@oliver_time1: شازادەی مەغریب، موولای حەسەن، لە کاتی پێشوازی کردن لە بەرپرسان و کەسایەتییەکاندا، بە شێوەیەکی ئەدەبانه خۆی لەوە دوور دەخاتەوە کە دەستی ماچ بکرێ، ئەوەش نەریتێکی کۆنە بۆ دەربڕینی ڕێز بەحیساب. ئەم هەڵسوکەوتەی بووەتە جێی سەرنجی خەڵک لە سەرانسەری جیهان، بە تایبەتی لە کاتی دیدارەکەی لەگەڵ جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی فیفا، کە لەجێی ماچکردنی دەست، بە ئاسایی دەستی یەکتریان گرت و سڵاویان لێک کردەوە پاشان بەردەوام بوو لە سڵاوکردن لە کەسانی دیکە بەڵام هەر سەیری ئەوکەسانەشی نەئەکرد کە هەوڵیان ئەدا دەستی ماچ بکەن هەرچەند تەمەنی ئەوان زۆر زیاترە لە شازادە گەنجەکە ئەم هەڵسوکەوتە بنەمایەک دەردەخات کە ساڵانێکی زۆرە تەنانەت لە منداڵییەوە پەیڕەوی لێ دەکات و حەزی بەدەست ماچکەر نیە ئەم هەڵسوکەوتە جەخت لەسەر پاراستنی کەرامەتی مرۆڤ و ئەوە دەکاتەوە کە دەسەڵات دەبێت بە شایستەیی و لێهاتوویی بەدەست بێت. #foryou #kurdishsubtitle #کوردستان #morocco #ئۆلیڤەر
oliver_time
Region: IQ
Sunday 18 October 2026 17:13:55 GMT
Music
Download
Comments
♕ ᴋᴀʀᴏ ₓᴏ𝔰ʜɴᴀᴡ ₀₁ :
فەرقەکە ئەوەیە ئەوانە هی وڵاتی خۆیانن ئەگەر ئەمە نەکەن چی خراپە پێیان دەکرێت ئەوانەیی تریش هی دەرەوەیی وڵاتن و دەسەڵاتی ئەوەیان نیە دایم ئەوە بزانن سەرۆک خەڵکی وڵاتەکەیی خۆیی بە کەمتر سەیر دەکات لە چاو خەڵکی وڵاتیتر❤️
2026-10-19 03:17:03
28
Miran E Raza :
نەخێر بە عەکسەوە ئەو شازادەیە ڕێزی ئەوان ئەگرێت. جوانیەکە لەویایە کە ناهێڵیت کەسیان دەستی ماچ کەن لای خۆشمان. کابرا شێخە ئەی پەرستن ئەویش پێی خۆشە خۆی دەست ئەبات خەڵک دەستی ماچ کەن
2026-10-19 08:16:03
10
🖤 :
ئینفانتینۆی بابی میسی چ دەکا لە مەغریب
2026-10-19 01:55:21
0
Arkhawan kamal :
عادەتیان وایە ناچارن .
2026-10-18 18:05:16
4
dar baz :
ئەوانە میوانن میوان نەبان ئەو پیاوە نەبوون کە بەو جۆرە تۆوقەی لەگەڵ بکەن
2026-10-18 19:31:06
3
Bara Krd 25 :
1
2026-10-18 18:03:29
1
Hama :
😂😂😂
2026-10-18 19:33:07
1
To see more videos from user @oliver_time1, please go to the Tikwm
homepage.