@asghar.jani708:

asghar jani
asghar jani
Open In TikTok:
Region: US
Sunday 18 October 2026 09:59:05 GMT
197
46
3
0

Music

Download

Comments

husnain.zubair33
Husnain Zubair :
🥰🥰🥰
2026-10-18 10:59:11
0
rashid5510
Rashid khan353 :
❤️❤️❤️
2026-10-18 10:24:18
0
husnain.zubair33
Husnain Zubair :
🥰🥰🥰
2026-10-18 10:59:11
0
To see more videos from user @asghar.jani708, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

لە ژورەکەمم لە جەستەیەکی سیس و وشکبوو، ملم قەدی گوڵێکە، توند توند گوشرابێت ئەجەنگم بۆ هەناسەیەک و هێشتاش هەموو چرکەیەکم خنکانە، دەمارەکانم بە هێندەی تاڵە مویەک باریکن خوێن لەناویدا مەییوە، دڵ هەرچەند پاڵدەنێ و دەسازێ بەڵام دەمارەکان چۆڕێک خوێنی پێدا ناچێت، وەک ئاگرە ئەو دڵەم، پڕ خوێنە و لە خوێن بێزارە.  پێستم بێ خوێن و وشکە، هێندەی خەشتە و بەفر ساردو و ڕەنگی سپی کفنی لێ ئاڵاوە، ئاههـ چەن ڕەنگێکی بێگەردە، لە سپیێتیدا بەهەشت دەنوێنێ و خۆی دۆزەخە، دۆزەخێکی چەن سارد خوایە!.  بەناوی گوڵێک دەدوێم، گوڵێکی دوورەدەست و غەریب. من گوڵەکانم خۆشدەوێ، بەڵام دەمێکە هەموو ئینجانەکانم شکاندوە، لقی گوڵەکانم بڕیوە و و پەڕەکانم پارچە پارچە کردوون و تۆوەکانم فڕێداوەتە زبڵدان، بەڵام هێشتا گوڵێک ماوە، گوڵێک کە هێندە دوورە دەستم نایگاتێ و ئەوەندەش نزیکە کە قەدەکەی لە ڕۆحم ئاڵاوە. گوڵە غەریبەکە، ئەو گوڵەی هەموو عومری کورتی ئاواتی ئەوەبوو هەرگیز بونی نەبوایە، لەو تۆزە هەناسەی هەیبوو دەیقیژاند و هاواری بۆ باخەوانەکەی ئەکرد، دەیوت: ئەی باخەوان وەرە کۆتاییم بە ئازارەکانم بێنە، کۆتاییم پێ بێنە. ئەی باخەوان من نەدەبوو هەبم، وەرە لەناو ئەم خاکە دەرمبێنە، لە ڕەگەوە دەرمبێنە، هاواری ئەکرد باخەوانەکە ژیانی من هەڵەیەک بوو، من گوڵێکم لە تۆوێکی بۆگەن سەرمهەڵداوە، من نەدەبوو ببم، من نەدەبوو لەدایک ببم. گوڵەی غەریب ئەپاڕایەوە: وەرە باخەوان قەدەکەم ببڕە، پەڕەکانم لێبکەوە و ڕەگەکەم بسوتێنە، ئەی باخەوان من نەخۆشم، ئەی باخەوان من هەرگیز چاکنابمەوە من تۆوێکی شومم، تۆ منت بە هەڵە لێرەدا چاند، من نەدەبوو بژیم، ژیانم سەرتاپا ئازارە... هەموو ڕۆژ لەگەڵ هەناسەی بەیانیان گوڵەی غەریب دەیناڵاند بەو دەنگە کزۆڵەی، دەتوت وەختە بخنکێت، بەردەوام دەیناڵاند تا شەو، ئاههـ هێندە بچوک و لاواز بوو دەنگی لەناو هەموو دەنگان وندەبوو، کەس کەس گوێی لە زیڕە و ناڵەی نەبوو. تا پەپولەیەک لەسەر پەڕەکانی نیشتەوە، پەڕەیەکی کورت، وشک و بێ ڕەنگ دەتوت لەسەرەتای عومریەوە تا ئەم ساتە گیان دەدات. دەنگی کزی گوڵەکە باڵە نەرم و سوکەڵەکەی پەپولەی دەلەراندەوە، پەپولە بەو تەمەنە کورتەی خۆی خولیای بەو گوڵە گرت، هەموو ڕۆژێ لەپاڵ پەڕەکانی دەنیشتەوە. تا ڕۆژێک گوڵ بە هەموو هێزی خۆیەوە هاواری کرد، پەپولەی نەگبەت چی دەکەیت لێرە؟! بۆ ئەو تەمەنە کورتەی خۆت لە ئازار و مەینەتی مندا بەسەر دەبەیت. من گوڵێکی نەخۆشم نابیت؟ من لە قەدەوە دەسوتێم، من لەناوەوە گڕم گرتوە، ئەوەتا پەڕەکانم ڕەنگی خۆڵەمێشیان گرتوە، بۆنم دەقاودەق بۆنی دووکەڵە، ئەی پەپولە بڕۆ لای گوڵێکی تر من لە خۆم وەرەز بووم، تۆ چۆن عاشقی من دەبیت؟ پەپولە کەلەڕەق هەرگیز لای گوڵی چۆڵ نەدەکرد، هەتا گوڵەکە وا هاواری کرد و وا سوتا کە بۆنی دووکەڵ پەپولەی دەخنکاند، پەپولە هەڵفڕی و گوڵی غەریب لەناو دووکەڵ و خۆڵەمێشی خۆی تەنها مایەوە. لە چاوەڕوانی باخەوان هەتا ڕۆژێک تەواو بیخنکێنێت و ئیتر هەموو ڕۆژێک هەزار جار نەخنکێت، ڕۆژێک بیکوژێت و ئیتر هەموو ڕۆژێک گیان نەدات... خودایە، خولیای خوێن دەکەم، خودایە ئازار لە ڕۆحم ئاڵاوە، دڵم وەختە لەناو خوێن و هاواردا دەتەقێت. خودایە هەموو ئەم ژوورە تونیە بە خوێنم، پرتە و ناڵەیان خەریکە سەرتاپا تێکم دەشکێنێ. خودایە خوێن بڕێژە، خودایە خوێن بڕێژە... #grief #veil #darkness #kurdish #literature

About