی 1550 بۆ 1350 پێش زایین و یەکێکە لە گرنگترین شوێنەوارەکانی کوردستان. ئیمپراتۆریەتی میتانی خۆی دەوڵەتێکی بەهێزی خوری بووە کە بە بەشێک لە ڕەگ و ڕیشەی مێژووی کورد دادەنرێت و کەمۆنە یەکێک بووە لە کۆشکە سەرەکیەکانیان. شوێنی کۆشکەکە دەکەوێتە سەر قەراغی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری دیجلە لە پارێزگای دهۆک لە کوردستان لە نزیک گوندی کەمۆنە و بۆ ماوەیەکی زۆر لە ژێر ئاوی بەنداوی نەینەوادا بووە. لە ساڵی 2010 یەکەم جار بینرا بەڵام بەهۆی وشکەساڵی و دابەزینی ئاستی ئاو لە پاییزی 2018 دا شارێکی تەواو لەگەڵ کۆشکەکە دەرکەوت و لە هاوینی 2019 تیمێکی هاوبەشی زانکۆی توبینگنی ئەڵمانیا و ڕێکخراوی شوێنەوارناسی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری دهۆک بە سەرۆکایەتی دکتۆر حەسەن ئەحمەد قاسم و دکتۆر ئیڤانا پولجیز دەستیان بە هەڵکەندنی کرد. دیوارەکانی کۆشکەکە تا حەوت مەتر ماوە و لە سەردەمی خۆیدا بەرزیەکەی گەیشتووە بە بیست مەتر و بە خشتەی قوڕ لەسەر تەراسێکی بەرز دروست کراوە کە بەسەر دیجلەدا دەڕوانێت. جوانترین شت لە کۆشکەکەدا ئەو ڕەنگانەیە کە لەسەر دیوارە سواخ دراوەکان ماوە و ڕەنگی سوور و شینی زۆر جوان و دەگمەنی تێدایە. تا ئێستا هەشت ژووری هەڵکەندراوە و دە تابلێتی بزماری تێدا دۆزراوەتەوە کە زانیاری زۆر گرنگ لەسەر ژیانی سیاسی و ئابووری و ئاینی میتانیەکان دەدات. دۆزینەوەی کەمۆنە بە یەکێک لە گرنگترین دۆزینەوەکانی چەند دەیەی ڕابردوو لە کوردستان دادەنرێت و دەیسەلمێنێت کە دهۆک ناوەندێکی شارستانیەتی زۆر کۆن و پێشکەوتوو بووە. . #کورد #کوردستان

About