@zhulii01: ‎لەپێش چاومە ژیان کۆتایی دێت و حەسرەتی نەبونی تۆ کۆتایی نایەت 🌚،،وە لێم دەپرسن کوانێ دڵت لەپێناو کێ دانا؟ ئەوو هەموو وێرانەیەی سەر ڕوخسارت هی کامە دەردی دوریە؟، ئەوکات بۆ چەن چرکەیەکی کەم وەک و نەسیمێکی کەمی بەیانیان تەواوی ڕۆژگاری لەگەڵ تۆ بوونم دێتەوە پێش چاو،و لە هەناسەیەکی قوڵ زیاتر هیچ شک نابەم بۆ وتن ، ئاخر ئەبێ باسی چیان بۆ بکەم؟ باسی کامە قوربانی دان؟و باسی کامە گریان و ناڵانەوەی شەوان؟و باسی کامە حەسرەت و دەردی دوریت؟و کامە خۆ بەدور گرتن لە ئازیزان لە پێناو تۆ؟ و کە قەدری هیچیانیشت نەزانی ‏‎ ئینجا لە دوا ساتەکانی تەمەنیشمدا کە گۆچانی پیریم بە دەستەوەیە و ساتی ڕۆح کێشانمە و چاوەکانم ئەبڵەق و سپی دەبن هێشتاش هەر چاوەڕێی هاتنت دەبم و تۆش هەر نایەیت و نایەیت ‎ هەر بەو حەسرەتەوە گیانم سارد دەبێت و کفنی سپی ئەکەنە بەرم و خۆم و گشت خەونە بەدی نەهاتوەکانم ڕاپێچی قەبر ئەکرێین ، وە لەناو گۆڕیشدا حەسرەتی ئەوەم کۆتایی نایەت کە مردیشم و تۆ هەر نەهاتی و ئەسڵەن بە مردوییش هاتنێکت بەمن ڕەوا نەبینی ‎ ئەوە بزانە من بە مردنی ئاسایی نەمردم و بە تێنویەتی چاو لەڕێی هاتنت خنکام ، لە کاتێکدا تۆ من و هەموو قوربانیەکانمت لە سوچێکی ڕابردوی ژیانی خۆت فڕێ دابوو و خەرکی کەیف کردنی خۆت بویت و بۆ جارێکیش چاوی مەیلت بە ڕابردودا نەخشاند و بڵێیت من کەسێکم بەجێ هێشتوە لەم تاڵاوەی ژیان و پێویستە دەری بهێنم و دوبارە بە بونی خۆم ژیانی بۆ بکەمەوە گوڵستان و هەموو ئەو ڕابردوە تاڵەی بەسەری برد لەبیری بەرمەوە ‎ من لەم دنیایە خەمی چیم بوو لە تۆ زیاتر؟ من دەمەویست لەم دنیایە پێش ئەوەی بیل بیلەی چاوەکانم لە کار بکەون تۆ لە تەنیشت خۆم ببینم و هەست بە دەستە گەرمەکانت بکەم کە توند دەستمت گرتوە و پێم بڵێیت بینیت؟ هاتم و خەم و حەسرەتی دوریم لە ڕۆحت جیا کردەوە و ئەوکات بە ئارامی سەر بنێمەوە ، بەڵام نا تۆ قەت بۆ یەک چرکەش بیری من لە زەینتدا گوزەری نەکرد و خۆت بێ بەری کرد لە تەواوی وجودی من و منت لەم ماڵە وێرانەیە بەجێ هێشت#foryoupage #actives? #rasty_lak #fypシ #shahrazad

﮼ژولی🖤.
﮼ژولی🖤.
Open In TikTok:
Region: IQ
Friday 16 October 2026 23:00:41 GMT
9760
1310
23
151

Music

Download

Comments

xuncha.07
💗" :
zhwlyakam 🩷🌸
2026-10-17 11:26:14
2
ii_alpha
𝖹𝗁𝗂𝗅𝖺~ :
Balla kullaka’m☹️💞”
2026-10-17 06:42:24
2
devangelbs
devangelbs :
nuqla bchwkakam🍬🫂,,
2026-10-16 23:54:50
1
ix.tita4
Tita🎀 :
حبيبتي من ♥️🥹
2026-10-17 08:38:14
1
sh4ista.4
ꫂ᭪݁ :
Azizakam🪽
2026-10-17 08:13:09
1
s7dxzz
s7dxzz :
Gyanakam🖤”
2026-10-17 06:01:37
1
ii.s4kaa
🤍 :
Gulakam??🦢💍
2026-10-17 10:53:08
1
natalya23211
Qzhlull...!) :
giani mn"♥️
2026-10-17 16:57:52
1
a.ll.aa3
𝐀𝐥𝐚 :
copy haya?
2026-10-17 21:10:39
0
alo_zirak
Alo_zirak :
2026-10-17 18:16:27
1
thee.ayo07
𝓐🖤. :
😍❤️
2026-10-17 07:51:24
1
shoxan.khalid6
🪾🍂 :
♥️
2026-10-17 08:44:04
1
no.oneeeeeee5
no.oneeeeeee5 :
😁😁😁
2026-10-18 06:57:06
0
To see more videos from user @zhulii01, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About