@hamau144: شەڕی نێوان خەبیب نورماگۆمێدۆڤ و تۆنی فێرگسۆن یەکێکە لە ناودارترین ئەو شەڕانەی مێژووی UFC کە ڕکابەرییەکی سەختی لەسەر بوو، بەڵام شەڕەکە ٥ جار دیاریكرا و هەر پێنج جارەکە بەهۆی هۆکاری جیاوازەوە هەڵوەشایەوە و هەرگیز ئەنجام نەدرا. هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی شەرەکان لە هەر پێنج جارەکەدا بەم شێوەیە بوون: 1. کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UFC Ultimate Fighter 22 Finale): خەبیب بەهۆی پێکان لە پەراسوەکانی ناچار بوو لە شەڕەکە بکشێتەوە. 2. نیسانی ٢٠١٦ (UFC on Fox 19): ئەمجارەیان تۆنی فێرگسۆن تووشی کێشەی تەندروستی لە سییەکانیدا (کۆبوونەوەی شلەمەنی و خوێن) هات و نەیتوانی بەشداری بکات. 3. ئاداری ٢٠١٧ (UFC 209): خەبیب لە کاتی کێش دابەزاندنی توند پێش شەڕەکە، تووشی نەخۆشی و پەککەوتنی گورچیلە هات و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا، بەو هۆیەوە شەڕەکە چەند کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی هەڵوەشایەوە. 4. نیسانی ٢٠١٨ (UFC 223): ئەمە سەیرترین هۆکار بوو؛ فێرگسۆن تەنها هەفتەیەک پێش شەڕەکە، لە کاتی ڕاپەڕاندنی چاوپێکەوتنێکی ڕاگەیاندن لە ستۆدیۆدا، پێی بە کێبڵێکی کارەبادا کەوت و بە توندی بەربووەوە، ئەمەش بووە هۆی دڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆی (ACL) و کشانەوەی. 5. نیسانی ٢٠٢٠ (UFC 249): ئەمجارەیان هۆکارەکە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا (COVID-19) بوو. خەبیب لە ڕووسیا بوو و بەهۆی قەدەغەکردنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان و کەرەنتینەوە نەیتوانی گەشت بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بکات.
Hama_edit
Region: IQ
Saturday 17 October 2026 07:27:06 GMT
Music
Download
Comments
ZANA :
hamay bram🖤🌹
2026-10-17 09:54:04
3
To see more videos from user @hamau144, please go to the Tikwm
homepage.