@_sayla_07: پار ئەم کاتانە هەموو شتێک جیاواز بوو. نەبوونت سەختە… بەڵام بوونت هەزار دەردە. من بە تۆوە پەیوەستم؛ بە ناوت، بە دەنگت، بە چاوەکانت، بە هەستی بوونت بەڵام هەمان ئەو کەسەی دڵم پێی دەژی، زۆرجار هەمان ئەو کەسەیە کە دڵم بە دەستی ئەو دەشکێت.ناتوانم لێت دوور بم، چونکە دڵم ڕێگایەکی تر نازانێت؛ناتوانم لەگەڵت بە ئاسانی ئارام بم، چونکە ئازارەکانم لە بەرامبەرت زۆرن.هەندێک جار تەنها یەک وشە لە تۆوە، دەتوانێت هەموو ئەو ئارامییەی ناو دڵم هەڵبوەشێنێتەوە.نەبوونت دڵم دەشکێنێت، بوونت دەردم دەدات؛لە نێوان ئەم دوو ئازارەدا گیرۆدەی تۆم.بەڵام لەگەڵ هەموو ئەو برینانە، هێشتا تۆم هەڵبژاردووە.لەوانەیە خۆشەویستی هەمیشە ئەوە نییە کە مرۆڤ تێیدا ئارام بێت؛هەندێک جار بریتییە لەوەی،لەگەڵ هەموو ئەو شتانەی دڵت دەشکێنن،هێشتا دڵت ناتوانێت واز لە خۆشەویستی ئەو بهێنێت🖤.#viralvideo #fypシ #foryou #kurdistan #tiktokk

﮼سایلا .
﮼سایلا .
Open In TikTok:
Region: IQ
Sunday 18 October 2026 16:51:48 GMT
4394
520
1
42

Music

Download

Comments

azhwan15
Azhwan :
بەڕاستی قیاسی ساڵەکان جیاوازن ساڵ هەیە ئینسان 10ساڵ پیرەکات
2026-10-18 19:56:45
0
To see more videos from user @_sayla_07, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About