@very.gay_vape: #alt #fyp #queertiktok #foryou #viral

T<3
T<3
Open In TikTok:
Region: AT
Sunday 18 October 2026 17:14:04 GMT
3369
805
13
14

Music

Download

Comments

amanda._947
Amanda._. :
2026-10-18 18:21:55
0
_ez.mp3
Ez :
Omgg ur so cool I love ur hair Tw background is Allso so sickkkk
2026-10-19 18:06:51
0
scharfesauce2
ScharfeSauce :
You smile is really beautiful
2026-10-18 19:57:29
1
katseyefan_danny0
katseyefan_danny0 :
can you do this again
2026-10-19 22:35:44
0
i_am_gay95
ᯓ✪ㅅ☘︎⋆˚꩜。𝙰𝚕𝚕𝚒𝚎。꩜˚⋆☘︎ㅅ✪ᯓ :
your so cool holy
2026-10-18 17:31:54
0
death_scar_187
jesse :
you beautiful as fuck hope you keep rocken you
2026-10-19 08:22:36
0
milani941_
✰𝕄𝕚𝕝𝕒𝕟✰ :
2026-10-18 17:17:52
1
alien_...lover
Im.not.adam_im.eva :
2026-10-19 16:42:09
0
invisible.ira
Maja :
schöne zähne
2026-10-18 18:48:04
0
katseyefan_danny0
katseyefan_danny0 :
Do this again
2026-10-19 22:33:17
0
ath1na.nkl
Ath1na :
💯💯💯
2026-10-18 17:16:24
0
To see more videos from user @very.gay_vape, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

وێنەی ئەوە بکە دراوێکی کانزایی هەڵدەدەیتە هەواوە پێش ئەوەی بکەوێتە سەر زەوی لە جیهانی ئاسایی ئێمەدا دەزانین یان شیر دەبێت یان خەت بەڵام مەحاڵە لە یەک کاتدا هەردووکیان بێت. کەچی لە جیهانی کوانتمدا هاوکێشەکە بە تەواوی جیاوازە تەنۆلکەیەکی وەک ئێلیکترۆن و فۆتۆن و ئەتۆم... دەکرێت لە یەک کاتدا لە دوو دۆخ یان زیاتردا بێت تا ئەو ساتەی چاودێری یان پێوانە دەکرێت. ئەمە  تیۆریی سەرباربوونی کوانتمیه‌ تەنۆلکەکان لە بنەڕەتدا شوێن یان دۆخێکی جێگیری پێشوەختەیان نییە بەڵکو خاوەنی نەخشەی شەپۆلین کە هەموو ئەگەرە کراوەکان پێکەوە لەخۆ دەگرێت. ئەم ئەگەرانەش وەک شەپۆلی سەر ئاو تێکەڵ دەبن و دۆخێکی ئاڵۆز پێکدەهێنن. تەنها کاتێک پێوانەکردن یان چاودێریکردن دێتە ئاراوە نەخشە شەپۆلییەکە داڕمان بەخۆیەوە دەبینێت و دەبێتە یەک ئەنجامی دیاریکراو ڕێک وەک ئەوەی گەردوون تەنها یەک دۆخی لە نێوان تەواوی ئەگەرەکاندا هەڵبژاردبێت. بە سادەتر لە جیهانی کوانتمدا تەنۆلکە وەک ئەکتەرێک وایە لە پشت پەردەوە لە یەک کاتدا هەموو ڕۆڵەکان دەگێڕێت تا ئەوکاتەی پەردەکە لادەبرێت و تەنها لە یەک ڕۆڵدا دەردەکەوێت. ئەم سروشتە ئەگەرییە سەیرە ڕێک ئەوەیە کە فیزیای کوانتم لە تەواوی ئەو یاسایانە جیا دەکاتەوە کە لە ژیانی ڕۆژانەدا پێیان ڕاهاتووین. ئێستا وێنەی دوو تەنۆلکەی کوانتمی بکە کە پەیوەندییەکی تایبەت لە نێوانیاندا هەیە تەنانەت ئەگەر بە هەزاران کیلۆمەتریش لە یەکتر دوور بخرێنەوە کاتێک تایبەتمەندییەکی یەکێکیان دەپێوین دەبینین ئەنجامەکەی ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە ئەنجامی پێوانەکردنی تەنۆلکەکەی ترەوە. ئەم دیاردەیەم پێی دەوترێت (Quantum Entanglement). ئەینشتاین لەم دیاردەیە سەری سوڕمابوو چونکە بڕوای وابوو دەبێت سروشت یاسای دیاریکراو و جێگیری پێشوەختەی هەبێت هەر لەبەر ئەوەش بوو ڕستە بەناوبانگەکەی گوت خودا یاری بە نرد ناکات. سەیرییەکەش لەوەدایە ئەم پەیوەندییە خێرایەی نێوانیان بە هیچ شێوەیەک ڕێگەمان پێنادات زانیاری خێراتر لە خێرایی ڕووناکی بگوازینەوە! من باسی دوو لە سەیرترین و بنەڕەتیترین دیاردەکانی فیزیای کوانتم دەکەم کە ڕەفتاری جیهانی زۆر ورد بەڕێوەدەبەن و بە تەواوی پێچەوانەی لۆژیکی فیزیای کلاسیکن   Superposition لە جیهانی ماکرۆدا شتێک یان هەیە یان نییە. بەڵام لە جیهانی کوانتمدا تەنۆلکەکان پێش ئەوەی سەیر بكرێن، لە یەک کاتدا لە ناوبڕی تەواوی ئەگەرەکاندا دەژین تەنها کاتێک مرۆڤ یان ئامێرێک چاودێرییان دەکات تەنۆلکەکە یەک ئەگەری دیاریکراو دەبەخشێت.   Entanglement دیاردەیەکە کە تێیدا دوو تەنۆلکە بە جۆرێک پیوەندیدار دەبن بە یەکترەوە کە ئەگەر یەکێکیان لەم سەرەی گەردوون بێت و ئەویتریان لەو سەرەکەی تر گۆڕانی دۆخی یەکێکیان دەستبەجێ کاریگەری لەسەر ئەویتریان دەکات. ئەم ڕەفتارە نادیارە ئەینشتاینی تووشی گومان کردبوو چونکە لەگەڵ چەمکی هۆکارێتی و یاسا نەگۆڕەکانی فیزیا کە ئەو بڕوای پێیان بوو، نەدەگونجا. #خانەی_مەعریفە #فیزیا #زانست #کوانتەم #ئەنشتاین

About