@tariky04: «لە ساتێکدا کە تیشک لە هەموو لایەکەوە بڕاوە و هیچ پەناگەیەک نەماوە، مرۆڤ نەک تەنها لە نێوان دەرگا داخراوەکاندا ون دەبێت، بەڵکو تەنانەت لەبیر دەکات کە دەرگا چ شێوازێکی هەیە! لێرەدا، تەنانەت بێدەنگییەکەش تێگەیشتن لەدەست دەدات؛ مرۆڤ هێندە بێئومێد و سەرسام دەبێت کە ناتوانێت دەست بۆ هیچ بەرێتو، تەنها بە چۆکدا دەکەوێت و سەیری شوێنپێی تێکشکاوی خەونەکانی دەکات، بێ ئەوەی بزانێت بۆ کوێ بڕوات یان بۆچی بژی
تاریکی⚫
Region: IQ
Friday 16 October 2026 20:23:36 GMT
Music
Download
Comments
pshtewan.ormzear :
ئەزیزەکەم ئەمەوێ پێت بڵێم بیرم کردوی. لەو کاتەوەی ڕۆیشتوی هیچ خەندەیەک بەیانیان لەدەرگاکەم نادا. شەو تا درەنگانێک لەسوچێکی ژورەکەمدا دائەنیشم و باوەشم کردوە بەهەردوو ئەژنۆمدا ئەترسم سەر بەرز بکەمەوە وێنە گەورەکەت ببینم کەلەسەر دیوارەکە بەگەورەیی کێشاومە ئەڵێی پەتی سێدارەیە. ئەترسم بینینت ئەفکاری شێتانە بێنێتە مێشکم و دەستم بچێتە خوێنی خۆم. کەی ئەگەڕێتەوە خۆ شەڕەکانی ئێمە هەرگیز ئەوەندەی نەخایاندوە. بگەڕێرەوە بەڵێن بێ مێشکم و ئەقڵم لەژێر پێتدا بکەم بەقوربانی و سەری ببڕم بۆ،ئەوەی شەڕ بەعەتف و سۆزی دڵم نەفرۆشن و هەستەکانم بۆ ئەبەد کۆیلەی،تاڵێک برژانگت بن. من خۆمم لێ ون بووە ئێواران لەسەر شۆستەکە ئەوەستم تەماشای روخساری هەمووان دەکەم و بەدوای خۆمدا دەگەڕێم. ئەزیزم قەسەم بەخاڵقی من و تۆش لەوەتەی ڕۆشتوی فرمێسکەکانم وەکو سۆنامیەک گەمارۆی روخساری داوم .
ساڵانێکە چاوەڕێی خۆرهەڵاتنم بەڵام خۆری من لەنیوەی شەودا و لەسەر جێگای نوستنەکەی کوژرا. عەیامێکە چاوم لەبەهارە دەرکەوێت و گوڵەکانی نێو ئەم باخە ببینم جۆلانە بکەن لەگەڵ نەسیمدا مەخابن بەهاری من ڕۆیشت لەگەڵ زستاندا و زستان هاتەوە وتی گورگ بەهاری خوشکی خواردم. زەمەنێکە تابوتی ئاواتەکانم بەسەر شانمەوەیە جێگەیەک نیە بینێژم .
بگەڕێرەوە با درۆکانی شەو ئاشکرا بێت و خۆر بەدەنگێکی بەرز هاوار بکا بڵێ من لێرەم نەمردوم لێرەم. بگەڕێرەوە بەنیگایەک تێرێک بنێ بەدڵی زستانەوە و بەهار ژیر بکەرەوە دەستی میهر و سۆزت بێنە بەسەریا. تابوتی ئاواتەکانم داگرە لەسەرشانم و بڵێ لەدڵی مندا بینێژە بەڵکو سەرلەنوێ ئەشق لەدڵدا چرۆ بکا و باخی یادگاریەکانمان سەوز بێتەوە. ئەزیزەکەم دەزانم ئەمانە وەهمن ئەزانم من شێتم و تازە لەم خەیاڵ و خورافاتە دەرباز نابم ئەزانم گەڕانەوەی تۆ قولابی ڕاوچیەک بوو ماسیەکی گەورە بردی و ڕۆشت هەرگیز ئاوڕ ناداتەوە ئەزانم یادگاریەکانمان دەستی مەحاڵیان گرت بەرەو شاری ئەبەد رۆیشتن ئەزانم ئێمە منداڵ بوین و ئاواتی پێکەوە بونمان لەسەر ڕەفە بەرزەکانی واقیع دانرابوو گەورەش بووین دەستمان پێی نەگەیشت. هەموو ئەمانە ئەزانم ئەزیزەکەی دوور لەمن بەڵام پێم بڵێ چیبکەم ئەگەر بەم حیکایاتانە دڵی خۆم نەدەمەوە؟ پێم بڵێ چۆن شەڕی واقیع بکەم ئەگەر شەوان لەگەڵ خەیاڵی ڕەفیقما ڕۆژ نەکەمەوە . پێم بڵێ ئەگەر خورافات و وەهم نەبێ من چۆن بتوانم چاوی ساحیر و برۆی شمشێر و برژانگی تیر و دو لێوی خوێناوی و ڕومەتی مانگ و نیگای من کوژ و باڵای فەلەکی و سەدای دەنگی سەبا ئاسات لەبیر بکەم
2026-10-17 10:22:45
2
﮼بی ﮼کەس..!🔮 :
راسته پێم نەوتی مەڕۆ
بەڵام من لەو ڕۆژگارەوە؛ هەتا ئەمڕۆ
نه خۆم بۆ کۆکرایەوە
نه تۆم بۆ لێکدرایەوە
نه چيرۆکەکەت تەواو بوو
نه جێپەنجەت بە دڵمه وه سڕایەوە..
وەک سێبەرێک لە دوامی و لە هیچ شوێنێکیش بەدی ناکرێیت. ڕۆژەکان دێن و دەچن، بەڵام کات لەو چرکەساتەوە لای من وەستاوە کە تێیدا بێدەنگ بووم و ڕێگام دا بەجێم بهێڵیت. وەک کتێبێکی نیوەچڵ و لاپەڕەیەکی دڕاو، نە توانیم بەشی پێشووت لە بیر بکەم و نە توانیم ڕستەیەکی نوێ بە بێ تۆ بنووسمەوە.
تۆ ڕۆشتی، بەڵام شوێنپێیەکانت لە ڕووحمدا بوون بە قووڵترین برین؛ برینێک کە نه دەکولێتەوە تا هاوار بکەم، نه سارێژ دەبێت تا هەناسەیەکی ئاسوودە هەڵبڵێم. لەو کاتەوە؛ هەموو شەوێک لەگەڵ یادگارییەکانتدا دەنیشمە سەر مێزی گفتوگۆ و لە کۆتاییدا هەر بە هەمان تەمومژ و پڕ لە پرسیارەوە هەڵدەستمەوە. نە توانیم ژیانی خۆم بخەمەوە سەر ڕێڕەوی ڕاستی خۆی، نە توانیم وەڵامێک بۆ ئەم دوورکەوتنەوەیە بدۆزمەوە.
چیرۆکی ئێمە کۆتایی نەهات، تەنها وەک ئەوەی لە ناوەڕاستی وشەیەکدا پەڕەکە دڕابێت، ڕاوەستا. بەڵام جێپەنجەکانت، ئەو شوێنەوارانەی لەسەر هەست و دڵم بەجێتم هێشتوون، ئەوەندە قووڵن کە هیچ بارانێک نایانشۆرێتەوە و هیچ کاتێکیش توانای سڕینەوەیانی نییە. تۆ لە هەموو شوێنێک هەی، تەنها لە تەنیشت من نەبێت.
2026-11-02 22:27:50
0
To see more videos from user @tariky04, please go to the Tikwm
homepage.